پێش ئەوەی بچمە کڕۆکی بابەتەکەمەوە، دەمەوەی بە خوێندەواری بەڕێز ڕابگەیەنم کە پەیوەندیم بە هیچ پارتێکی سیاسیەوە نیە، تەنها ڕاستیەک هەیە دەبێ هەندێ بەڕیزان لای یەکێتی و لای گۆڕانیش ئاگاداری بن، کوا پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی کوردو کوردستان، کەی هەست دەکەن کە پاراستنی نیشتیمان، کە لەهەموو هەڵوێستیک و هەنگاوێکی تر پیرۆزترەو گرنگترە.

وەکو هەموو تاکێک لە کوردستان کە هەست دەکەین بە ختورەتی جەنگی داعش و ختورەتی لەسەر کوردستان لە هەموو بوارێکەوە، لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا، هەتاکو لەو وڵاتانەش کە جەهالەت حوکمی دەکات، لە کاتێكدا کە ختورەتیک ڕودەکاتە وڵاتەکەیان و بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان ئەگەر جەنگ بێت، یاخود بڵاوبونەوەی نەخۆشیەک بێت وەیاخود ڕوداوێکی سروشتی مەزن بێت، سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هەموویان بەیەک دەنگ ڕایدەگەیەنن کە لە ڕۆژی دروست بونی ئەم ختورەتەوە هێرش کردن بۆسەر حکومەت وە ڕەخنەگرتن لە پەرلەمان و لە میدیاکاندا ڕادەوەستێنن و هاوکاری حکومەت دەبن بۆ ڕزگار بوون لەو باردۆخە نەگریسە، کە ڕوی تێکردوون، چونکە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی وڵاتەکەیان گرنگترە لە هەموو ڕوداوێکی تر. بەداخەوە، وە زۆر بە داخەوە ئەگەر تەماشای هەندێ لە پەرلەمەنتاران و سیاسەتمداران و ڕۆژنامەنووسانی یەکێتی و گۆران بکەین، دەبینین کە دۆخی ناڕەوای ئێستای کوردستان بەهەل دەزانن بۆ زیاتر شکاندنی حکومەتی هەرێم و شکاندنی شکۆی پێشمەرگە، وە ئەگەر بۆیان بکرێ داعش بانگ دەگەنە کوردستان بۆ لێدانی حکومەتی ئێستای هەرێم، چونکە پارتی زۆرینەیە وە حوکمدارە لەم هەرێمەدا، بۆ نموونە :عەدنان عوسمان دەڵی ( پێشمەرگە میلیشیایە)، لە کاتێکدا کە عەرەبە شۆڤێنیەکان بەم جۆرە لیدوان نادەن، بە هەزاران وە هەزاران پێشمەرگ شەهیدبوو وە لە داهاتوشدا بە هەمان شێوە، چونکە هێشتا کاروانی سەربەخۆی بەڕێوەیە، لەوە دەچێ لە کەوکەبێکی تردا بژی عەدنان عوسمان، لە لڤیندا عەبدوللای مەلا نوری دەڵێ (ئەجندای بە پارتی بونی پەرلەمان) ئەم جۆرە نووسینانە ڕۆشنایە کوردوستانیەکەی بەرەو کوێ دەگوێزێتەوە؟ دڵی کێی پێخۆش دەکات؟ ئالا تاڵەبانی هاوار دەکات دەڵی وە دەڵی: (چەناڵی ڕوداو خزمەتی دوژمن دەکات، با لەسەر شەفافیەتی نەوت ئەوندە ڕۆماڵیان بکردایە، لەسەر دزەکان ئەوەندەتان بوگتایە)، ، پرسیار ئایا پێویست دەکات بەم قسە بەتاڵانە، کە جەنابت لەگەڵ دوژمنی کوردو کوردستاندا مالیکی باشترین پەیوەندیت هەیە هەموو زانیاریە هەستیارەکانی تەسلیم دەکەیت، بیرت چوە، دزەکان لە ناو یەکێتیشدا هەیە، هێمن حەسەن لە سبەی دەنووسێ ( بە پارتی کردنی شەری موسڵ) ئایا ئەم مانشێتەو ئەم نووسینە خزمەتی کێدەکات، وە کێ دەیخوێنێتەوە؟ مەلا فەرمان بە هەمان شێوە لە سبەی دەنووسی (شکستێکی تری دیبلۆماسیەتی پارتی) ، بەڵێ ئەوەنیە هەموو ڕۆژی سەرەک وەزیرانی وڵاتێک و سەرکردەیەک سەردانی مەسعود بارزانی دەکەن، ئەمە پروڤی نووسینەکەتە؟ خۆتان خەریک کردووە بە تورکیاوە، کە گوایە پارتی داوای کردوە سوپای تورکیا بێتە کوردستانەوە، قسەیەک بۆ خوابکەین، تورکیا گوێ لە قسەی پارتی یاخود حکومەتی کورد دەگرێ؟ هەر کاتێک بیەوێ دێتە کوردستان و دێتە بەغدادیش بە تەحداوە، پێویست بەم موزایەدە سیاسیە دەکات؟ یاخود ئەم لەمەفەش بۆ شکاندی شکۆی حکومەتی کوردیە؟ ئەگەر تەماشی جوگرافیای کوردستان بکەین یەکێتیی لە تەنیشت ئێرانەوەیە، بەم حوکمە بێقەدەرە سلێمانی پڕە لە ئیتلاعات وەک دەیبینین، لە هەولێر و دهۆک بەهەمان شێوە لە تەنیشت تورکیاوەن، تورکەکان زاڵن بەسەرماندا، وە کورد هیچ ڕێگایەکی سیاسی تری نیە بەرەو ئەوروپا و غەرب، تەنها لە ڕێگەی تورکیاوە، یاخود لەو دەرگایەوە نەبێت، کێشەیەکی ماتماتیکیە، دەبێت کورد پەیوەندیەکی بەهێزی هەبێت لەگەڵ تورکیادا، ئەگەر بێتو جار جار هەندێ قوربانیشی بۆبدا، وەئەگەر بە پێچەوانەوە بێت، پەیوەندیەکە زۆر تەندروست نەبێت، دبێت دڵنیابین

کە زۆر بەئاسانی ئەنقەرە دەرگای سنورەکان دادەخات بەسەرماندا، ئەوکاتەش کوردستان تەنها چەند ڕۆژێک دەتوانێ تەحەمولی ئەم باردۆخە نوێیە بکات، هەزاران گرفتی تەندوستی و ئابوری پەیدا دەبێت، بە هەمان شێوە هەندێ لە سیاسەتمەدارن و ڕۆشنبیران دەکەونە یەخە گرتنی حکومەتی کوردی و پارتی.

پێویست خۆتان ساخ بەکەنەوە، ئێوە لە حکومەتی کوردستان شەریکن یاخود ئۆپۆزسیۆنن؟ ئەگەر بەشدران لە حکومەتدا، پێویست دەکات هێرش بکەنە سەر ئەم حکومەتە؟ وە ئەگەر دەتانەوێ حکومەت بڕوخێنن، بفەرموون بکشێنەوە، . یاخود خۆتان لە پرەنسیپی تەواف نەدزنەوە، وەک عینادیەک بەرامبەر دەسەڵات،
کوا پارەی نەوت؟ کوا مەلەفی نەوت؟ بۆ زانیاری هەموو لایەک، مەلەفی نەوت و هەندێ مەلەفی تری هەستیار لە هەموو وڵاتانی جیهان، پێویست نیە هەموو تاکێک و سیاسەتمەدارێک و پەرلەمەنتارێک ئاگاداری بن، چونکە هەندێ مەلەف دەکەوێتە چوارچێوەی ئاسایشی نەتەوەی وڵات، تەنها چەند کەسێکی دیاری کراو بۆی هەیە ئاگادار بن، ئەوەی کە زۆر گرنگە عەلی حەمەصالح ! باسی گەندەڵی دەکەی، زۆر ڕاستە گەندەڵیەکی بێ شومار هەیە، بەڵام باسی ئەوەش بەکە کە زیاتر لە 80000 پێشمەرگە لە بەرەی جەنگەکانن زیاتر لە دوو ساڵە، هەر یەکێ لەم پێشمەرگانە ڕۆژانە 3 لیتر ئاوبخوات، چوار سەمون و 30 گرام برنج وگوشت و فاسۆڵیا( کە ڕۆژانە دەیخۆن، چونکە من چەندین ڕۆژ لە گەڵیاندا بووم)، ماشاللە ئەوەندە زیرەکیت و نیەتت پاکە و خۆت بە نیشتمان پەروەر دەزانیت، تکایە پێمـان بڵێ چەند ملیۆن دۆلار دەکات مانگانە؟؟ زانیاریەکی هەستیار بۆ جەنابت کە یەکێتیش ئاگادارە، بەڵام نەک هەموو ئەندامانی سەرکرادیەتی، تەنها هەندێکیان کە حکومەتی کوردی بە ملیۆنەها دۆلار چەک بە شێویەکی نافەرمی دەکڕی لە ڕۆمانیا، بولگاریا، هەنگاریا، کەرواتیا، ئەم زانیاریانە لە میدیاکاندا باس ناکرێن، لەبەر هۆکاری تایبەت، لەبەر بەرژەوەندی هەردوو حکومەت، ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەم هەنگاوانەی نەکردایە، نەمان دەتوانی لە هەندێ کاتدا دژ بە بەغداد بوەستین وە ئیستاش دژ بە داعش، لەبەر ئەم چەند هۆکارانە دەبێت هەموو لایەنەکان و ڕۆژنامەنووسەکان و میدیاکان بە هەستیاریەوە لێدوان بدەن و، نووسیەنەکانتان بڵاوبکەنەوە و ڕۆماڵی هەواڵەکان بکەن، چونکە ئاسایشی نەتەوەی لە پێش هەموو کردەوەیەکی ترەوەیە . پێشنیارێک، بفەرموون تەنها دوو رۆژ سەردانی شەرەکان بکەن و بزانن ئەو پیشمەرگە قارەمانانە چۆن بەبێ جیاوازی نێوان زەردو سەوزە داعشیان شکاندوەو دەجەنگن، هەندێ لە سه‌رکرده‌کان و رۆشنبیران، هه‌ر یه‌کێکیان له‌ ئاوازێک ده‌خوێنێت، لاشه‌یه‌کی کلۆر مەبن، مه‌خابن له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و تایبه‌ت شوێنی به‌ هزری ڕه‌سه‌نی کوردایه‌تی و نیشتیمان پەروەری له‌قکردوه‌، لە بیرتان چۆتەوە کە لە ناوچه‌که‌شدا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ چوار پارچه‌ی کوردستان‌ به‌خه‌ستی له‌ گه‌ڵ پر‌سه‌کانی جه‌نگی دژ به‌تێرۆریزم و تێکچونی نه‌خشه‌ و دۆخی سیاسی ناوچه‌که‌ و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کانی دنیادا تێکەڵاوه، ، دەبێت هۆشیاری خۆمان بین، بەڵام ئێوەش زیاتر ڵێڵتان کردووە‌، پێویستە ڕۆشنبیران وه‌كو پێویست ئه‌و ڕۆڵه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیە ببینن لەم باردۆخەدا، دەبێت زۆر ئاگادار بین کە درزکه‌وتنه‌ گوتاری کوردستانی ده‌بێته‌ جه‌زره‌به‌یه‌کی کوشنده له‌ دۆزی ڕه‌وای میلله‌ته‌که‌ماندا، کوردستان مەخەنە‌ سه‌ر لێواری دابه‌ش بوون، لە ڕێگەی نووسینەکانتان پێویستە ڕق و قینەوی نێوان سلێمانی هەولێر کاڵ بکەنەوە، کە لەماوی ئەم دووساڵەدا دروستان کردبوو، پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی کوردستان ببێتە دروشمێکی سەرەکی بۆ هەموو تاکێکی کورد بەبێ جیاواز.

2016. 10. 25