تێگەیشتن لەوەی نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری شکستە مێشك گوشینی ناوێت. ئەوەندە بەس گوێ لە قسەکانی خۆی بگری.

بۆ نموونە ئەو دەلێ:

  • نەمان دەزانی نرخی نەوت بەو ڕێژەیە دادەبەزێت،
  • نەمان دەزانی توشی شەری داعش دەبین و تورکیاش پشتیوانیمان لێناکات (فواد حوسێن)،
  • نەمان دەزانی بەغدا پوورە نانێرێت.

ئەم هەموو نەزانییە تەنها و تەنها گوزارشتە لە بێتوانایی لەبەرێوەبردن و شکست لە دەسەلاتداریەتی.

ئەو هەموو نەزانیینە، نێشان دادەت حکومەتی نێچیرڤان بارزانی هیچ پلانێکی نەبوەو بۆ ڕووبەرووبونەوەی مەترسی. ئەمە لە کاتێکدا ئەلفوبای بەرێوبردنی پرۆژە (Project Managment)، پلا ندانانە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەکان. (Risk Managment).

لە ماوەی دەسەڵاتداریەتیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی/بریاری دەیان پرۆژەی گەوەرەی کرد، لەوانە:

  • پەیمانی پەنجا ساڵەی نەوت فرۆشتن لەگەل تورکیا،
  • پچرانی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا،
  • پشتبەستن تەنهاو تەنها بە داهاتی نەوت بۆ بەرێوەبردنی کۆمەلگا بە بیانوی سەربەخۆیی ئابوری
  • پشکتردنە کوردانی باکور و خۆڕئاوا و چونە پال ئاك پارتی و ئۆردوگان (ئۆردوی تورکان)

هەموو ئەم پرۆژە وهەلوێستانە بریاری لێدراوە بەبێ ئەوەی بچکوترین پلان هەبێت بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر تەنگەژیەك ومەترسیەك کە لەئەنجامی ئەم بریارانە ڕەنگە پێتەپێش. ئەمە جگە لە نافامی و شكستی سیاسی ناتوانرێت هیچ ناوێکیتری لێبنرێت.

کارەکانی نێچیرڤان پراوپر ئەو پەندە ئینگلیزیەی بەسەردا جێبەجێ دکرێت کە دەلێت (a Bull in China store)، واتە جوانەگا کەوتۆتە نێو کۆگای چینی. ئیتر بزانە جوانەگاییە بەراستو چەپدا چ زەرەرێك بەسەر کۆگای زەغرفەو و ئیشی دەستی جوانی چینی دێنێت، ئاواش نێچیرڤان بارزانی قولێ لێهەلکردە بێباکانە هەموو کارێکی کرد و دەکا تاکو کوردستانی گەیاندە ئەمرۆژە.

من لەوە تێدەگەم نێچیرڤان بارزانی تازە فێری بازرگانی دەبێت و بەتایبەتیش بازرگانی نەوت لەبازاری جهیانی. دەشزانم ئەو هیچ سکێلی تایبەتی نییە. ئەو جگەلەوەی نەوەی مەلا مستەفا یە، هیچ تایبەتمەندیەکیتری نییە بیکات بە سەرۆك وەزیران. ڕۆژگاریش سەلماندی گەروەبوون لە دیوەخانی مەلا مستەفا بەتەنها بەسە نییە بۆ ئەوەی ببیت بە سیاستەمەداری سەرکەتوو. چۆن شارەزایانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەلێن عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی مەحەمەد تاکو ئێستا لە ژیاندا بەرێوبەرایەتی قوتابخانەیەکی سەرەتایشی نەکردوە، نێچرڤان بارازنیش شارەزایی لە هیچ بوارێکی زانستی، کارگێری و ڕۆشەنبیری نییە.

بەڵام، بێ سکێلی نێچرڤان بارزانی و تێنەگەیشنی لەبازاری جیهانی بەس نییە بۆ پاکانەی شکستەکەی. چونکی ئەو بەبەردەوام ئاگادارکراوەتەوە لە سیاسەتی چەوت کە لەخوارەوەدا چەند نموونیەک لەو ئاگاداریانە دەهێنمەوە.

نموونەی یەکەم.

لە پەیوەند بە کێشەی کورد و پەیوەندی بارزانی و ئاك پارتی، ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی تەژیە لە ووتار و بۆچوون لە چەشنی:

  • ڕێگای ئازادی کوردان بە ئەنکەرە تێپیەر نابێت.
  • تورکیا نەگۆراوە بەلکۆ وەڵام بە گۆڕانی دەوروبەر دەداتەوە.
  • تورکیا وولاتێکی ڕەزا قورسە لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە ولاتانی ئەوروپا. بۆ نموونە، یۆنان، سایبرس، بولگاریا، رۆمانیا، ئەلبانیا، هەر ئەو پێنج ووڵاتەی لە یوگسلای کۆن دروست بوون. ئەمە جگەلەوەی ئەرمینیا و ئازربێجان زیاتر لە کورد خۆشیان بە چەهرەی تورکیا نایەت. هەموو ئەم وولاتانە ئەو نەهامەتییەی ئەمرۆ بەدەستی دەنالێن سەرچاوەکەی دەگەرێنەوە بۆ دەولەتی عوسمانی.
  • پشتیوانی ڕۆژئاوا لە تورکیا مەسەلەیەکی تاکتیکیە مەبەست لێی نیشاندانی جیهانی ئیسلامی توندرەوە کەدەکرێ ئەوان بەجۆرێك لەجۆرەکان دیموکراتی بن و ئیسلامیش بن. ئەگەرنا، تورکیا تاکو کۆتایی- کات (end of time) هەر دەبێت داواك چونە ناو ئەوروپای یەکگرتوو بکات و هەر رەفزیشی بۆبێ.

نموونەی دووم،

ئەو کاتەی نێچیرڤان لە شاشەی تەلفزیۆنی ڕوداو باسی لە دروستکردنی کۆمپانیای کۆمۆ دەکرد، بەلێنی دابەشکردنی پارەی بەسەر خەلکی کوردستان دەکرد، پێمان ووت:

  • بەلێنەکانت زانستی نیە و لە جێگای خۆیدا نییە.
  • دابەزین و هەستانی نرخی دۆلار و نرخی نەوت بەدەست تۆ نییە.

هەر ئەو کات نزمی ڕادەی شارەزایی ئەو بەرێزە لە کۆمپانیای مەساهم و نرخی نەوت و سیاسەتی ووزە جیهانی وەك ڕۆژی ڕۆناك دەرکەوت. لەمەش خراپتر گۆمانم هەیە ناوی کەمپانیە نەوتیەکەی خۆشی بزانێ. کۆمۆ لەسەر کێشی سۆمۆ یە. سۆمۆ کورتکراوەی (State Organization for Marketing of Oil). پێم باشە لە نێچیرڤان بارزانی بپرسن کۆمۆ کورتکراوەیی چییە؟

نموونەی سێیەم،

نوسیمان بەعس ئامادە بوو دەست لە نیوەی کەنداوی عەرەب (فارس) دست هەلگریت تەنها بۆ ئەوەی مافی کوردان نەسەلمێنێ. نزیکبونەوەتان لە ئوردوگان و تورکیا بێ دەردی سەر بۆ کورد ناچیتە سەر؛ کورد پێویست ناکات لە نیوان ئەنکەر و بەغدا یەکێکیان هەلبژیرێ. نوسیمان لەبەرخاتری خەلکی کوردستان نا، بەلکۆ لەبەرخاتری خۆتان بوارێك بهێلنەوە بۆ پاشەکشەکردن لە پەیوەندی لەگەل تورک (Exist strategy). کەچی دەستکەوتی مادی کاتی بەرچاوی گرتن نەیهێشت ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن.

هەمو ئەم نموونانەو دەیانی تر پێمان دەلێن نەمزانی و نایزانم دادی نێچیرڤان بارزانی نادات. ئەو کە نەیزانیوە پێی وتراوە، بەلام گوێێ نەگرتووە. هەر بۆیە بە یەك ڕستە، ئەندازایاری شکستی کوردستان نێچیرڤان بارزانییە.