لە دەستپێک دا ئـەوە دەخەمە ڕوو کە ئـامانج لە دیبەیت درووست کردنی بۆچوون و ھێنانە کایەی چارەسەری و وەڵامی کۆنکریتیە، بۆ ئـەو پرسیاروبابەتانەی بۆچوون و ڕای جیاوازیان لەسەرە. تا لە ئـەنجامی ئـاڵ و گۆری بۆچوون و پاساوی ھەریەک لە لایەنە جیاوازەکان، زەمینەودەرفەتی بە یەکەوە کارکردن و بیرکردنەوە بڕەخسێت و خاڵە ھاوبەشەکان ڕوون ببنەوە. ئـەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاو شێوازی گونجاوبۆ ڕێزگرتن وبە زیندوو ھێشتنەوەو لە گەڵ یەک ھەڵکردنی جیاوازیەکان. کەواتە ئـامانج لە دیبەیت گفتوگۆیە بۆنزیک کردنەوەو کەم کردنەوەی مەودای جیاوەزیەکان نەوەک شەڕە دەندوک وپیا ھەڵپڕژانی گوفتاری و دابەشکردنی کۆمەڵگەو ڕەت کردنەوەی یەکتر. بۆیە ئـەوە تێگەیشتنێکی باوی ھەڵەیە لای ئـێمە کە لامان وایە دوای دیبەیت وەک تۆپی پێ لایەک براوەو لاکەی تر دۆڕاو، بەڵکو لە دیبەیت دا دۆڕاونیە ڕوونتر بڵێین بەشداربووانی دیبەیت بە لایەنە جیاوازەکان وئـامادە بووانیش ھەموو براوەن.

ھەروەھا ئـەنجامی دیبەیت زیاترداھاتوویی و دواخراوە بە مەنایەکی ترزانیاریەکانی لە دیبەیت دەخرێنە ڕوو ئـاراستە کراون بۆ بیری بینەرو بیسەرانی بۆیە دوای پرۆسەی بیرکردنەوەی ئـەوانیش ئـینجا لە داھاتوو ئـەنجام و کاریگەری دیبەیتەکە دەبینرێت و دێتە دەست وە لە بیرو بۆچوونی کۆمەڵگا وتاک ڕەنگ دەدەنەوە. کەواتە سوودوئامانجی دیبەیت برییتیە لە تەکان دان وڕاچڵەکاندنی بیرومێشکی وەرگر وەک تاک و کۆمەڵگا بۆ بیرکردنەوە لە بە دەست ھێنانی وەڵام بۆ بۆچوونە جیاوازەکان و خوێندنەوەیان.

لە بارەی دیبەیتی ساڵ ئـەو تێبینیانەم دەخەمەڕوو:

بەر لە ھەرشت دەست خۆشیم بۆ ھەنگاوەکەو ھەردوولایەنی دیبەیتەکە کەگفتۆگۆیان قبوڵ کردووە وەک ڕێگایەک بۆ ئـاڵوگۆڕکردنی بیری جیاوازبەڵام دەمەوێ بڵێم کە دیبەیتەکە ھەنگاوێکی باش بوو بەڵام بێ بەرھەمێکی ئـەوتۆ، واتە تەنھا دیبەیت بوو لە پێناوی دیبەیت. کە ئـەمە خوێکی خراپە لە گۆمەڵگای ئـێمە باوە باڵی کێشاوە بە سەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی وپەیوندیە تاکیەکانیشمان. کە زۆربەی کات ھەنگاوەکان دەنێین بۆ چۆنیەتی ئـەنجام دانی کارێک یان ھێنانەدی ئـامانجێک بێ ئـەوەی ئـەنجامێکی خوازراومان دەستکەوێت. نمونەش زۆرە لە باسی ھەربابەت گەل و کێشەیەک زیاتر باس و وەسفی بابەتەکە دەکەین نەک دۆزینەوەو گەیشتن بە چارەسەرو ئـەنجامێک. دۆخی چەق بەستووی سیاسی ووڵات باشترین نمونەیە کە تیایدا دەیان کۆبوونەوەی لەپپێناوی کۆبوونەوە کراوە بەڵام بێ ئـەنجام. ھۆکاری ووشکی و لاوازی دینەیتەکەش ئـەوەبووکە بەڕێزانی دیبەیتەکە ھەردوولا شەرمنانە بیری خۆیان دەردەبڕی و خاڵیان نەدەخستە سەر پیتەکان. بە کورتی شتێکی نوێ (وەڵامی قوڵ و کۆنکریت) یان پێشکەش نەکردین بەڵکو وەڵامی سەرپێ ی وخێرایان دەدایەوە کە پێشترزۆربەمان ھەمان ئـەو وەڵام و ئـارگومێنتانەمان لە نووسین و میدیاکان لە کەسانی ترەوە بیستووە. لە ئـەنجام ئـەوە وا دەکات کە دیبەیت ئـامانجی خۆی بە باشی نەپێکێ.

لە لایەکی تر ھەردوولا لە باسی سەرەکی دیبەیتەکە لایاندەدا، ھەرلاباسی لاکەی تری دەکرد وەک لەوەی ئـایدیاو ئـارگومێنتی خۆی بخاتە ڕوو لە وەڵامی پرسیارەکان. کاکی بەڕێوەبەری دیبەیتەکەش باش خۆی و چوارچێوەی دیبەیتەکەی ئـامادە نەکردبوو. ئـەمەش لە پرسیارە درێژوو ناڕوونەکانی دایاربوو.

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانم بڵێم دیبەتێکی زیاتر خۆنیشاندان (عەرزی) بوو نەک قوڵ بوونەوە لە بابەتەکان.

لە کۆتایی دا لە گەڵ ئـەو تێبینیانەشم بەڵام وەک ئـایدیا لە گەڵ دیبەیتەکە بووم، دووبارە دەست خۆشی لە ھەردوو لا دەکەم. چوونکە ھیچ نەبێت بۆ ئـەوەی زمانی عەقڵ و بیرکردنەوەو گفتوگۆ زیندوو بمێنێت باشە دیبەیت ھەبێ با بەوجۆرەش بێت. بە ھیوام لە داھاتوو ئـەو ھەنگاوە ببێتە نەریت و دیبەیتی زیاترو بە پێزترلە سەربابەتی جیاواز ببینین و تا ڕۆڵ ببینن لە گەشەپێدانی پڕۆسەی بیرکردنەوەو ڕۆشنبیری، بە جۆرێک تاک و کۆمەڵگا بتوانن باشترو خێراترو ئـاسانترسەرەدەری بکەن لە گەڵ دۆزینەوەی چەرەسەربۆ زاڵ بوون بە سەر گرفتە سیاسی و ئـابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و ڕەوشتیەگان.