ساڵی 2014 هەڵ بژاردن کرا بۆ دیاریکردنی پاریزگای سلێمانی دوو کەس خۆیان کاندیدی ئەو پۆستە کردبوو

1_دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر
2_دکتۆر ئاسۆ
بەپێی دەنگدەران و بە پێی ویژدان و بە پێی یاسا ناوبراو (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر)241000دەنگ بە دەست بهێنێت کە متمانەی زۆری خەڵکی سلێمنی بوو بە و پیاوە بەڵام پارتێکی سیاسی وەکوو یەکێتی وەک ئەوەی ئیدیعایەی بەعسی بونی د. هەڤاڵ ئه بوبەکریان بڵاوکردەوە کە گوایە بەعسی بوەو سلیمانی زۆرلەوەگەورەترە کە کۆنە بەعسییەک پاریزگاری بێت لەبەر ئەوە کەوتنە تاوتوێی سیاسی کە سیاسەتی هەردوو لا وای خواست کە نەیکەن بە بە پارێزگا لە بەر ئەوە ناڕەزاییەکی زۆری لێ کەوتەوەو لە نیوان خەڵکی شاری سلیمانی بەڵام مادەم بەرژەوەندی لەوەدا نەبوو بۆ یەکێتی گۆیان لەکەس نەگرت و مافی خەڵکیان پێشێل کردوو نەیان کرد بە پارێزگا و د. ئاسۆیان بە نا شەرعی لەو شوێنە دانا و د. هەڤاڵیان کردە گیمی دوەمی پۆستی پارێزگاری کە نە دەبوو خەڵک و وە پارتە سیاسیەکانی کوردستان ئەمە قبوڵ بکەن چونکە وەک خۆیان ئەڵین ئەبێت بە شەرعی کورسیەکان بە دەست بێت لەدوای تێ پەڕبونی ماوەی پاریزگای سیاسی لە مودەی ئەو ماوە قەیرانی سیاسی ڕویدا بەرژەوەندی هەردولا واتە ( گۆڕان و یەکێتی ) یەکیان گرتەوە بۆ کۆتای هینان بە و قەیرانە سیاسیە لەدوای یەک گرتنەوەی هەردولا و تەواو بونی ماوەی پاریزگاری سلیمانی ئەبوایە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ببوایە بە پاریزگاری سلێمانی بەڵام ئەمە لە کاتیکدا ئەبێت سەرۆکی حکومەت واژوی بکات بەڵام ئیستا دوای درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بۆ دوو ساڵ و تەواو بونی ماوەکەی ئەویش ئێستا بە شەرعی لەسەر کورسی نییە بە پێی یاسا و بە شەرعی بە سەرۆک دانانرێت کەواتە واژوی ئەویش ناخوات لە بەر ئەم هۆیە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دانەنرایەوە کەواتە پرسیارەکە لێرەدایە کێ بەرپرسە لەم ناشەرعییەتەو ناعەدالەتیانەی ڕودەدەن ؟ باشە لەم نیوانەدە تەنها میلەت باجەکەی ئەدات کەواتە چی بکرێت بۆ ئەوەی کە هەمووکەس مافەکانی بە شەرعی بە دەست بهێنێت یان پۆستەکانی بە شەرعی بە دەست بهیێنێت باشە ئەگەر لەم نیشتمانە دەنگ دان ڕۆڵی خۆی نە گێڕێت کەواتە بۆ بکرێت ؟ دکتۆر هەڤاڵ بۆ دوو جار ماف خوراو بێت لەکاتێکا زۆربەی خەڵکی سلێمانیش ماف خوراون چونکە دەنگ و متمانەی زۆرینەی بە دەست هێنا .
فۆتۆگرافەر :میران محمد