لە بە رواری 13ئابی 2016 ڕۆژی شممە ڕۆژنامەنوسیک بە ناوی ویداد دهۆکی لە سەرە ڕێگای سمێڵ __ دهۆک لە سە عات 12ی نیوەڕۆ لاشەی ڕۆژنامەنوسێک بە کوژراوی دەدۆزریتەوە کە پێش کوژرانی ئازارو ئەشکەنجەی زۆردراوە و دواتر بە چەقۆ دەکوژریت ئە مەش پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی ئەو دەسەڵاتە بە ناو ئازادی خوازو دیموکراسییە کە بانگەشەیەکی بۆ دەکەن بەڵام لە راستیدا وانییە ئازادی بیرو ڕا دەربڕین تەنها بۆ پشگیری حیزبایەتی بونی هەیە لەوە بەدەر ڕەدفیعلی وەک سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی دەبێت کە وەڵامی ووشەکانیان بە گولە جواب درایەوە دە باچیتر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان نەبێتەباسی میدیاکان با وازلە بکوژانی نە یەنیین با تەنها باسیک نەبێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دوای تێپەڕبونی ماوەیەک مودەی کوژرانی ئەوانیش تێ بپەڕێت ئەگەر سەرەنج بدەن حیزب چەندین ڕۆژنامەنوس و نوسەری نەفامی دروست کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیکاند چەندین نوسەرو ڕۆژنامە نوس دروست بوون بە کوژانەوەی ئینترنیت عیلم و سەقافەتی ئەم بەناو ڕۆژنامەنوسانە کۆتای دێت ئەتوانین ناویان لێ بنێین ڕۆبۆتی حیزبی لە کۆمەڵگای ئیمەدا یان ئەتوانینن بڵێین نیشتمانی ئیمە دابە ش بووە بۆ دوو حیزب کەهەریەکەیان خاوەنی دەزگای ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی خۆیەتی هەموو ئەوکەسانە لەم دەزگایانە، جێگەی دەبێتەوە کە بەدڵی ئەوانە نەوەک کەسی بێلایەن و خاوەن ئەزموون و ئەگەر ئازادبیت لە بیرو ڕا دەربڕین وەک ویدادیکی تر دەبێت بمریت ئێمە لە منالییە وە لەقوتابخانە دارەکە ی دەستی مامۆستا دەم کوتی کردین کەنەتواین بە ئازادی ڕەئی خۆمان دەرببڕین یان پەروەردەی خێزانی کە باوکمان هەرچی ووت نەتوانینن ڕەئی جیاوازمان هەبێت نەتوانینن ئازادانە ڕەئەکانی خۆمان بڵێین ئازادی لە ڕادەربڕینی ڕۆژنامە نوسان وەک هەرپیشەیەکی تروایە بۆ نمونە مامۆستای قوتابخانە وانە دەڵیتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا وانەی تایبەتیش لە بە رامبە ر ماددە دەڵێتەوە یان ئەتوانینن بڵێین دکتۆر لە دوای تەواو بونی کاتی دەوامی فەرمی خۆی ئازادانە کاری عیادە دەکات بە بە رامبە ر ماددە یان موهندیس یان زۆر لە پیشەکانی تر ڕۆژنامە نوسیش ئازادە کە بۆ خۆی کاربکات لە بەرامبەر خستنە ڕوی ڕاستییەکان وە ئازادە سەر بەهیچ حیزبێک نەبێت لە میدیای ئازاد کاربکات بەڵام زانیارییەکان لە بانکیکی زانیاری هەڵ گیراون کە کلیلە کە ی لە گیرفانی حزبە سیاسیە کاندایە وە ئەگەر زانیارییە کانمان دەست کەوت و خستمانە ڕوو ئە وا چارەنوسمان وە ک کۆمەڵیک لەو ڕۆژنامەنوسانەدە بێت کە لە پیناو ئازادی دەربڕین گیانی خۆیان بەخشی ئەوان شەهیدی ڕیگای قەڵەم بوون.

میران محمد