لە رۆژانی 28 و 29 ئایاری 2016، کۆنفرانسی"پڕۆژەی نیشتمانی عێراق بۆ رزگارکردنی عێراق"، لە پاریس گرێ درا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرچاو لە لایەن و کەسایەتی عێراقی و عەرەبی و فەرنسی و ئەمریکی، ئەم کۆنفرانسە بە پێی ئەوەی هەڵسوڕێنەرانی پێێان راگەیاندین، هەوڵێکی زۆر لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق درا تا نەبەسترێت، بەڵام حکومەتی فەرەنسی رازی نوبوو و وڵامی پۆزەتیفی ئەو هەوڵانە بدات.

ئەم کۆنفرانسە کە رۆژێ یەکەمی بە بێیانییەکان دیاریکرابوو و رۆژی دووەمی بۆ عێراقییەکان، لە رۆژی یەکەم و لە دانیشتنی یەکەمدا، هەر یەك لە دۆمینیك دو فیلیبان، سەرۆك وەزیرانی پێشووی فەرنسا و، سیناتۆری پێشووی ئەمریکی دێڤید ویلدن و جیرالد ویلەر، سیناتۆری پێشووی ئەمریکی و برادلی بلاکمان، راوێژکاری پێشوو لە ئیدارەی سەرۆك جۆرج بۆش و محمەد عەلی ئەلحوسەینی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئیسلامی عەرەبی لە لوبنان، بەشدارییان تێدا کرد و دو فیلیبان لە قسەکانیدا وتی:"سەروەری عێراق لە ساڵی 2003 وە چۆتە ژێرگومانەوە و ئەمەش من و سەرۆك جاك شیراك وتمان و لەو کاتەدا پرسیارمان کرد، چۆن دەبێت دیموکراتی بە سەر وڵاتێکی پارچەکراودا بسەپێندرێت"، هەروەها وتی:"ئەگەر چاەرسەری خێرا دانەنرێت بۆ بارودۆخی عێراق ئەوا کارەساتەکە خێرا بەربڵاوتردەبێتەوە و، هیچ رێگایەکیش نییه جگە لە دایالۆگ و تێگەیشتنی کراوە بۆ یەکتر نەوەك دژایەتیکردن" ئاماژەیشی بەوە کرد کە"چارەسەر لە عێراق دەبێت پابەند بێت بە بەیەکگەیشتنی میللی و بە تەفاهوم لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دراوسێدا".

سیناتۆری پێشوو دێڤید ویلدن وتی: ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکی دەنگیاندا بۆ هێرش بردنە سەر عێراق بەپێی ئەو زانیارییانەی خرابوونە بەردەممان و دانی بوەدا دان کە ئەو زنیارییانە هەڵە و گۆمڕابوون و پێیشی وایە ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا روو دەدات لە دەرنجامی بارودۆخی نەهامەتباری عێراقە. جیرالد ویلەر وتی: مەترسی میلیشیا شیعەکان لە عێراق و سوریا کەمتر نین لە لەوەی داعش و چاوپۆشیش هەیە لە پێشێلکارییەکانیان.

محمەد عەلی ئەلحوسەینی جەختیکرد لەسەر رژێمی ئێران بشێوەیەکی سەرنج راکێشەر و بە سەرچاوەی بارودۆخی نێگەتیفی عێراقی دانا و ئاماژەیشی بەوەدا کە ئەم وڵاتە بە دەم داگیرکردنی ئێرانەوە و فیتنەی تایفەگەراییەوە ئەوەوە، دەناڵێنێت. هەروەها وتی: بۆ دوو ساڵ دەچێت لوبنان بە هۆی دەستتێوەردانی ئێرانەوە بێ سەرۆککۆمارە و سوریا خەریکە دابەش دەکرێت و جەختیشی لەسەر کێشەی جولەکە عێراقییەکان کرد و داوای ئەوەی کرد کە مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

لە وەڵامدانەوە پرسیارێکماندا بۆ شێخ جەمال ئەلزاڕی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵوێزان لە پێناو ئاشتیدا، دەربارەی هەڵوێستی کۆنفرانسەکە لە کورد بۆچی بەشدارریان نەکردووە لە کۆنگرەکەدا، ناوبراو وتی: من وەك خۆم رێزێکی تایبەتیم بۆ گەلی کورد هەیە رەچاوی تایبەتمەندیشی دەکەم و بانگێشتی کەسان و لایەنمان کرد بەڵام بە داخەوە وەڵامیان نەداینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەرگامان هەمیشە واڵایە بۆ برا کوردەکانمان تا بەشداری بکەن لەگەڵماندا لە چارەسەرکرنی کێشەکانی عێراق.

سەبارەت بە بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق، ئەلزاڕی ووتی: عێراق گەیشتۆتە رێگەیەکی داخراو و پرۆسە سیاسییەکەی بە تەواوەتی نشووستی هێناو و دەبێت رێگە چارەسەرییەکی نوێ بۆ عێراق بدۆزرێتەوە و ئەمەش بۆتە تەوەری سەرەکی ئەم کۆنفرانسە،