نیشتیمانم

بێوه‌ژنێكه‌،

هه‌تیوه‌كان به‌خێوده‌كا،

مه‌مكه‌كانی بیری نه‌وتن،

له‌ژێر سایه‌ی

ململانێی ده‌سه‌ڵاتدا. . .

ناموسه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دا،

هه‌ركه‌سی دی. . . به‌ئاره‌زوو

مژێكی توندی لێده‌دا،

هێنده‌ جوانه‌. . .

مه‌لاش ته‌ماحی تێده‌كا،

ئاخ و ئۆف و حه‌سره‌ته‌كه‌ی

گۆڕی شه‌هید. . . ئاگر ده‌دا.

كوا میرخاسێك. . .

له‌ده‌ست گورگ و چه‌قه‌ڵه‌كان

ڕزگاریكا؟!

25/8/2015