زۆر بەڕێز جەنابی هێرۆخان

بەڕێزان جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی دەستەی کارگێڕ

کاک عادل مورادسكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی

زۆر سڵاو ڕێز

مەلابەختیار جارێکی تر داهاتوی یەکێتی هەژاند

بابەت: مەلا بەختیار و شکاندنی شکۆی یەکێتی

لە کاتێکدا هەموو ئاسۆیەکی میللەتی کورد سەربەخۆیە، ئەگەر بەدیهێنانیبە یارمەتی هەر پارتێک ووڵاتێکی زەبەلاحیش بێت . گرژی و ناکۆکی نێوان سیاسیەکانی کوردستان پارتە سیاسیەکان میللەتی کوردی بێ ئومێد بۆ شکۆ کردووە، بەسەرهاتی مێژویی قەڵای دمدم جارێکی تر و دوو بارەو سێبارە چواربارە دەبێتەوە، بەدەستی هەندێ سیاسی کوردی پڕ لە قینەو پڕ لە نەخۆشی، کە دەستبەرداری دەسەڵاتن، بەدەستی خۆمان ئەو قەڵایەی کە دروستمان کردبوو وێرانمان کرد، وە ئێستاش وێرانی دەکەین، بەڵێ قەڵاکەی ئیستاشمان پڕ لە کەمو کوڕیە و گەندەڵیە، بەڵام ماڵی کوردە . یەکێک لەو نەخۆشانەی کە هەمیشە بۆتە کرمێکی خۆ خورادە بەسەر جەستەی کوردستانەوە مەلابەختیارە، کە بەهیچ شێوەیەک زانیاری لەسیاسەت و دبلۆماسیەت و پرۆتۆکۆل نیە، تەنها خۆ دەرخستن و خۆپیشاندا و لێدوانی بێ بنەما و دوور لە ڕاستیەوە نەبیت، وەکو ئیستاش کە بە ئاشکرا سیخۆڕی بۆ ئێران دەکات، وەلەو کەیسی سیخۆڕی ناوبراو تەنها پەیوەندی بە خۆدی خۆیەوەتی، بەڵام شکۆ شکاندن و یاری کردن بە داهاتوی یەکێتی جێگەی پەسەندکردن نیە، یەکێتی، بە چ مافێک و یاسایەک درز دەخەنە مالێ کوردەوە، ڕودەکەنە بەغداد؟ کە هەرخۆمان هەمیشە داوای یەک ریزی و بەهیز کردنی ماڵی کورد دەکەین؟ بە چ ڕوەیەکەوە مالیکی بانگهێشتی کوردستان دەکەین، کە مالیکی بە ڕوون و ئاشکرا دژە کوردە؟ بە چ مافیک مەلا بەختیار لێدوانی وا فاشیل دەدەیت، کە دەفەرموێ 28وەڵات دژ بە سەربەخۆی کوردستانە؟ چۆن بەم شێوەیە لێدوان دەدات؟ ئه‌زمونه‌ تاڵه‌کانی یه‌کێتیه‌وه‌‌ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م جۆره‌ لێدوان و هه‌ڵوێستانه‌ن یه‌کێتی بچوک ده‌که‌نه‌وه ‌و ده‌یخزێننه‌وه‌ نێو چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌کی زیاده‌ و زه‌ره‌ربه‌خشی مێژویدا، بە داخەوە ئەگەر مسقاڵێک لە دبلۆماسیەت و سیاسەتی بزانیایە دەبوایە بزانێ کە وڵاتانی ئەوروپا لە هیچ حاڵەتیکدا ئەم جۆرە لێدوانانە و هەڵوێستانانە بە بەڵگەوە نادەنە دەست هیچ حیزبێکی کوردستانی، بەتایبەتی دەستی مەلا بەختیار، کە هەموو موخابەراتی وڵاتانی ئەوروپا زانیاری تەواویان هەیە، کە چ زاتێکە!، عێراق به‌ كرده‌وه‌ پارچه‌پارچه‌ بووه، وە بەغدادیش دابەش دەبێت‌ و دیاریشه‌ كه‌ پێكه‌وه‌گرێدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پارچانه‌، كارێكی‌ زۆر سه‌خت و دژواره‌، با ئێستا، وه‌كو گریمانه‌یه‌ك، وای‌ دابنێین ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ كوردییه‌ دروست نا‌بێت، با وای‌ دابنێین ئیراده‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ كه‌ پشتیوانی‌ له‌ دروست نەبوونی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌كات، لەهەمان کاتدا‌ بەم جۆرە هەڵوێست وەرگتنە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە ڕونادات کێشەی داهاتو بۆ خۆیان دروست ناکەن، مەلا بەختیار میللەتی کوردو خوێندەاری کورد بە کەرو گەمژە دەزانی، کە دەڵێ بەڵگەشمان لایە، تەنها دەزگا سیخۆریەکانی تورکیاو ئێران ئەم جۆرە هەڵوێستانەیان هەیە، ئەویش بە دەنگی نەک بە بەڵگەوە، مەلا بەختیار نازانی چۆن فریای خۆی بکەوێت، چونکە کارتی سیاسی و مۆڕاڵی سوتاوە لە سلێمانی وە لەناو یەکێتیدا، وە کورد بەهیچ جۆڕێک گوێ لەم جۆرە کەسانە ناگرێ، ئێستا دەیەوێ بەم جۆرە هەڵوێستانەو لێدوانانە جارێکی تر خۆی فڕێ بداتە مەیدانی سیاسی کوردستانەوە، دیسانەوە خەڵکی باسی بکەن و گوێی لێبگرن، له‌كاتیكدا لۆژیك پێمان ده‌ڵێ دۆخی سیاسی ئێمه‌ زیاد له‌حیكمه‌تێكی ده‌وێ كه‌ سیاسییه‌كان بیگرنه‌ به‌ر، له‌یه‌که‌م چرکه‌ی روخاندنی سه‌دامه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ بێجگه‌ له‌وه‌ی نه‌توانراوه‌ کێشه‌‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کان له‌ گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلا بکرێنه‌وه‌، یه‌کریزی کورد له‌ به‌غدا زاده‌ی دیدێکی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش ده‌رباری هاوکێشه‌کانی: کورد و عێراق و کورد له‌ عێراقدا نه‌بوه‌ هه‌ردولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مافی چاره‌ی خۆنوسین و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه‌، بەڵام سیاسیەکانی عێراق قەشەمەریمان پێدەکەن و یەکێکی وەکو مەلا بەختیار بانگ دەکەن داواش دەکەن کە پێشمەرگە بگەڕێتەوە لەو ناوچانەی کە لە داعشی سەندۆتەوە، ئەمە بەڵگەیە کە هیچ کاتێک بەغداد نیەتی پاکی نەبوو لەگەڵ کورد، وە ناشبیت، تاکو ئەمڕۆش لە پەرلەمانی بەغداد هێڕش دەکرێتە سەر ئەندامانی کورد ئیتر بۆچی خۆمان سوک بکەین و بچینە باوەشی عەرەبستانەو بە هۆی کەسانی سوک و پر لە قینەو ئاژاوە چیەوە، کە یاری بە داهاتوی میللەتی کورد دەکەن، چونک میللەتێکی بێ خاوەنین، لەپاش دوورکەوتنەوەی مام جەلال وە پشتنەگرتنی مەسعود بارزانی ، کورد کەوتە داوی سیاسیە نەخۆشەکانی کوردستان.

خوێندەواری بەڕێز، بفەرموو بزانن مەلا بەختیار چی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە:

بەداخەوە لە ماوەی ئەم دەساڵەدا مەلا بەختیار کارێکی وا نارەوای کرد دژ بەیەکێتی و دژ بەکادرە زیرەکەکانی یەکێتی و ڕۆشنبیرەکانی یەکیتی لە کوردستان لە دەرەوەی وڵات، دژ بەوانەی کە نەبونەتە کلکی خۆی، یاخود نەبونەتە لۆبی خۆی، یاخود نەبونەتە پیاوی خۆی، ئەم دژایەتیە بوە هۆکاری دوور کەوتنەوەی دەتوانین بڵێین هەزاران کەسان و دۆستانی لە یەکێتی,مەلا بەختیار بۆتەخوڵقێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ كۆمه‌ڵێك قه‌یران لە ناوی یەکێتیی و کۆمەڵگای یەکێتیدا هەروەکو هێلانه‌ی‌ جاڵجاڵۆكه‌، كه‌ تیایدا كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك و زۆرێك له‌ چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا ی پەک خستوە، خۆی له‌پره‌نسیپی ته‌وافق و حیزبایەت ده‌رکردووە‌ وه‌ك عینادییه‌ك له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتریدا لە ڕێگەی هەندی چڵکاو خۆرەوە پێگەی زۆی بەهێز کردووە. ، بفەرموون:

/ بە خەرجی کێ سەنتەری و ڕۆژنامەی چاودێر دەردەچی ؟بە پارەی کێ؟ گوایە خزمەتی یەکێتی دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا زمان حاڵی مەلا بەختیارە.

/ بە خەرجی کێ ساڵانە چەندین جار سەفەری دەرەوەی وڵات دەکات، سەمیناری فاشل و، دووبارە سازدەکات، چوار وشە فێر بوو کە هەمیشە بەکاری دەهێنێت و دووبارەی دەکاتەوە، دە ساڵە ئەم قەوانە کۆنە لیدەداتەوە، وەکو: ئیشتراکیەت، توندڕەو، فەمینیزم، سەکولاریزم، بەزەبری پارە هەندی مامۆستای بیانی لە خۆی کۆ کردۆتەوە، ئایا بۆچی؟ خزمەتی کێدەکات؟

/ لە چەندین جێگە بە سکرتێری گشتی خۆی پیشان داوە، بۆچی؟

/ چەند عاشقێکی هەیە کە لە وڵاتانی ئەوروپا دەیان بینێت، و چەندین جار دەعوتی کردون بۆ فەستیڤاڵی گەڵاوێژ لە سلێمانی، وەک سەنا شەعلان لە ئوردنەوە، شیلان، وە کەسانی تر لە هۆڵەنداوە، کە ناویان پارێزراوە، بێگومان ئەوانەی کە ئێمەش ئاگادارنین.

/ لە کوردستان وە لە دەرەوەی وڵات چەندین نوێنەرایەتی یەکێتی گۆڕی و دەریکردن، کەسانی زیرەک و، ڕەوشت بەرزو و نیشتیمان پەروەرو یەکێتی ڕاستی، هەمویانی دوور خستەوە، لە جێگەیان کەسایەتی سەر بەخۆی دامەزراند، کە بریتین لە کەسانی ماستاو چی و ، فاشل و لێنەهاتوو، ئەم هەنگاوە ناهەموارە بۆە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگای یەکێتی لە هەموو ئەوروپا، وەک بەلچیکا زانا هەورامی، فەرەنسا بەرزان فەرج، ئەڵەمانیا، هەنگاریا تەحسین ئاکرەی، وە هۆلەندا دامەزراندی کلکەکەی بەختیار ئەبوبەکر، چەندین کادری زیرەک خۆی سارکردۆتەوە، یاخود وازی هێنا یاخود بەرەو حیزبێکی کوردستانی تر ڕۆیشتن.

/ لەسەر چ بنەمایەک چەندین جار لە ئەوروپاوە کەسایەتی بانگهێشت دەکەیت بۆ کوردستان بۆ سازکردنی سەمیناری فاشل و بێ سود، تەنها بۆ پیشاندانی خۆت کە خۆت پیشانی هەڤاڵەکانت بدەیت کە ئەم جیاوازە!!! ئەم پارە بە هەدەردانە بۆ چی؟

/ جار، جار لێدوانی بێبنەماو دوور لە ڕاستی دەدەیت، بەبێ ئەوەی بزانی ئامانجەکانی چیە، تەنها بۆ بردنە پێشەوەی خۆت، بەڵام هەموو کاتێک بویتە خاڵێکی نەگەتیف بۆ سەر یەکێتی و وێرانکردنی داهاتوی یەکێتیی.

/بە چ مافێک لە بەغداد لێدوان دەدەیت کە کورد پێوستی بە سەربەخۆی نیە؟ تەنها کوردە زۆڵەکان ئەم جۆرە بۆ چونانەیان هەیە.

/ بە هەموو شیوەیەک تاکو ئێستاش هەوڵدەدەیت کە ڕیكەوتنی یەکێتی و گٶڕان سەرنەکەوێ، وە لۆبی بۆ خۆت زیاد دەکەی لە کوردستان و لەدەرەوش بۆ ئەم مەبەستە، هەربۆیەی بەهادینی سکرتیرەکەت لە فەیس بوکدا هەمیشە هێرش دەکاتە سەر گٶڕان و ڕێکەوتنەکە.

هەرچی زووە ماستاوچیەکانیش پێویستە هەڵوێست وەربگرن لە مەلا بەختیار چونک مێژوو دەتان داتە دادگا و خۆتان ساخ بکەنەوە، چونک ئێوش بە چاوی خۆتان دەیبینن کە چی ڕودەدات لە چواردەورتان، پارە و پایە هەموو هەناسەیەک نیە لە ژیاندا، بەڵکو شەرف و کوردایەتی و خوشەوێستی بۆ نیشتیمانەکەت، پاشان بۆ چیای سەفین، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

زۆر بەڕێزان، هەڤاڵان، دڵسۆزان، خۆشەویستان، تاکو چارەسەرێکی کۆتای، و بنەڕەتی نەدۆزرێتەوە بۆ دوورخستنەوە مەلا بەختیار، دەبیت بزانن بەهیچ جۆرێک ئاشتی ناکەوێتە ناو یەکێتی و کوردستان، چونکە مەلابەختیار شێرپەنجەیە لە ناو جەستەیەکی مردودا، هەموو کاتێک سەرهەڵدەهێنێت و سلێمانی یەکێتی زەلیل کردووە.

زۆڕ ڕێزاربن و سەرکەوتوبن

یەکێتیە دێرینەکانی کوردستان

هانۆڤەر