زۆر بەداخەوە لە غیابی مام جەلالدا کارەساتێکی بێسنور بەسەر عێراق و کوردستان و یەکێتیدا هات، وە بەردەوامە، ئێستا بە هەمان شێوە لە غیابی نەوشیروان موستەفا کارەساتیكی گەورە بەسەر گۆڕاندا پاشان بەسەر کوردستاندا هاتوە، وە بەردەوامە، چونکە تاکو ئێستا گۆڕانەکان نازانن کە لە حکومەتدان یاخود لە ئۆپۆزسیۆنن؟ وە یاخود مودێلێکی سیاسی تازەیە لەم سەردەمدا، کە لە حکومەتدان بەڵام خوێشمان دەوێت و خورماش!! بەڕێزان لە گۆڕان مەلەفی نەوتیان کردۆتە بنێشتەکەی ئەنوەرە شەل، لە هەموو ئان و ساتێکدا کوا نەوت؟کوا شەفافیەت؟ ئایا پرسیارێک بۆ ناکەن لە تێگەیشتوەکانتان،  مەلەفی نەوت لەسەر چ بنەمایەک دەبێت هەموو تاکێکی کوردستان دەرباری بیزانێت؟ مەلەفی نەوت وە چەند مەلەفێکی تری هەستیار لە هەموو جیهاندا چەند وەزارتێک وە چەند کەسانێکی پسپۆر ئاگادارین، فلان و فیسار لە گۆڕان یاخود لە پارتێکی تر بە چ مافێک دەبێت بیزانن دەربارەی ئەم دۆسێ هەستیارانە؟، چ یەکێتیی وە چ گۆڕان وە چ خودی خۆی نەوشیروان موستەفا ئاگادارن لەسەر مەلەفی نەوتی کوردستان و چەند مەلەفێکی تریش، ئیتر پێویست دەکات هەموو ئەندامێکی بەرز و نزمی ئەم بزوتنەوەیە ئاگاداربن؟ موچە کەمکراوەتەوە، بۆچی دەیکەنە فەرتەن بەسەر حکومەتی کوردستانەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی گٶڕان دەفەرموێ، ئێمە کەم کردنەوەی موچە ڕەت دەکینەوە!! بفەرموون پێشنیار بکەن کە ئەم حکومەت نەگبەت چی بکات؟ ئێوە زۆر بە هەڵەدا چون، حکومەتی کوردستان نەک هەر لە پارتی پێکهاتوە، بەڵکو 24 سەعات قوباد تاڵەبانی لەتەنیشت نێچیرڤان بارزانیەوەیە، بێجگە لە پارتە سیاسیەکانی تر، بفەرموو عەبادیش لە مانگی پێشودا بە هەمان شێویە موچەی کەم کردەوە، وە بەبێ ئەوەی ببێتە فەرتەن لەلایەن سیاسیەکانەوە. کێشەی گۆران تەنها لەناوبردنی پارتی و سڕینەوەیەتی بە هەموو شێوەیک، وە هیچی تر، لێرەدا باردۆخەکە غیابی نەوشیروان موستەفای زۆربە هەستیاریەوە پێوە دیارە، چونکە سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان کەسایەتیەکی سیاسەتمەدارو زیرەک و هەنگاوەکان سنوری دەزانێ. بەداخەوە هەندێ لە گۆڕانەکان بەبێ هیچ ژمێردراوێک بۆ ئاسایشی نەتەوەی کوردستان و باردۆخی جەنگی داعش و کێشە هەرێمیەکان، کەوتونەتە گیانی کوردستان و کۆمەڵگای کوردستان و تێکدانی ئەم هەرێمە بچکۆلەیە، کە هەندێکیان چوار ڕستەی بەسود نازانێ، بەڵام بە داخەوە کە باردۆخێک هاتۆتە پێشەوە کە دەبێت گوێیان لێبگیرێ، کوردستانە خوێناویەکە، کە هیشتا برینەکانی ساڵانی ڕابردوی سارێژ نەبووە، وە بۆنی شیر لە دەمی دێ، دەیانەوێ توشی سکچونی بکەن . گۆرانەکان، تەنها ئاوڕێک بدەنەوە کە نرخی بەرمیلی نەوت ئیستا بە 20 دۆلارە، لەباتی 100 دۆلار، واتە ئەگەر حکومەتی هەولێر ساڵانە بە تەمای 100 ملیار دۆلار بووبێت، ئیستا تانها 200 ملیۆن دۆلار دەکەوێتە خەزێنەی حكومەتەوە، ئەم گٶڕانکاریانە ئەمری واقیعن، دەبێت شی بکرێتەوە بۆ میللەتی کورد، نرخی نەوت دابەزینە نەگریسیەکەی یەکێکە لە هۆکاری نەبوونی موچە، خەرجی جەنگی داعش ڕۆژانە سەدان ملیۆن دۆلارە، بفەرموون حکومەتی هەرێم بە سەدان ملیۆن دۆلار چەک دەکڕی لە دەرەوەی وڵات، ئەم ڕاستیە وەزیری پیشمەرگەی لابردووش ئاگادارە، خۆ هەموو چەکێک بە بەڵاش نایەتە کوردستان، ئایا حکومەتی هەرێم ئەم خەرجیە لە کوێ بتوان دەرامەتی بکات؟ بۆچی گۆرانەکان ئەر ڕاستیانە بە چەواشەکاریانە دەگێڕنەوە بۆ میللەت، وە گۆرانیش کە میللەت زۆر متمانەی پێبوو، ئیستا توشی ڕوو ڕەشی دەبێت، چونکە هەموو گوتراوێک و ڕوداێک دەبێتە مێژوو، کوردی بەدبەخت ڕودەکەن ئاوی ئیجە، حکومەتی کوردی چی بکات؟ ئەگەر ڕێگەیان لێبگری ڕوونەکەن تورکیا، بە هەمان شێوە تاوانبار دەکرێ، کوردەکان نغرۆدەبن، حکومەت تاوانبار دەکرێ، ڕێگری بکات، بە هەمان شێوە تاوانبار دەکرێ و پاشان گۆڕانەکان دەڵێن حکومەت ئازادی خەڵکی سەرکوت کردوە، بۆچی بە خورت و خۆڕای دەبێت فشار بخەنە سەر ئەم میللەتە نەگبەتە و زانیاریەکان چەواشە بکەن، بەداخەوە وەکو گۆتە دەڵی ئەگەر زەمیرت پاک بێت و ئامانجت هەبێت ڕێگایەکی سەرکەوتوانە دەگرێتە بەر بۆ پێشەوە چون، بەڵام گۆرانەکان گۆتەیان لێبوە بە ڤۆڵتێڕ کە دەڵێ چەند زیاتر بیر بکەنەوە، ئەوەندە زیاتر دڵناخۆشتر دەبن، نە مانای ئۆپۆزسیۆن دەزانن چیە، نە مانای حوکمداری، بەداخەوە بۆ کوردستان، چۆن کە شێخ سەعیدی پیران شەڕی دەکرد کە تورکیا ڕزگار بکات لە نەبونی بە عیلمانیەت  و لە نەبوونی لە کەمالیزمیەت و مانەوەی لە ژێر چەتری عوسمانیەتدا، نەک شەری دەکرد بۆ کورد، گۆڕانیش شەردەکات بۆ لەناوبردنی کیانی کوردستانی لە عێراقدا، بۆیەی زۆر جار ڕودەکەنە بەغداد و وڵاتانی ئەوروپا بۆ لێدانی حکومەتی کوردستان و لێكۆڵینەوە لەسەر مەلەفی نەوتی کوردستان لە لایەن دوژمنەوە.