ئیمەی ڕەش و ڕوتی ئەم وڵاتە زۆر سوپاسی ئێوە دەکەین کەواتان لێ کردوین شەوان بە پەتانییەکەوە وەک ئەوەی بچین بۆ دانانی کەمین بۆ دوژمن دەچینە سەرەی بەنزینەوە ئێمە مەمنونی ئەو هەوڵە تێکۆشەرانەی ئێوەین کە بەهۆی ئێوە مەعامەلاتێکمان لە دائیرەکاندا مانگێکی پێدەچێت زۆر سوپاسی ئێوە دەکەین کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان شەویان نییە بە هۆی ڕوناکی گڵۆپەکانینەوە کەچی لای ئێمە ۲سەعات کارەبا هەیە ڕۆژیشمان لێبوەتە شەو زۆر سوپاسی ئێوە دەکەین کە لەسایەی مناڵەکانتانا هەرچی مرورە بوەتە ماکی واری یاری بۆکسینگ کە تاقی بونەوە لەسەر دەم و لوتو چاویان دەکەن سوپاس بۆ ئێوە کە لە سایەتانا هەر مناڵێک هەڵدەستێت دەمانچەیەکی کردوە بە پشتێنەکەیا وە هەروەها سوپاس بۆ ئێوە کە واتان کردوە کەس نەوێرێت ڕای ئازادی خۆی دەرببڕێت ئیتر دوای ئەوە ئێوە نایەڵن ئازار بکێشێت بە دڵسۆزانتان ڕەوانەی بەهەشتین دەکەن سوپاس بۆ فێر کردنی هاونشتیمانیانم کە فێری ئەتە کێتیان دەکەن بۆ نمونە نە توانن فول لایتێک لێ بدەن ئەگەر کرا بکوژرێن
سوپاس لە سایەی سەری ئێوەوە زۆربەی مسئول و کوڕە مسئولە بەبێ ئەوەی کەلیمە سەعی کردبێت هەموی شەهادەی بەرزی هەیە ئەویش بە کردنی غەشو قۆپییە ئیتر پیاوم ئەوێت بڵێت مامۆستاوم و قبوڵی نەکات وە زۆر سوپاستان ئەکەین کە گەنج لە وڵاتەکەم نەما یان کوشتان یان ناردتان ئەمە کارێک باشە
سوپاس بۆ ئێوە کە تینویەتی دەریای ئیجەتان بە ڕۆڵەکانی وڵات شکاند بڕوا ئەکەم تا سەد ساڵی تر ئەو دەریایە بە ڕۆژو بێت چونکە لە سایەی سەری ئێوە زۆر تێرە لە ڕۆڵەی وڵاتەکەم
وە سوپاس بۆ ئێوە ڕۆڵە ئازاکانی وڵات لە پێشی سەنگەر بە کوشت دەدەن دواتر مناڵەکانی خۆتان دەردەکەون لە تیڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە گوایە ئەمان لە سەنگەرن بەڵام وایە ئەمان یەکەمن بەس لە دوای دواوە سوپاسی ئێوە دەکەین کە معاشتان کرد بە نیوە دواتر کردتان بە ڕوبعێک دواتر نەتان دا ئەوەکارێکی زۆر باشە چونکە لەم وڵاتەی ئێمە هەرچیمان لێ ئەکەن ئاساییە ئێمەتان فێری سەبرو تە حەمول کرد سوپاسی ئێووە دەکەین کە شەهادەی قانون چای چییە و شەهادەی محاسبە پیزا دروست دەکات و شەهادەی شیکاری نە خۆشیەکان لە بەنزینخانەیەو وە شەهادەی علومەکان کرێکارن لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی نەزان و جاهیل لە شوێنی بەرزو پلە دارەکاندان . . .
فۆتۆگرافەر :میران محمد