‌حەشامەتێک لە نەخۆش لە چاوەڕوانی چونە ژوورێی دکتۆری ددان دابوون، ھەبو وەکو ڵالی لێھاتبو لە تاو ئازاری ددان، کە سنەیئەزانی بە چ زمانێک قسە ئەکات. ئاخر لە تاو ئازار ھەر غڵبە غڵب و ئەویتر بە ئیشارەت.

‌ھەشبو رومەتی ئاوا ئاوسا بو دەتوت نوقڵی لە دەمدایە.

‌ئیتر کابرا بەردەرگای دکتۆر کەوتبۆوە تەمەنەوەو دونیا دیدە بو بە قسەی خۆی، تا نەخۆشەکانی ئەناردە ژووری دکتۆر جەند پرسیارێکی لێدەکرد، دەیووت ئەوە چەند سالە پیشەمە، بە قەد دە پزیشک ئەزانم بەڵام وەک جاران نەماوە ئەگەر نا لەگەڕەکەکەی خۆمان دوکانێکم دادەناو ئەم ئیشەم دەکرد، ھەر لەبەر خۆیە بە پێکەنینەوە جاران ئەوە ئیشی قەرەجەکان بو دکتۆر و مکتۆری چی، قەرەجەکان بەکۆڵانان ئەگەڕان ھاواریان دەکرد دگان چاک ئەکەین ھھھھھھھھھھھە ئێستا دەبێت نزیک بیست ساڵی بۆ بخوێنێت.

‌ژنێکی گەنج دەستی مناڵێکی گرتبو زۆر پەلەی بو خۆی بکات بە ژوری پزیشک، کابرای کارگوزار دادە نەخۆت نە کوڕەکەت لە نەخۆش ناچن، دەڵێی بۆ پارکی ئازادی هاتوون، پەلەپەلی چیتە، ئەم ھەمو خەڵکە نابینیت و سەیریان ناکەیت چ ئازارێکیان ھەیە؛.

‌ژنەی گەنج خاڵە تەنھا یەک پرسیارم ھەیە، با مناڵەکەم داهاتووی نەفەوتێت پرسیارێک لە کتۆر ئەکەم و بەس.

‌داھاتووی چی کچم دکتۆر چ عیلاقەی بە داھاتوی مناڵەکەت ھەیە، دکتۆر خۆ فاڵگرەوە نییە، نەشم زانیوە قاوە بخوێنێتەوەھھھھھھھھھھە

‌خاڵە پرسیارەکە بۆ ددانە ددانە فالی چی وقاوەی چی. . .

‌باشە با سەرەت بێت ئەتکەمە ژوورەوە.

‌ئاخر ماقووڵە دوای ئەو ھەموو خەڵکە بۆ پرسیارێک بوەستم. . .

‌پرسیارەەت چییە، بامن پێت بڵێم، ئەی من چەند ساڵە ئیشم چییە لێرە، بیست دکتۆریشم لێرە بەڕێکردو. . .

‌ھەرئەمەوێ بزانم ددانی ژیری مناڵەکەم بكێشيت، کاریگەری لەسەر مناڵەکەم ئەبێت یان نا.

‌بۆ ددانەکەی کلۆر بوە.

‌نەخێر 

‌ئەی رەش بوە .

‌نەخێر

‌ئەی بۆ ئەیکێشیت.

‌ئەڵێم نەوەک رەش بێت یاخود کلۆر، چونکە شیرینی وشوکولاتە زۆر ئەخوات، کە شتێکی بەسه ر ددانی ژیری ھات، ئەوسا ئەبێت بیکێشین. ‌ئەوسا نابێت بەھیچ.

‌بڕۆ کچەکەم بڕۆ تۆ لەخەمی چی داى، بۆ لات وایە بەرپرسانی ئەم وڵاتە ھەمووی ددانی ژیری مابێت بۆیە بوون بەشت، بۆ بە ژیرییە کچەکەم بوون بە شت لەم وڵاتە. . .

‌ئیتر نەخۆشەکەان ھەمو لە قاقای پێکەنینیان دا. ھیچ نەبێت بۆ تاوێک ئازارەکانیان لەبیر کرد وھەرکەسەو باسی لە بێ ئەقڵی بەرپرسێک و وەزیرێک و پەرلەمانتێرێک . . . ھتد ئەکرد کە چ گەمژەیەکەو بوشە بە شت.