گۆڤارى هێما بەپێویستى زانى ئەم روونکردنەوەیە بە بەرێزیان و راى گشتى بڵاو بکاتەوە کە کاک سلێمان روونکردنەوەیەکى بڵاو کردۆتەوە خۆى بێ بەرى کردووە لە دیدارەکە و ناوەرۆکەکەى لەکاتێکدا سەرجەم ووشەکان لەلایەن کاک سلێمانەوە نوسراو.

ئەو دیدارە هاوکارمان رۆژنامەنوس سەیوان عومەر لە رێگاى فەیسبوکەوە کردویەتى و نامەکان و وەڵامەکان لاى ئێمە پارێزراوە.

ئەوەی هێمای لەماوەی چوار ژمارەدا کردۆتە گۆڤارێکی موعتەبەر، بێ لایەنی و بابەتی بوون وئەمانەت لە بڵاو کردنەوەی بۆچونەکانە

ئەگەر کاک سلێمان پەشیمان بوووەتەوە لە بۆچونەکەی ئەوە شتێکی ترە.

بەهەمولایەکى رادەگەیەنین ئێمە لە گۆڤارى هێما بەرنامە و کارى ئێمە نیە دژایەتى لایەنێکى سیاسى هەرێمى کوردستان بکەین دەست بخەینە نێو کاروبارى سیاسیانەوە بەڵکو ئێمە لە رێگاى پرسیارەکانمانەوە بە دواى وەڵامەکان دەگەرێن کە پێویستە وەکو دەسەڵاتى چوارەم بە خەڵک و خوێنەرى بگەیەنین.

گۆڤارى هێما

6/1/2016