بەر لەوەی بتبینم 

دڵی ماندووم بە وێستگەی

 زۆر ژنی تر تێ پەریووە .

بەر لەوەی بتناسم 

شعری تەڕو ناسكم 

بۆ زۆر ژنی تر نووسیووە .

كەتۆم ناسی 

شعرم بوو بە تۆ 

دڵیشم هەر هی تۆ

روحم تێكەڵ كرد,

لەگەل جەستەی تۆ 

 ئێستا من خۆم نیم 

جگە لەكەسێكی

 كۆپی كراوی تۆ.

هەنگا‌و ئازاد