شوان عەلی سەعید ناسراو بە (شامیل) شەهیدی رێبەر و سەرکردەی خوێنکاران و یەکەم سکرتێری یەکێتیی خوێنکارانی کوردستان، کادێر و رابەر سیاسی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان، لەبەرەبەیانی 3- 9 ی هەموو ساڵێک، لەئاسمانی ئەم نیشتیمانەدا ئەستێرەیەک دەکشێ. .

هەموو ساڵێک لەبەرەبەیانێکی وەک ئەمڕۆدا، هەڵۆیەک بەرز بەرز بەئاسمانی قازانقایەدا دەفڕێ. . دەفڕێ تا لەبەرزترین لوتکەی ئەم نیشتیمانە بۆ ئەبەد لەنگەر دەگرێ. .

بەیانییەکی وەک ئەم بەیانییە، 38 ساڵ بەر لەئێستا کاروانی شەهیدانی ئەم نیشتیمانە لە گوندی قازانقایەی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ لایداو لەوێ وچانێکی دا، پاش وچان پاش پشوو، کە کەوتە ڕێ شوان سەرقافڵەی بوو. .

لەمانگى نۆدا شەهیدى سەرکردە شەهید ئارام بە مەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوى مەفرەزەکانى ناوچەکە، بەتەتەردا هەواڵ بۆ هەموو لێپرسراو مەفرەزەکان دەنێرێت کە له‌(3/9) دالە قازانقایە ئامادە بن.

سەر لەبەیانى رۆژى 03-09-1977 لێپرسراوى زۆربەى مەفرەزەکانى ناوچەکە وەک: شەهید شوان، شەهید مەلا ئەحمەد، شەهید سیروان، . . . هتد، لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکیاندا دەگەنە گوندى قازانقایە، لەو کاتەدا ڕەوە جاشێکی تەحسین شاوەیس و قالە فەرەج بەدوایانەوە بوون و لە گوندى (هەڵدەر) لەمەڕ شوێنى پێشمەرگەکان، لە خەڵکی ناوچەکەیان پرسیبوو ووتبویان، پێشمەرگەکانى ئێمەتان نەدیووە؟! ئەوانیش لەبەرئەوەى تا ئەو کاتە بەتەواوى لە سروشتى گڵاویان نەگه‌یشتبوون و نەیدەزانى چ ناحەز و دوژمنێکن لە نەزانى خۆیان شوێنەکەیان پێ وتبوون.

لە کاتێکدا هەندێک لە پێشمەرگەکان خەرێکی خۆشتن و جل و بەرگ شتن و هەندێکیشیان لە هەیوانەکەى ماڵی پورە فاتم خەریکى پاککردنەوەى چەک و تفەنگەکانیان بوون، جاشە خۆفرۆشەکان دەورەیان دەدەن و لە دەوروبەرى کاتژمێر (9) ى سەر لەبەیانى دا تەقە دادەمەزرێ، شوان و هاوڕێکانیشی بەبێ ئەوەى فریاى خۆکۆکردنەوە و مەخزەن بەستن بکەون بەپڕتاو هەر بە فانیلە عەلاگەکانى بەریان بەسەربانى ماڵەکاندا بەرەو دۆڵەکەى پشت گوندەکە ڕادەکەن و لەودەمەدا شەهید جوامێری هاوڕێیان دەپێکرێ و زامدار دەبێ، هاوڕێکانى وردە وردە هەرچۆنێک بێت لەگەڵ خۆیان بەرەو دۆڵەکەى دەبەن، بەو نیازەى لەوێوە بەرەو گردەسور ڕابکەن و دەربازبن، بەڵام کە دەزانن گردە سوریش بە ئۆردوى جاش و دوژمن تەنراوە، بۆ شوێنەکەى خۆیان دەکشێنەوە و دوای کەمێک تەقەکردن، هەوڵ دەدەن بۆ لاى گوندى گورباز بچن و لەوێووە خۆیان دەرباز بکەن، لەو دەمەدا هەندێک لە پێشمەرگەکانى شەهید ئارام و کاک ئاوات قارەمانى و پێشمەرگەکانى هاوڕێیان، کە لە نێوان مێوڵێ و قازنقایەدا دەبن و بە باردۆخەکە دەزانن، بۆ بەدەنگەوە هاتنیان بەوەى وا نزیکتانین، دەست دەکەن بە تەقەکردن بۆ ئەوەى بەرگرى بکەن و خۆڕاگربن، بەڵام لە بەد بەختیان پێشمەرگەکانى قازەنقایە بەوە نازانن کە شەهید ئارام و هاوڕێکانى خۆیانن و وادەزانن ڕێگاى گوربازیشیان لێ گیراوە ئیتر لەبەر زۆری هێزەکانى دوژمن و کوژرانى یەک دوو چەلەنگی هاوڕێیان وەک: مەلا ئەحمەد و تەقەمەنى لێ بڕانیان، بەتەواوى لە دەربازبوون بێ ئومێد دەبن. بۆیە لەسەر پێشنیارى شەهید شوان بەنارنجۆک خۆیان دەتەقێننەوە، سەرەتا شەهید شوان لەگەڵ دوو هاوڕێى دیکەى بەناوى شەهید سمکۆ و شەهید عبدالله و پاشان دوو هاوڕێى دیکەشیان بەهەمان شێوە بۆ ئەوەى نەهێڵن جاشە ڕیسواکان یارى بە چارەنووسیان بکەن و بۆ ئەوەى سودیان لێ نەبینن خۆیان دەکوژن، هەر لەو کاتەدا هاوڕێیەکى دیکەیان بەناوى شەهید عەزیز لەبەرئەوەى باوەڕ بە سوێندەکانى تحسین شاوەیس دەکات، کە گەر خۆی بەدەستەوە بدات نایکوژن، بەدیلی دەگیرێ و پاشان لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا قاچێکی دەشکێنن و ئینجا دەیکوژن و شەهیدى دەکه‌ن. هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مرانه‌ و شه‌هید شوان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری کوردستان.

 

ن کاروانی شەهیدان دێ ولەژێر ڕەونەقی ئەستێرەی کشاودا تاوێک لەهەڵۆ دەڕوانێ ودیسانەوە دەکەوێتەوە ڕێ.

بەرەبەیانی ٢٩-٦-١٩٧٩ ئەو ڕۆژە بوو کەلەگوندی دێلێژە جەباری سەربەرز شەهیدکرا. .
سەری ڕێزونەوازش هەمیشە وهەمیشەلەئاست شەهید جەبار وگشت شەهیدانی نیشتیمان نەوییە.