ئازیزەکەم

پێم دەڵێن ئەو هەموو پەیڤە

چیە بۆ عیشقی ڕیز دەکەی ؟

عیشق ئەوە دەهێنێت

ئاوای بۆ دەکەی ؟

ئەوسا من بێدەنگی هەڵدەبژێڕم

بەدەم بیرکردنەوە لە تۆ و

سەیرکردنی تارمایی رووحت

کە دەڵێی کلە و لەچاوم ڕژاوە

لەبەر خۆمەوە هێندە دەڵێم

ژنێک ڕوناکی

بە ئەستێرە ببەخشێ و

مانگ لەچاوی پێک بنۆشێ و

پەڕەی گوڵ لە کوڵمی ئەو

چێ بکرێ

تۆ بڵێی شیاوی ئەوە نەبێت

شیعری جوانی بۆ بنوسرێ ؟

 

هه‌نگاو ئازاد