شەقام . . بێزار
پێ . . بێزارو
پێڵاو . . بێزار
کەچی . . هەنگاو
بەخێرایی کیسەڵ مەترێ
لەساڵێکا . .
بەلای بێزارییا دەڕوا
گێل و گەمژە . .
بێ عار . . بێ عار
. . . . . .
رووبار . . بێزار
شەپۆل . . بێزار
کەنار . . بێزار
کەچی . . ماسی
لەسەر ڕیتمی کێشی پەنجەی
ڕاوچی . . سەمای
ئەڤین دەکات، لەگەڵ قولاپ
بێ عار . . بێ عار
. . . . . . .
بەندی عەلی - ٢٠١٦