دیاره دوباره بوونه وه و له یکچونی چاره نوس له مێژوی مرۆڤایه تیا زۆر له مێژوا ئه م دوباره بونه له هاو چاره نوسی مرۆڤه کانا، ڕوویانداوه له دونیا. جا ئه گه ر دور بێت یان نزیك ئه م هاوچاره نوس بونه و هاو قه ده رانه ی مرۆڤه کان زۆرن له مێژوی مڕۆڤایه تیدا .

سه دام نمونه یه کی نزیکی ئه م سه رده مه یه ئه و چاره نوسه دۆزه خیی بۆ خۆی و بنه ماله و حزبه که ی هه ڵبژارد که ده ر ئه نجام بوه به مێژویه کی هه ره س خواردوی ده سه ڵاتی یه ک بنه ماڵه و یه کحزب له ئێستا و ئاینده دا بۆ ڕۆژهه ڵاتی ناوین .                      .                     ئه گه ر چاو بخشێنێنه ژیانی سیاسی سه دام، ئه وه ئه بینین به ڕوونی بێ هیچ تارمای سه دام هه ر له سه ره تای ده سه ڵاتیدا زۆر به زۆڵانه هه ستا به له ناو بردنی ئه وانه ی که ترس و کۆسپ بون له دوا ڕۆژدا له هه مبه ر خه ونی ده سه ڵاتی ڕه هایه تی بونی له ناوی حزبی به عسا. هه موو چه نسه کان بۆ بون به حاکمی موتڵه ق وبێ هاوتا و تاک و ته نها له ناو به عس و عێراقدا یاوه ر بون بۆ سه دام، هه ر بۆیشه گڕی ئاگری غرور له ناخیدا ڕۆژانه ئۆقره ی لێ بڕی بو به هه مو لایکدا که وتو بوه ته قه لای له ناو بردنی ئه وانه ی ترس بون له به رده م ڕیگای خه ونه کانی ئاینده ی سه دا مدا .                       .

هه ڵگیرسانی شه ڕی نێوان عێراق ئێران له لایه ن سه دامه وه جا ئیتر به فیتو دیزاینی ده زگا سیخوڕیه کانی ئه مریکاو ئه وروپا بوبێت ئه م شه ڕه هه شت ساڵه ی نێوان عێراق و ئێران پاڵه وانو کاره کته ری جێ به جێی کردنی سیناریۆکانی ئه و شه ڕه ی عێراق و ئێران سه دام بوو .                                    .

هه رچه نده سه دام له و شه ڕه دا سه ره ڕای ئه و هه موو کۆمه کی وڵاتانی که نداو به تایبه تی وعه ره ب به گشتی وئه مریکا و وڵاتانی ئه وروپیه کانیش له گه ڵیدا، چی به چه ک وته قه مه نی ڕاوێژکاری و هه واڵگیریه کانیان بۆ پاڵپشتی کردن له سه دام ئه وه بو سه رکه وتنه ی به ده ست نه هێنا که غروری سه دام دامرکێنێت، هێوری بکاته وه .                                    .                               

سه دام به کاولکاریو ئه نفال و کیمیاوی ڕووخانی گوندوشارۆچه کانی کوردستان و جێنۆسایدکردنی گه لی کورد له باشوری کوردستاندا زیاتر ناو بانگی دڕنده ی و دکتاتۆێکی ناوچه ی و جیهان ده رکرد، مه خابن ئه مریکاو ئه وروپا گڵۆپی سه وزیان بۆ سه دام هه ڵکردبوو که ئه م ڕی دانه به سه دام به ئه نفالوکیمیبارانو جینۆسایدی کردنی کورد پاداشت کردنه وه ی ئامریکیه کان و ئه وروپیه کان بو بۆ ئه و گوێ ڕایه ڵ بوونه ی سه دام له نانه وه ی ئه و شه ڕه هه شت ساڵه ی نێوان عێراق وئێرانا.

داگیرکردنی کویت دوا وێزگای سه دام و عێراق به عس بو له شه مه نه فه ره که ی ئه مریکاو ئه وروپا، ئیدی خه ونه کانی سه دام به بوونی به قائید ئومه ی عه ره بیه و ئه وحه د، بو به مۆته که ی بی ٥٢ و ئیف ١٦ ئ ئه مریکاو ئه ورۆپا، ته نانه ت ئه ووڵاتانه ی که پاڵپشتی سه دامیان ده کرد له پێشدا به شێکی زۆریشیان دۆستی نزیکی سه دام بون، وه کو مه لیک حوسێنی پاشای ئوردن وعه لی عه بدوڵا ساڵح سه رۆکی یه مه ن و یاسر عه ره فات، دۆستایه تی نێوانیان له گه ڵ سه دام دا کاڵ بوه وه، ئیدی سه دام بێ دۆست و گۆشه گیرکرا له لایه ن وڵاتانی عه ره بی وئه مریکی و ئه وروپیه وه .

شکستی سوپاکه ی له کویتی و ڕاپه ڕینی سه رتاسه ریه که ی عێراق خۆری ده سه ڵاتی حزب و بنه ماڵه که ی سه دامی زۆر نزیك کرده وه له ئاوا بون، سه دام به هه مو لایکدا که وته ته قه لا بۆ ڕازی کردنی ڕۆژئاوایه کان هه مو ئه و ته قه لایانه ی سه دام و دارو ده سه که ی بۆ ڕازی کردنی ڕۆژئاوایه کان به تایبه تیش ئه مریکا بێ هوده بو. وه کو ئنگلیزیه کان ده لێن { توو له یت } واتا زۆرده رنگ بوو. سه دام گه یشت ئه و باوه ڕه وڵاتانی که نداوی عه ره بی قه ناعه تیان به ئه مریکیه کان وهاو په یمانه کانی کردوه که سه دام وڕژێمه ی به عس مانه وه یان ترس و مۆته که ئه بێت بۆ ئامن و ئاسایشی سه ر جه م ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوین بۆیه نه مانی سه دام و ڕژێمه که ی نه مانی دڵه ڕاوکی و گه ڕانه وه ی ئامن و ئاسایش ئه بێ بۆ ڕۆژهه ڵاتی ناوین .               .

نه مانی سه دام و ڕژیمه که ی بوه ئه جیندای سیاسی ڕۆژانه ی ئه مریکا به تایبه تی و هاوپیمانانی به گشتی ئیتر نه مانی سه دام و ڕژێمه که ی بوه به ئه وله ویه تی پرۆسه ی ڕزگار بونی عێراقیه کان له سته م ود ڕنده کاریه کانی ئه و ڕژیمه . مه رجی ئه مریکایه کان بۆ له ناو بردنی سه دام پابه ند بونی وڵاتانی که نداو به گوێ ڕایه ڵی بونی ئه مریکا به تایبه تی سعودیاو کویت پابه ند بون نه ك هه ر له ڕووی ئابوری نه وته وه به ڵکو توجاری و سیاسیشه وه واتا به پاراستنی به رژه وه ندیه کانی ئه مریکا له که نداودا .

سه دام به له ده ستدانی دۆسته کانی و دژایه تی کردنی وڵاتانی که نداو به هیچ ئه ژمارکردنی وڵاتانی تری عه ره بی ئه وه نده نه مانی ئاسان بوو بۆ ئه مریکا و هاوپه یمانه کانی به دو هه فته ئه و هه موو سوپاو هێزانه ی سه دام له ناوچون .

له مڕۆی کوردستانیشدا مسعود بارزانی وبنه ماڵه که ی و پارتی هیچ دۆستێکیان نه ماوه له سه ر جه م به شه کانی کوردستاندا جگه له هێندی لایه ن و پارته ده ستکرده کانی خۆیان نه بێت پارتی و بارزانی هه ر له سه ره تای سه رهه ڵدانی کوردانی باکورو ڕۆژئاوا و ڕۆژهه ڵاتی کوردستان دوژمنایه تی خۆیانیان به کردارو هه ڵوێست و نۆکه ری کردنی دوژمنه سه ر سه خته کانی کورد ڕاگه یاندوه شه ڕیان له دژی زۆربه ی پارته ڕزگاریخوازه کانی به شه کانی کوردستانیان کردوه بۆ داگیرکه ران . ئه وه تا زۆر به ئاشکرا دژایه تی ئه و به شه ئازاد کراوه ی ڕۆژئاڤا ده که ن بۆ ڕازیکردنی دڵی ئۆردۆگانی خوێن ڕێژی له دژی پارتی کرێکارنی کوردستان و ده هه په و یه په ژه دا سه نگه ریان یه کخستوه له گه ڵ ئه کاپارتی که دوژمنه خوێن مژی پله یه کی نه ته وه ی کوردا، شه ری کوردانی باکورو ڕۆژئاڤا ده که ن بۆ سوڵتانه سه رڵێشێواوه که ی ئه نکه ره .

په کخستنی حوکومه ت و په رله مان له مڕۆدا بۆ چه واشه کردنی جه ماوه ری کوردستانه که حکومه تێکی مایه پوچ و نه وت دزو گه ندڵ و قاچاخچی کردن له گه ڵ داعش دا له و بۆ شایه ی دستوری و په رله مانی و حوکومیه دا هه موو تاوانه کانیان له بیر جه ماوه ری ناڕازی به رنه وه و خه ڵک له دڵڕاوکێ بێ موچه و بێ خزمه ت گوزاری بێ ئاو کاره بادا بیری ڕاپه ڕین و تۆڵه سه نه وه نه که نه وه، به دڵنیاییه وه بارزانی له م گه مانه یا، ناتوانێ سه ر که وتوبێ ئه و ڕێککه وتنه ی نێوان یه کێتی و گۆڕان خه ونی سوڵتان بونه که ی له بار ده باو چی دی پارتی به هه وه س و میزاجی و به رژه وه ندیه کانی بنه ماڵه ی بارزانی کوردستان به ڕێوه ناچێی، منه پۆڵ کردنی ده سه ڵاته باڵاکانی حکومه ت له ده ستی ئه م بنه ماڵه یه دا وه در ده نرێ و ڕابردوی سیاسیان هیچ تروسکه هیوایه کی جێی نه هێشتوه که پارتی یان لایه نێکی کوردی له هه موو به شه کانی کوردستاندا باوه ڕیان به برایه تی و هاو خه باتی و هاودۆستی بێت له گه ڵ پارتیدا ئه وه ی پێی ده گوترێ و ده وترێ متمانه و باوه ڕبون به بارزانی و بنه ماله و پارته که ی له لای هیچ لایه نێکی سیاسی نه ماوه که هه یان بێی به پارتی . پارتی وبنه ماڵه ی بارزانی ده مێکه ئه و هاوچاره نوسه ی سه دام وبنه ماڵه که ی سه دام وبه عسیان هه ڵبژاردوه بۆ ئاینده یان .