زۆر بەڕێزم هەموو بۆ چونەکانی بەڕێزت و هەڤاڵەکانیشت دەربارەی بارودۆخەکەی کوردستان بە گشتی بە شێوەیەکی پلەدار لە جێگەی خۆیانن، بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کە بۆچونەکانتان لە سەرچاوەی پاراستنی ئاسایشی دۆخەکە و کوردو کوردستانەوە نیە، بەڵکو لە رق و کینەو لەناوبردنی لایەنێکی ترە، بەڕێزان ئێوە هەمووتان کە گەنجن وە زۆرهەنگاوێکی دڵخۆشانەیە کە گەنجانی وەکو بەڕیزانتان هاتونەتە پێشەوە کەوتونەتە زۆرانبازیەکی مارسۆنانە، هەوڵدەدەن بۆ داهاتویەکی کوردستان و پێگەی پر لە سیستەم و یاسا سەروەرو وێستگەیەکی پڕ لە ژیانێکی سیاسی پاک و دوور لە گەندەڵی ئابوری و ئیداری و کۆمەڵایەتی. بەڕیزانم ئێمە هەموو مان قەرزاری کاک نوشیروان موستەفاین، کە ئیستا لە کوردستانی باشور تەنها دوو کەسایەتی خاوەن کاریزمای بەهیز هەیە، یەکێکیان سەرۆکی بزوتنەوەی گۆرانە، کە بە بۆچونی من، هەموو کوردێک دەبێت شانازی بەم کەسایەتیەوە بکات، کە هەر یەکێک تەنها پەڕتوکەکانی بخوێنێتەوە، ئەو هەستە و هزرەت بۆ دروست دەکات کە خودی خۆت لەناو ڕوداو و باردۆخەکەی ئەو کاتەدای، ئەم زانیاریە بەهیزانەی تۆمار کردووە بۆ نەوەکانی داهاتو وە بۆ ئیوەش، لێرەدا بەڵامێکی زۆر بەهێز هەیە، کە دەبێت بەڕیزانتان و هاڤالەکانتان زۆر هوشیار بن لە ناوکەکەی، ئیوە نابێ ئەو قەوانە لێبدنەوە بۆ کاک نەوشیروان دەربارەی ڕوداوەکان کە دوور بێت لە ڕاستیەوە، وەکو یەکێتی کە کاتی خۆی هەر چۆن برادەرانی چواردەوری مام جەلال هەموو جۆرە زانیاریەکیان بەهەڵە ڕاگەیاندە مام جەلال دەربارەی بارودۆخەکەی ئەوکاتە و دەربارەی نەوشیروان موستەفا، بە شێوەیەکی وا بارودۆخەکەیان ڕەش و تاریک کرد، کە لە بەرژەوەندی خۆیان بوو، وە سەرکەوتووش بوون،  ئەو زاتەی کە باردۆخەکەی ئەوکاتەی تێکدا دەزانین کێیە، پێویست ناکات ناوی بەسەر بکەینەوە و تێکەڵی ئەم بابەتەی بکەین، بەڕێزان لە سیاستەدا هیچ ئەگەرێک مەحاڵ نیە، بە مانایەکی تر لە هەموو نووسینەکانی جەنابتدا هیچ جۆرە ڕۆشنایەکی تازەو دڵخۆشانەی تیدا بەدی ناکرێ بۆ هێوەرکردنەوەی باردۆخەکە، بەمانایەکی تر مەبەسەت و نیەتت نیە لە بڵاوکراوەکانتدا هیچ جۆرە ئاشتبونەوەیەک، تەنها چاوێکی بەپەلە بخشێنیتەوە بەسەر نووسینەکانتدا، هەمووی پڕە لە بەستەڵک و تەلکی دڕکاوی و تۆخ کردنەوەی ڕەوشەکە، ئازیزەکەم ئەم هەستە بە هەڵە ڕامەگەیەنە خوێندەوارەکانت لە نووسینەکاتدا، باوەڕ بکە بە عەقڵیەتی خۆت، کە ئێمە لەکوردستاندا دژین، نەک لە سویسرا،  کە دەبێت بۆ هەموو هەنگاوێکمان بە یاسایانەو شەرعیانە بێت، ئەمە لەسویسرو وڵاتانی ئەسکەندناڤیشدا بەدی ناکرێت، دەبێت هەندێکتان کە بە ناوەند بیرکەرەوە ناودەبرێ، ئەرکی سەرشانتانە فێری هەموان بکەن وە هەوڵبدەن کە دەرهاویشتەکانی هاوپەیمانیەتی زیاتر بارگران مەکەن لەسەر شانی لایەنەکانی تر، تاکو لە داهاتویەکی نزیکدا بتوانن لەگەڵ لایەنکانی کوردستاندا بکەونەوە دانیشتن! دەبێت ئیوە چەمکی پەیوەندی نێوان گٶران خوازان و دانیشتوانی هەولێرو ناوچەکانی تر بەهێز بکەن، نەک بە پێچەوانەوە، ئەگەر تەماشای ڕەگی مێژووی کوردستان بکەین هەر خۆمان بەدەستی عوسمانیەکان و سەفەویەکان توانیمان چ قەلای دمدم و چ میرنشینەکانی کورد لەناوبەرین، لە کاتێکدا لەوپەڕی بەهێزیدابووین، ئەمە مێژووە، لەسەرتان دەنووسرێ، ئەمە ئازایەتی نیە، وە بەهێزکردنی پێگەی گوڕانی پێ ناڵێن، بەڵکو لەناوبرنی گۆڕان و تەهلوک کردنی خودی نەوشیروانە، لەگەل ڕێزمدا، لەوە دەچێت ئێوە تاکو ئیستا لە واقیعی باردۆخەکەی ئێستا تێنەگەن، بۆچی؟؟ چونکە زۆر بەهەڵەدا چون کە دەڵێن کوا پارەی نەوەت؟ کوا مەلەفی سەرۆکایەتی؟کوا موچە؟ ئەم هەموو مەلەفانە هەمووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاگادارە، بەڵکو بە زیادەوە، دەتوانن لە کاک قوباد تاڵەبانی وە لە پیش ئەودا لە کاک عیماد ئەحمەد بپرست، کە یەکێتی هەموو هەنگاوێکی حکومەتی هەرێم ئاگادارە ؟ وە لە سەفەرکانی کاک مەسعودیش بۆ دەرەوەی وڵات بە هەمان شێوە ئاگادارن، بەڵکو ئیوە ئاگادار نین!! لێرە ئیوە هەر خۆتان، خۆتان دەدەن بە شو! یاخود لایەنێکی تر دەیەوێ قەبرتان بۆ هەڵبکەنێ، ئیوە ئاگادر نین، وەکو دەڵێ دوژمنی دوژمنەکەم هاورێمە، وە من بۆی زیاد دەکەم، کە پشتیوانی دەکەم، کاک هوشیار زۆر بەهەڵەدا چویت، دەربارەی مەلەفی نەوت، یەکێتی بە هیچ جۆرێک نایەڵی کە گۆڕان ئاگاداری جوڵانەوەی مەلەفی نەوتی سلێمانی بێت! چونکە زۆر باش دەزانن کە ئەوەی بە پارتیتان کرد، دوو ڕۆژی تر بە یەکێتیشی دەکەن، وە یەکێتی تەحەمولی ئەم ڵیدانەی گۆڕان ناکات، چ پارتی وە چ یەکێتی لە ڕەگەوە لە هەموو کردەوە پۆزەتیڤەکان و نەگەتیڤەکانی یەکتر ئاگادارن، واتە مەنجەڵ و سەرقاپن، هێرش کردنە سەر یەکتر سنوری هەیە لایان، وەکو لە هەفتەکانی پێشوشدا لە میدیاکاندا هەندێ هێرش و تەقە کردن بڵاو کرایەوە، بەڵام لەسنورێکدا وەستا. دەبێت ئێوە وەک مامۆستاکەتان کاک نەوشیروان موستەفا زیاتر زیرەکتر بن و سیاسی تر بن، چونکە کاک نەوشیروانیش هەموو کاتێک سنوری زانیوە، هەربۆیەش لە پێش دوومانگدا گوتی بەپێی  ئەمری واقع دەبێت مامڵە بکرێ، ئێوە دەبێت لە چەمکی نەتەوە و نیشتمانەوە کە هەموو بارە هەستیارەکە دەگرێتەوە، نەتەوە، گەل، خەلک جەماوەر، میللەت، دەبێت هەست و باردۆخی هەموو کاتێکی کوردستان لە پیش چاوتان بێت، پاشان گۆمەکە بشەڵەقێنن، من پارتی نیم، تانها ڕۆژنامەنوسێکی بێکەسم لە دەرەوەی وڵات، بەڵام کەسی کاریزما بەهێز کێیە ئیستا لە جێگای کاک موسعود بارزانی بگرێتەوە؟ وشەی کاریزما بنەمایەکی سەرەکی هەیە، کەئێوەش کە کاتێک سەرۆکێکی خاوەن کاریزمای بەهێز قسە دەکات هەموو گوێی لیدەگرن، لەناو هەموو پارتەکانی کوردستاندا چەندین قسە و قسلۆک دەکرێ لە لایە هەندی سەرۆک و سیاسەتمەدارەوە، بەڵام کێ گوێیان لێدەگرێ؟، بەڵام چ کاک نەوشیروان چ کاک مەسعود کە قسەیەک یاخود وتارێک دەڵین وابزانم جەنابیشت دادەنیشت گوێی لێدەگری، وە سەرۆکەکانی جیهانیش بە هەمان شێوە گوێیان لێدەگرن، بفەرموون مام جەلەل، بەهەمان شێوە، عەبدوللە ئۆجەلان، وە بەداخەوە بەڕێز خوالێخۆش بوو قاسملۆ وە ئێستا صالح موسلم، ئەم کەسایەتیانە خاوەن کاریزمایەکی تایبەتمەنن کە کەس ناتوانێ جێگەیان بگرێتەوە، زۆر بەداخەوە هێشتا لە ناو گٶڕاندا کە هەندێکتان تەنها بە خوێنەوە و بە فلیم دەزانن سەدام چی کردووە،  لە باردۆخەکەدا نەژیاون، بەڕێزانتان نەتان توانیوە پەیامی ڕۆڵی نەتەوەی و و نیشتیمانی بگەیننە هاوڵاتیان، بەڵکو، دژایەتی کردنی حکومەت و پارتی بوو هەمیشە دورشمتان، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە سیاسەتی پێناڵین، بەڵکو "طوفەیلی"و سیاسەتی ئەنەرخیستانە بەرامبەر دەسەڵات و کەسایەتیەکان.

کاک هوشیار، کێ بوو ئابڵوقەی ئابوری سەر کوردستانی نەهێشت؟کێ بوو کوردوستانی بە جیهان ناسی؟ کێ بوو سێ فڕۆکەخانە، ئەم هەموو پردە ئاسمانیانە، هۆتێلانە، باڵەخانانەیان دروست کرد؟ به هۆی کێوە بوو کە ئێستا 32 کۆنسۆڵخانەی بیانی کاردەکات لە کوردستان؟ چۆن توانرا ئەم هەموو زاناکۆیانە، قوتابخانانە دروست بکرێ؟ بە هەوڵی کێ بوو کە ئێستا لە کورستاندا زیاتر لە سەد چەناڵێ کوردی کاردەکات، کە لە وڵاتێکی پۆست کۆمۆنیستیدا دوو چەناڵێس نیە؟ کێ بوو هەوڵی دا کە ڕۆژانە سەرۆک وەزیران و وزیر دەرەوەی وڵاتان سەردانی کوردستان بکەن؟ لە چ وڵاتێک وا بە ئازادیانە و سەربەستانە هێرش دەکرێتە سەرحوکمەت و کەسایەتیەکان و ئەم هەموو ڕۆژنامە ئەهلیانە بڵاودەکرێتەوە؟ بەڵێ زۆر ڕاستە لە پاڵ ئەم هەموو گۆڕانکاریانە زۆر تەندروستە کە گەندەڵێ و فەسادو مەحسبویەت و مەنسوبیت تاکو چەند ساڵێکیش بەردەوام بێت، ئایا جەنابت ئاگادارە، کە سیستەمی کۆمۆنیستی ڕوخا لە وڵاتانی سۆسیالیست، تاکو چەند ساڵێکیش مافیاو، گەندڵی و فەساد دەستی کردبوو بەسەر ئەم حکومەتانەدا، وە تاکو ئێستاش لە بولغاریاو روسیاو، ڕۆمانیا و نسبیەن لە چیک و هەنگاریاو سلۆڤێنیاش بەردەوامە، وە هاوڵاتی و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان هاوار ناکەن کە مەلەفی ئابوری و نەوت بڵاو بکرێتەوە، هەندێ مەلەف لەبەر هەندێ هۆکاری ئاسایش نابێت باس بکری و بڵاوبکرێتەوە، بەڵام جەنابتان هەست ناکەن بەم هەستیاریە، وە بیرتان چۆتەوە کە شەری داعش بە خەرجی کێ دەکرێ، کاک هوشیار، نووسینەکانت جوانە. . . ؟ ئیتر ئێمەی کوردستانی هەژارو وێران و سوتماکراو هاتۆتە ئەم پلە و پایەی ئێستا، چاوڕێی چی لیدەکری زیاتر ؟؟دەبێت ئیوە بەسوپاسە، زۆر بە سوپاسەو بڵێن کە هەمیشە بەشێکی دانەبڕاوی باردۆخکە بووین وە دەبین، وە دەبێت ئێستا گۆرانکاری واقیعانە بکەن بۆ پێکەوە هێنانی باردۆخێکی نوێ و پێکەوە ژیان، وە هەر جەماوەری خۆتان لێتان ڕزای دەبن و تەشەن دەکەن، چی دی دوو ناوچەی مەکەن و ناوچەگەریەتی فێری جیلی نوێ مەکەن، چونکە وەکو میرنشینە کۆنە بەهێزکانی کوردستان، کە زۆر بەهێز دەبوو، دوژمنان لەت، لەتی دەکردن، وە پاشان خۆشیان دەکەوتنە سەریان و لەناویان دەبردن، ئۆپۆزسیۆن دیارده‌یه‌کی ژیانی سیاسی هاوچه‌رخه‌، به‌ ئامانجی چاودێری کردنی ده‌سه‌ڵات، نەک بۆ سوتماکردنی نیشتمان، چی دی گەنجانی سلێمانی بێ بەخت توشی ئەوە مەکەن کە ئەم نیشتیمانە، زەمینەی تۆ نیە، ئازادی، کاتێک ئازدیه‌ که‌ ئازادی ئه‌وانی تر په‌شێو نه‌که‌یت، ئازادی ئه‌وه‌نیه‌ هه‌موو که‌سانێکی تر بسڕینه‌وه‌، لەم باردۆخەدا چی دی ماڵ وێرانی ونه‌هامه‌تی نەبێتە مۆتەکەیەکی بێ شەرم بەسەر کوردستانەوە، چونکە کوردستان بەبێ گٶڕانیش هەر دەروات بەڕێوە، بەڵام بەیەکەوە ژیان لەناو پاپۆڕی حوکمڕانیدا بەهێزتر و خۆشتریش دەبێت، بەهیوایەکی و ئاسودەیەکی نوێ، هەمیشە یەکڕیز بێت کوردو کوردستان.

 

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.