بە ڕوح یا بەدەست عیشقت ڕاژەنم ؟

بە چاو یا بە دڵ لە تۆ بڕوانم ؟

بە تەقە تەقی پێڵاوەکان بلاوێمەوە

یا بە مەکری سەر زارت ؟

ژوری خۆشەویستیم

 بە پڕچت ڕۆشن کەم

یا بە خەندە و هاوارت ؟

بەر لەناسینت،

من گرینۆکێکی خەندە لێ دزراو بووم

 تۆ هاتی ژیانت پێم بەخشیەوە

لە کاتێکدا دەورم بە خەم تەنرابوو

هیوا و خەندەت پێم چنیەوە

سوپاس بۆ تۆ ئەی ژنی میهرەبان

منيشت وەک خۆت پڕکرد لە وشەی جوان

 

هه‌نگاو ئازاد