قەیرانە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان لەوە قوڵترن کە بەخێرای چارەسەربکرێن. قەیرانی سیاسی واتە گرژی ناو حیزبەکان بەتایبەت لە نیوان پارتی و گۆران دا بۆتە هۆی تێکچون و تەنانەت پەککەوتنی کارو باری هەرسێک دەسەڵاتەکەی هەرێم. بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە دەبێ وااقیعبینانە بڕوانینە کێشەکان تاکو بتوانرێ بە گیانێکی نیشتمانپەروەرانە و دڵسۆزانە چارەسەربکرێ. لەماوەی ئیدارەکردنی هەرێمی کوردستان لە لایەن پارتی و یەکیەتیەوە لە سەر بنەمای رێککەوتنی ئیسراتیژیەوەپارتی توانیویەتی خۆی زۆر بەهێزبکا، جۆنکە ئەوهاوپەیمانیە زیاتر لە قاژانجی پارتی دابووە تایەکیەتی. وەک دەبینین ئێستا هەڵسەنگاندنی پارتی تەنیا بەژمارەی کورسیەکانی لە پاڕلەمان ناکرێ، بەڵکوپارتی توانایەکی سیاسی و سەربازی و دارایەکی زۆری هەیە کە لە پەیوەندیە سیاسیە ناوچەی و نێونەتەوەیەکانی خۆی دا کەڵکیان لێوەردەگرێ. ئەوەی کە هەرچوارحیزبەکە بە دەسەڵاتی زۆری پارتی نارازی و توڕەن شتێکی شاراوە نیە. ، هەرئەوە بوو بەهۆی ئەوە کە ئەو چوار حیزبە بیانهەوێ بەیەکەوە کار بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی هەرێم لە رێگای گۆڕینی دەستوورەوە بکە ن تاکو بەو شێوە دەسەڵاتی پارتی کەم بکەنەوە. بەڵام وەک دەبینین ئێستا نەتەنیا قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم چارەسەرنەبووە، قەیرانی پارڵمان و حوکومەتیشی پێوە زیادبووە، جیا لە زیاتر قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابوری ئەویش لە کاتێک دا کە بەگشتی ئەو ناوچەیە بە هۆی بارودۆخی سوریە بۆتە گۆڕەپانی دژبەری زلهێزەکانی جیهان و دەوڵەتەکانی ناوچە. دوو تێڕوانینی زۆر لێک دووری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دێموکرات وەک دو جەمسەری کێشەکان، دەرفەتی بەیەکگەیشتنی کەم کردۆتەوە. لە لایەک پارتی نایهەوێ گۆرانکاری زۆر لە سیستەمی سیاسی جێگیرکراو دا بکا و لە لایەکیش بزوتنەوەی گۆڕان دەیهەوێ ئاڵوگۆڕیەکی بنەرەتی لە سیستەمی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان دا پێکبێنێ. لەو مابەینەدا یەکیەتی زیاتر نێوەندگیری دەکا و واوێدەچێ زۆر پێداگری لە سەر هەڵوێستەکانی پێشوی خۆی نەکا. هەروەها یەکگرتووش بە هێندێک جیاوازی لە دەوری یەکیەتی خەریکی نێوەندگیریە . بەڵام گۆڕان و کۆمەڵ سوورن لە سەرهەڵوێستیان و بەردەوامن لە سەر درێژەدان بە کار بۆ دەستەبەرکردنی پرۆژەکەیان. دەبێ هەموو لایەک ئەوە بزانن هەریەک لەو حیزبانە قورسای خۆیان هەیە و لە لە نێو کۆمەڵگای کوردستان دا خاوەن پێگەی خۆیانن، بە تایبەت ئەمرۆ لە قۆناغی زۆر هەستیاری کوردستان و ناوچەکەتەنیا بە یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردی دەکرێ بە سەر تەنگ و چەڵەمەکان دا زاڵ ببین. لە لایەک کەلەکەبوونی قەیرانەکان بەتایبەت قەیرانی دارای و لە لایەکی تر خۆئامادەکردن بۆ هەموو ئەگەرێکی چاوەروان نەکراو لەوانە خۆ ئامادەکردن بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، ئەوەدەخوازن کە کورد ماڵی خۆی رێک بخاتەوە. من پێموایە گۆرانن و پارتی ئاشدەبنەوە بەڵام شەرت ئەوەیە جارێکی تر رێگانەدەن تەنگەژەیەکی ئاوا درۆستبێتەوە. هەرچەند ئەم ماوەی لێک دابڕانە زۆری زەرەد گەیاندوە بە ئەزموونی هەرێم بەڵام زۆر پرسیار و خاڵی گرینگی هێناونە ئارا کە زۆر شایانی بایەخپێدانن. ١ کێ زیاتر بەخەم بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دێموکراسی و بەدامەزراوکردنی هەرێمی کوردستانەوەیە؟٢رێککەوتنە سیاسیەکان و هاوپەیمانیەکانی ناو حیزبەکان تاکوێ بڕدەکەن؟

٣حیزبەکان و رێبەرەکان چەند ئامادەن لە پێناو بەرژەوەندیە گشتیەکان و نەتەوەییەکان هەنگاو هەڵبێنەوە و لە قاژانجی تاکی و حیزبی دەستهەڵبگرن؟٤حیزبەکان لە سەر چ بنەمایەک دەبن بە هاوپەیمانی یەکتر؟٥هەلوێستی خەڵک بەگشتی و رووناکبیران بە تایبەت لە هەلومەرجی ئاودا چییە؟٦پێگەی جەماوەری هەر حیزبێک لە چ ئاستێک دایە

رەزگاربوون لەو قۆناغە پڕ لە قەیرانە وادەخوازێ هەموو پارتە سیاسیەکان چاوێک بە کارو بەرنامەکانیان دا بخشێننەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوە سیستەمێکی سیاسی تەندروست لە کوردستان دا بنیات بنێن.

خەلیل عەبباسی