((لەتێ نان لە خاکێکی پڕ لە ئەمنییەتەوە دەستکەوێ باشترە لە سکێکی تێر کە لەسەر کەشتییەکی بەڕێکراو لەنێو دەریاییەک بۆ نقومبوون لە ڕێدا بێ!)).

ئەمنییەت بە (دی ئێن ئەی) مرۆڤ ناو دەبرێ، جیوگرافیا و ناوچەیەک شەرعییەتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و نکۆڵی سیاسی لێ دەکرێ ئەگەر ئەمنییەتی نەبێ! خاک بەبێ ئەمنییەت چەندە گەشەسەندنی لێ هەبێ لەو کاتەی بێ ئەمنییەت دەبێ بێ ماڵ و خودان دەبێ!. . دەبینرێ لەوەتەی رووسیا و ئەمەریکا بوونەتە دوو رووی یەکدراو لە رۆژهەڵاتی ناویندا مەلەفی ئابووری و سیاسی لەزۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا پاشەکشەی کردووە، لە هەرێمی کوردستانیشدا قەیران بەرۆکی مەلەفی ئابووری و سیاسی گرتووە، بەڵام لە روانگەی مەلەفی ئەمنییەوە دەکرێ بڵێین کورد یەکەمی ناوچەکەیە و سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێناوە. . ئێستا ئەمنییەت پێوەرە بۆ مەنتقی سیاسی و ئابووری، لە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستکەوتی ئەمنی بووەتە زامنکردنی رێگاچارەکان بۆ هەڵسانەوەی گەلی کورد لەم قەیرانەی کە هەیە. . ئەمنییەت بە دی ئین ئەی هەر دەوڵەت و خاکێک دادەنرێ، چونکە بەهۆی ئەمنییەتەوە شوناسی سیاسی و فەرهەنگی و جیوگرافی، ناسنامەی راستەقینەی هەرێمی کوردستانی لەسەر نەخشەی دیپلۆماسی جیهاندا دەرخستووە. هێرشی برسی بوون و گەمارۆی ئابووری هەرچەند شددەتی زۆربێ کاتییە، ئەگەر ئیڕادەی چاکبوون هەبێ دەرچەی دەربازبوون ئاسان دەبێ، لەتێ نان لە خاکێکی پڕ لە ئەمنییەتەوە دەستکەوێ باشترە لە سکێکی تێر کە لەسەر کەشتییەکی بەڕێکراو لەنێو دەریاییەک بۆ نقومبوون لەڕێ دابێ! . . ناوچەکە بۆ گۆڕاکاری بەڕێوەیە، هەر پێشهاتێک بێ لەبەر ئەوەی هەرێم مەلەفی ئەمنی سەرکەوتوو بووە ناکەوێتە گێژاوێک کە لێی دەرنەچێ، بەدڵنیاییەوە داهاتوو هی هەرێمی کوردستان دەبێ. ئەمنییەت کە هەبێ ئومێد هەیە! ئەو دەستەی کە کەڕامەتی پارێزگاریکردنی بۆ گەل لەدەستبێ، پشتئەستوورین کە هەوڵی زۆریشی هەیە بۆ چارەی ئەو قەیرانەی کە بەرۆکی گرتووین. یەقینین، کە ئەم قەیرانەیش دەچێتە دەمی رابردووەوە، چونکە وانەکانی شۆڕش فێری کردووین کە بە خۆراگری و بەردەوامی و هەوڵدان، قۆناخێکی دیکەی سەرکەوتن لەبەردەممانە بۆ درەوشانەوەی داهاتوو و دڵخۆشکردنی گەلی کوردستان. رێگاکە سەختە بەڵام روونە، ئەوانەی کە شەورۆژیان داوەتە پاڵ یەک بۆ سەرکەوتنی گەل و سەربەخۆیی کوردستان، دڵنیاین کە داهاتوو هی ئەو کەسانەیە، ئەو جەنگاوەرە ونانە لە نیشتماندا بوونیان هەیە، بۆیە داهاتوویش لەسەردەستی ئەو سەربازە ونانە وەڵامێکی روونی بۆ گروپێک لە ترسنۆکەکان پێیە کە بەدوای دروستکردنی قەیرانەوەن. ئەمنییەت و ئازادی لە باوەڕێکی تێرەوە، لەنەبوونی نان و پارە ناروخێ، چونکە کارگەی دروستکردنی باوەڕ و سەربەخۆیی و ئیڕادە، جاران لە ئەمنییەتی شۆڕشەوە بوو، ئێستایش لە ئەمنییەتی بەرەو دروستکردتی دەوڵەتی کوردستانەوەیە. ئەمنییەت کلیلی سەربەخۆیی و، شوناسی گەلی کوردە، بۆیە دەرگای گۆڕانکاری نوێ و ئومێد و سەربەخۆیی، هەمیشە بەڕووی کورددا کراوەیە.