بە ناوی بنەماڵەکەمانەوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو هاوڕێیان و کەسوکار و لایەن و ڕێکخراوەکان دەکەم، بۆ بەشداریان لە هاوخەمیمان بۆ کۆچی ناوادەی جوانەمەرگی برامان کاکە (حەسون)، بەشداری بەڕێزیان لەیەکەم چرکەی ڕوداوەکەوە، بە ئامادەبوونیان لەگەڵمان لە شاری منشن و فرۆکەخانە و پرسەکەی و لە ڕێگای مەیل و تەلەفۆن و فەیسبوکه‌وه‌، مایەی ڕەوینەوەی بەشێك بوو، لە قورسایی غەمە گەورەکەمان، داواکارم لە یەزدانی گەورە لە غەم و ڕووداوی ناخۆش بە دور بن، خوای گەورە جوانەمەرگمان و مردووانی ئازیزانمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

رێزمان قبوڵ بفەرمون

سیروان محمود حەمە پۆلیس

دۆردرێخت / هۆڵەندا

١٥/٢/٢٠١٦