حزبی شیوعی شۆرشی 58 دووباره ده‌كاته‌وه ... جه‌لال هۆرێنی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نووسەری دیکە
- Hits: 487
ساڵی 58 كۆتایهێنان به سیسته‌می مه‌لیكی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی له عێراق، گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كان بۆ جووتیاران بوو، پێدانی ماف به كرێكار و هه‌ژاران بوو. ئه‌وكات حزبی شیوعی سه‌رقافڵه‌ی ناره‌زایه‌كانی جوتیاران و كرێكاران بوو، جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه توانیان به فشاری مه‌ده‌نی سیسته‌می وڵاتێك بگۆڕن.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه حزبی شیوعی پێشه‌نگی ناره‌زایه‌كانی میلله‌ت بێت، هیچ جیاوازێكی ئه‌وتۆ نیه له نێوان 58 و ئێستادا ته‌نها كات جیاوازه و به‌رواره‌كان جودان ئه‌گینا میلله‌ت برسێتی و گیرفانی به‌تاڵه، كرێكای بێ كاره و جووتیار له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه زه‌ویه‌كانی داگیركراوه.
ئه‌مرۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناڵێنن، خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌نی نه‌وت و گاز و په‌رله‌مان و حكومه‌ته، به‌ڵام هه‌موویان له‌لایه‌ن یه‌ك حزبه‌وه قۆرخ كراوه‌ن داهاته‌كه‌یان بۆ گیرفانی یه‌ك بنه‌ماڵه‌یه.
حزبی شیوعی ده‌توانێت هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی گرنگ تۆمار بكات پێشه‌وایه‌تی خه‌ڵك بكات و سیسته‌می حكومڕانی له كوردستان بگۆڕێت دادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌قه‌رار بكات، به‌جۆرێك خه‌ڵك ماف و ئه‌ركی پارێزراوبێت، گرنگی به ئابوری ووڵات بدات له‌سه‌ر بنه‌مای كتێبی (سه‌رمایه‌ی) كارل ماركس و تێزه به ناوبانگه‌كه‌ی (زێدهبا) داراشتنی پلانێكی ئیداری كه داهات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت و خه‌رجیه‌كانیش له خزمه‌ت خه‌ڵك بن.
كاتی ئه‌وه‌یه حزبی شیوعی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به ئاشكرا پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشێكی نوی به ناوی چاكسازی له سیسته‌می حكومڕانی بكه‌ن. متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنن.
كاتی ئه‌وه هاتووه دادگاكان و داواكاری گشتی له‌ژێر سێبه‌ری حزبكان بهێنینه ده‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆی یاسا و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می حكومڕانی به‌كاربهێنین. كاتی ئه‌وه هاتووه حكومه‌تی 20 وه‌زاره‌ت و سه‌دان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و ده‌یان ده‌سته‌ی وه‌همی كه‌م بكه‌ینه‌وه بۆ 10 وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك.
كاتی ئه‌وه هاتووه سیسته‌می حكومڕانی بكه‌ین به په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵاته‌كان بدرێنه‌وه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
كاتی ئه‌وه هاتووه به ئاشكرا رێگری بكه‌ین له دروست بوونی دیكتاتۆری و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه.
ئه‌مرۆ گۆڕه‌پانی كوردستان چۆڵه حزبه‌كان خۆیان له خۆپیشانده‌ران دوور ده‌خه‌نه‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وبیری ته‌سكی حزبایه‌تی كاتی ئه‌وه هاتووه حزبی شیوعی هه‌ڵسێته‌وه به‌رنامه رێژی به پلانی لینینزم بكات كه چۆن قه‌یسه‌ری رووسیای روخاندو ده‌سه‌ڵاتی بۆ گه‌ڵ فه‌راهه‌م كرد.