لە وڵاتێکدا کە یاسا سەروەر بێت کە یاسا بونی هەبێت ئەوکاتە وڵات زیاتر ئارامە و کەمتر شەڕی و کێشەی تێدا ئەبێت بەڵام لە شاری سلێمانی بووە بە کەمبۆدیا هەرکەسێک ئەبینی دەمانچەیەکی کردوە بە پشتێنەکەیا بە پشگیری فڵان کەس یان فیسار کەس بۆ نمونە کابرا مرورە یان پێشمەرگە یان حەرەرسە لە دائیرەیەک دوای دەوام دەمانچەکەی ئەکات بە پشتێنەکەیاو مۆڕە لەو خەڵکە ئەکات
یان بەهۆی ئەم قەیرانە سیاسیەی یەکێتی کە ڕێکەوتی

1_9_2016تێ کەوتوە خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دەمانچەوە بە ڕۆژی ڕوناک هەڕەشە دەکات بە دەمانچەو بە هێز
باشە من تێ ناگەم کێ بەرپرسە لە سلێمانی کە ئەم مافیانە تێیدا دەرکەوتون ئێ باشە ئێمەی نوسەر کە شتێک ئەنوسین ژیانمان تاچەند پاێزراوە
کێ ناڵێت ئێمەش ڕۆژێ سارد ئەکرێینەوە
لە شەوی 1-9-2016سەعات 10 تەلەفۆنم بۆکراوە کە منیش وەک هەر نوسەرێکی تر بکوژرێم منیش پەیامەکەم لە م سایتە بڵاو ئەکە مەوە چونکە ئەزانم ئە و دەعوای من لە مەرکەزی پۆلیس هیچ ناگە یەنێت چونکە بکوژ دەستی دەسەڵاتی لە پشت بێت نادۆزرێتەوە

لە کاتێکدا هەڕەشەی من لە سەر پۆستەکانمە کە هەموو مەرجی نوسەریم تەتبیق کردووە ئەمجا ئەنوسم
بەڵام من بەردەوام ئەبم لە نوسینەکانم چونکە ئەم وەزعەی تێی کەوتوین قوربانی ئەوێت
فۆتۆگرافەر:میران محمد