لە دروست بونی ئەم سیاسەتە فاشیلەی هەردوو بنەماڵە میلەتی کورد توشی برسیتی و نەهامەتی بووە بە شێوەیەک پەروەردەمان ئەدەن کە ئەم خەتایە خەتای هەردووکیان نییە بەڵکو خەتای لایەنێکیانە بۆنمونە لە زۆنگی زەرد بژی ئەوە ئاستەمە بوێریت کە بڵێیت گەندەڵی و سیاسەتی فاشیل و برسێتی خەڵک هەڵەی سیاسەتی زۆنی زەردە وە ئەگەر لە زۆنی سەوز بژیت بەهەمان شێوەیە کە چەند کەس تیرۆر کراو بکوژەکانیان نەدۆزرایەوە ئەوان کێ تیرۆری کردن ؟
لە دێر زەمانەوە کە تیرۆر بەردەوامە بە سپۆنسەری حیزبی فاشیل
(
بەکر علی )لە سلێمانی کە بەڵگە هەیە لە زۆنی سەوزا کوژرا بەڵام کەس نەیتوانی بڵێ ئێوە بوون بەکر علی دوژمنایەتی لەگەڵ کێ هەبوو بڕوا ناکەم کەسێکی شاعیروو نوسەر حەزی لەشەڕ بێت ئەگەر تیرۆر نەکرێت

(
سەردەشت عوسمان )لەسەر بابەتێک کە بڵاوی کردەوە لەبەردەم زانکۆ دەڕفێرێت و دواتر تەرمەکەی وەک ڕژێمی بەعس لەکاتێک دا پێشمەرگەیان شەهید دەکردوو فڕێیان دایە سەرجادە ئەویش بەهەمان شێوە لەسەر جادەیەک دۆزرایەوە لە زۆنی زەرد

(
کاوە گەرمیانی)لە زۆنی سەوز لەسەر بابەتێک لەسەر ئاشکرا کردنی دزی و گەندەڵی کە مناڵەکەی جارێ چاوی بەدنیاهەڵ نەهێنا بەدەستی ڕەشی ئەم جەلادانە کوژرا ئەویش لە زۆنی سەوز

(
ویداد دهۆکی)لەسەر بڵاو کراوەیەک لە زۆنی زەرد دە کوژرێت ئەویش ڕۆژنامەنوسێک وەک هەر ڕۆژنامە نوسانی تر

(
مامۆستا عبدواللە قەسرێ ) لەسەر ڕای ئازادی خۆی کە بڵاو کردنەوەی ئیسلام بوو کە ئامانجی بنە بڕکردنی تیرۆر بوو کە هەموو یەکمان خۆش بوێت لە زۆنی سەوز تیرۆر کرا

(
مامۆستا ڕەمضان شکور ) ئەویش لەسە ڕای ئازاد و لەسەر پاکی و بێ گەردی خۆی شهید کرا لە زۆنی سەوز

(
دکتۆر هۆشیار )مامۆستای ئاینی لە زۆنی زەرد شهید دەکرێت بە دەستی پیاوکوژو جەلادەکان

ئەمانە هەموو شەهید کران بەس من وای بۆ دەچم بۆ ناشرین کردن و بۆ ڕکابەرایەتی یەکتر هەرکەسێک و لە شاری ئەویترا تیرۆر دەکات لە کاتک دا کە حزبەکان قسەی ڕۆژنامە نوسێک بە هەل بزانێت و تیرۆری بکات بۆ ناشرین کردنی حیزبی بەرامبەری بکوژ دۆزڕایەوە لە هەندێ دۆسیەدا بەڵام هەموو کەس دەزانێت بە زەبر وایان لێ کراوە کە ئەوان دان بنێنن بەوەدا کە ئەوان وایان کردووە ئەینا لە ڕاستیدا ئەوان نینن
 
با ئێمە نەیەڵین خوێنی ئەم هەموو زانایە بە فیڕۆ بڕوات ئەو حزبە گەندەڵانە ڕسوا بکەین بۆچی پێشمەرگە گیانی خۆی بەخت بکات لە پێناو ئەم دزو گەندەڵانە با وڵاتی خۆمان خۆش بوێت با بەرەو پێشی بەرین با پڕی بکەین لە جوانی و عیلم و خۆشەویستی با وڵاتمان بخەینە ئاستی وڵاتانی دەرەوە ئەمیش کاتێک دەبێت کە حیزبایەتی بونی نەبێت وە هەروەها خزم و خزمایەتی نەمنێنێت لە نێوانیان دا
فۆتۆگرافەر :میران محمد