گوندی ڕه‌زگه ماڵی پێشمه‌رگه و ڵێ قه‌وماوان به‌ر له ٢٧ ساڵ ئه‌نفال کرا... چالاک نەجمەدین مامۆ
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نووسەری دیکە
- Hits: 751
ئێستا کاتێک چاوه‌کانم لێک ده‌نم بیر‌و هزرم ٢٧ ساڵ به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه ناتوانم ئه‌وڕۆژانه له بیر بکه‌م گوندی ڕه‌زگه‌ی خۆ ڕاگر له لایان به‌عسیه گۆڕ بهگۆڕهکان سوتێندراو ئه‌نفال کرا. ئه‌وه‌ی ئێستا من ده‌ی نووسم نه خه‌ونه‌و نه خه‌یاڵه‌و نه فیلمێکی سینه‌ماییه به‌ڵکو چهندڕۆژێکی پڕ له تاڵی سوێری میله‌ته خێر له خۆنهدیوهکهی کوردستان و گوندی ڕهزگهیه. به‌ر له ٢٧ ساڵ ئێمه وه‌ک ماڵه پێشمه‌رگه‌ێک به‌هۆی ترس له‌سه‌ر ژیانمان له‌لایان به‌عسیه گۆڕ بهگۆڕهکهن ڕوومان کرده گوندی ڕه‌زگه‌ی خۆ ڕاگر له‌لایان شه‌هیدی قاره‌مان مه‌لا ڕه‌سوڵ و بنه‌ماڵه‌که‌ی وخه‌ڵکی گوندی ڕه‌زگه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ کردین. پاش چه‌ند ڕۆژێک توانیمان به هاوکاری خه‌ڵکی گوندی ڕه‌زگه له باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه مالێکی خنجیلانه بۆ خۆمان دروست بکه‌ین. به‌یانیێک زوو له مانگی ١١ی ساڵی ١٩٨٨ من و گۆرانی برا بچووکم ڕوومان له ڕۆژهه‌ڵاتی گوندی ڕه‌زگه کرد به‌داس و بیور ده‌ستمان به بڕینی دارکردن کرد. ئێمه له گه‌رمه‌ی دار بڕین بووین لهڕوژههڵاتی گوندی ڕه‌زگه گوێمان له ده‌نگی هه‌لیکۆپته‌ر بوو له ئاسمانی ناوچه‌که ده‌نگی کۆپته‌ره‌کان هه‌تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه. هه‌لیکۆپته‌ره‌کان گه‌یشتنه سه‌ر ئاسمانیی گوند و له‌و ناوچه‌یه ده‌سوڕانه‌وه‌و پێک هاتبوون له سێ کۆپته‌ر دوو سه‌متی که‌واته کۆپته‌ری بچووک یه‌ک کۆپته‌ری گه‌وره. به گورانی برام گوت بازوو داره‌کانمان باربکه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه ناو گوند چوونکه مانه‌وه‌مان لێره زۆر مه‌ترسی داره. بۆیه به زووترین کات به ترس و دڵهڕاوکیکی زۆر ئه‌وه‌نده داره‌ی بڕی بوومان هێ خستمانه سه‌ر پشتی گوێ درێژه‌که‌مان وبه‌ره‌و گوند به‌ڕێ که‌وتین. له ڕێگا به‌ره‌و گوند هه‌ر سه‌یری ئاسمانمان ده‌کرد و کۆپته‌ره‌کان زۆر به‌نزمی ده‌سوڕانه‌وه‌و ترس و دڵهڕاوکێیکی زۆری لای ئێمه درووست کرد بوو کاتێک نزیک گوند بووینه‌وه له پشتمانه‌وه گوێمان له ده‌نگێکی زۆر نامۆ بوو که سه‌یری دوواوه‌ی خۆمان کرد بینمان یه‌ک ڕهتلی سه‌ربازی گه‌وره پێک هاتبوون له ده‌بابه زریپۆش هێزێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازو جاش به‌ره‌و گوند ده‌هاتن. هه‌ر چۆنێک بێت خۆمان گه‌یانده‌وه ماڵه‌وه وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد بوو ماڵمان له له قوتابخانه‌ی گوندی ڕه‌زگه بوو. قوتابخانه‌ی گوندیش له پێشی پێشه‌وه‌ی گوندی ڕهزگهبوو ده‌که‌وته سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی گوندی ڕه‌زگه. هه‌ر ده‌هات هێزه‌که‌ی ڕژێم له گوند نزیک ده‌بوونه‌وه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌هاتن که گه‌یشتنه سه‌ره‌تای گوند یان ڕۆژهه‌ڵاتی گوند هێزه‌که بوونه دوو به‌ش به‌شێکیان ڕاسته‌وخۆ بۆناو گوند هاتن به‌شێکیتر بۆ لای سه‌ره‌وه‌ی گوند ڕۆیشتن و جێ گیر بوون. له هه‌مان کات ناو گوندی ڕهزکهش پر بوو له هێزی پێشمه‌رگه هێزه‌که‌ش پێکهاتبوو له مه‌فره‌زه‌یه‌کی حزبی شیوعی و مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر چۆنێک بێت زۆر به‌په‌له پێشمه‌رگه‌کان به‌ره‌و که‌نده هه‌زار بهههزاریهکهی ڕۆژئاوای گوند خۆیان قورتار کردوله گوند چوونه ده‌ره‌وه له‌وێ خۆیان حه‌شار دا. هێزه‌که‌ی ڕژێم به‌ته‌واوه‌تی گه‌یشته ناو گوند ده‌ستیان کرد به پشکنینی ماڵی گوند نیشینه‌کان پیاوه‌کانیان له لای مزگه‌وتی گوند کۆ کرده‌وه و په‌رپرسی هێزه‌که قسه‌ی بۆ پیاوه‌کان ده‌کردوو هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌کرن و ده‌ی گوت بیستومانه ئه‌و گونده بۆته باره‌گای پێشمه‌رگه بۆیه میری بڕیاری داوه ئه‌م گونده تێک بدا‌و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌گوازینه‌وه کۆمه‌ڵگای باسرمه جا بۆیه چه‌ند ڕۆژێکتان مۆڵه‌ت ده‌دین تا گونده‌که‌تان چۆل بکه‌ن پاشان ئێمه دێینه‌وه گونده‌که‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌رز ده‌که‌ینه یه‌ک. پاش چه‌ند کاتژمێرێک هێزه‌که‌ی ڕژێم گوندی ڕهزگهیان به‌جێهێشت به‌ره‌و گوندی گڕاوو دێوین و بابهگیسک به‌ڕێ که‌وتن. بۆ ئێواره‌که‌ی دووباره پێشمه‌رگه‌کان گه‌ڕانه‌وه ناو گوند دابه‌ش بوون له ماڵه‌کان و نانی ئێوارهیهن خوارد‌و له‌که‌ڵ گوند نیشینه‌کان گفتوگۆی ڕوداوه‌که‌یان ده‌کرد. پێشمه‌رگه‌کان تازه ته‌واو ببوون له خواردنی نانی ئێوه‌ره چه‌ند گوندنیشێک به‌په‌له هاتن گوتیان وابزانین دووباره هێزه‌کانی ڕژێم به‌ره‌و گوند دێن جا بۆیه ده‌بێ له گوند بچنه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌بوو پێشمه‌رگه‌کان هه‌رچۆنێک بێت له ئاوایی چونه ده‌ره‌وه خۆیان ڕزگار کرد هه‌رچه‌نده شه‌وێکی زۆر تاریک بوو. پاش ڕۆیشتنی پێشمه‌رگه‌کان ئه‌و ڕوناکایهی به‌ره‌و گوند ده‌هات گه‌یشته ناو ئاوایی بینیمان شوفهڵێک سێ سه‌ربازی به‌چه‌که‌وه له سه‌ربوو له ناوه‌ندی گوند ڕاوه‌ستان و چه‌ند گوند نیشێک چوونه لای سه‌ربازه‌کان لێیان پرسین چیان ده‌وێت؟ سه‌ربازه‌کانیش گوتیان ئێمه ئیڤایێکمان لێ شکاوه له سه‌ر ڕێگای گوندی دێوین ده‌مانه‌وێ بچین چاکی بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌بوو دوو گه‌نج له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کان سواری شۆفهڵهکه بوون به‌ره‌و شوێنی ئیڤایهکه به‌ڕێ که‌تن و گوندیان به‌جێ هێشت. پاش چه‌ند رۆژێکی تر هێزه ئه‌نفال چیه‌که‌ی سه‌دامی گۆڕ به‌گۆر دووباره هتنهوه بۆ گوندی ڕهزگهو به‌هێزێکی زۆر زیاتر له جاری پێشوودوو باره خه‌ڵکه‌یان له‌پێش مزگه‌وتی گوند کۆکرده‌وه سه‌رله‌شکری هێزه‌که دووباره هه‌ڕه‌شه‌ی له گوند نیشان ده‌کرد و ده‌ی گوت زوو ماڵه‌کانتان له خانووه‌کانتان ده‌ربکه‌ن ئه‌گه‌رنا خانووه‌کانتان به‌سه‌ر ماڵه‌کانتان دادهڕوخێنین ئه‌گه‌ر چه‌ک هه‌بێت له ماڵه‌کانتان به‌زووترین کات ڕاده‌ستی هێزه‌کانمان بکه‌ن ئه‌گه‌رنا خۆتان به‌رپرسیار ده‌بن. به‌م شێوه‌یه گوندی ڕه‌زگه له‌لایه‌ن ئه‌نفال چیه‌کانی سه‌دامی گۆڕ به‌گۆڕ تێک دراو سوتێندراو که‌وته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفالی ڕژێمه دڕنده‌که‌ی سه‌دامی دیکتاتۆر. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه ماڵه پێشمه‌رگه بووین ئێمه زووتر له گوند چووینه ده‌ره‌وه و شه‌هید مه‌لا ڕه‌سوڵ به هه‌ر شێوه‌ێک بێت ده‌ی ویست ئێمهڕزگارمان بێت نه‌که‌وینه ده‌ست هێزه‌کانی ڕژێم. پاش نیوهڕۆیێکی دره‌نگ به‌ڕێ که‌وتین بۆ گوندی گوڕێ له کوڕێ چووینه ماڵی کاک محه‌مه‌دو دڵخواز خان نێزیکه‌ی یه‌ک هه‌فته ده‌ڕۆژێک له ماڵی ئه‌وان ماینه‌وه‌و پاشان چووینه ماڵی کاک تاهیر برای دڵخواز خان له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین سێ هه‌فته مانگێک خۆمان له ماڵی برای به‌ڕێزم کاک تاهیر حه‌شاردا به‌م شێوه‌یه ساڵی ١٩٨٨ به‌ترس و دڵه‌ڕاوکێی زۆره‌وه کۆتایی هات. چالاک نه‌جمه‌دین مامۆ.