(به گوێره‌ی بیروباوه‌ڕی ئایننی بودیزم مرۆڤ دوای مردن ده‌بیته ئاژه‌ڵ، داعشێك دوای مردن ده‌بیته مشكێك یان مارمێلكه‌یه‌ك، پێشمه‌رگه‌ی یان شهڕهڤانێكش دوای مردن ده‌بیته پشیله‌یه‌ك یان مه‌یمونێك. . ). . .
بودیزم یەکێکە لە ئایینەکانە نیمچەدوورگەی ھیندستان . . بریتیە لە کۆمەڵێک لە سوننەت، بڕوا، عەمەلی ئایینی کە لە وانەکانی سیدارتا گاوتاما (ناسراو بە بودا) سەرچاوەیان گرتووە. بوداییەکان باوەڕیان بە تەناسخ ھەیە. واته مرۆڤێك كاتێك ده‌مرێت، ڕۆحه‌كه‌ی بۆ ئاژه‌ڵێك ده‌ڕوات. . جا ئه‌و ئاژه‌ڵه هه‌موو شته‌كی له بیرماوه كه كاتی خۆی ئاده‌میزاد بووه. نزیكه‌ی 376 مليون كه‌س له جیهاندا باوه‌ڕیان به‌و ئایینه هه‌یه.
زۆرجار بیرم له‌و ئایینه ده‌كه‌مه‌وه هههههههه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت؟
ئه‌گه‌ر هاتوو، بیر و باوه‌ڕی ئه‌و ئایینه ڕاست بێت، له باره‌ی تهناسخی ئه‌رواح كه، ڕۆحی مرۆڤ دوای مردن بۆ ئاژه‌ڵێك ده‌ڕوات، جا ئاژه‌ڵه‌كه (سه‌گه، پشیله‌یه، مشكه، قالۆچه‌یه، دووپشكه. . ). . به خوای سه‌یره ده‌بیته چ كاره‌سات؟ كابرای داعش به په‌له په‌ل خۆی ده‌كوژێت بۆ گه‌یشتن به حۆری و به‌هه‌شت، به‌ڵام كاتێك خه‌بری ده‌بێته‌وه، ڕۆحی چۆته ناو پشیله‌یه‌ك یان قالۆچه‌یه‌ك هههههههه. . . یان كابرای پێشمه‌رگه یان شه‌ڕڤان هه‌ر به گه‌نجی گیانی خۆی فیدا ده‌كات له پێناو نیشتمان، به‌ڵام دوای مردن ڕۆحی بۆ میمۆنێك ده‌ڕوات له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان هه‌ڵده‌په‌ڕیت. . .
خوا نه‌بی كه‌س نازانی دوای مردن چ ڕووده‌دات؟
حه‌زره‌تی خه‌یام باش وه‌سفی مردنی كردیه له‌و پارچه چوارینهیدا:
مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا وێستا
ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا
زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا
له چوارینێكی تردا ده‌ڵێ:
بۆ بیری به‌هه‌شت و ئاگرێ که‌وتی یه چاڵ
خۆشتر له خه‌یاڵی شیرنه باده‌ی تاڵ
به‌س ترس و هومێدی بێ نیشان و به‌ڵگه
پێشینه ده‌ڵێن: که‌س به خه‌یاڵ نه‌بوه به ماڵ
به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه، مه‌سه‌له‌كه هنده‌ك خه‌ته‌ره چونكه هیچ ڕوون نیه، گرهنی به هیچ شێوه‌یه‌ك نییه. . ده‌بێت پێشبینی ئه‌و شته‌ش بكه‌ین، كێ ناڵێت ڕاست بێت؟ هه‌موومان پێمان خۆشه وه‌ك مرۆڤێك له‌سه‌ر زه‌وی بژین نه‌ك وه‌ك ئاژه‌ڵێك (هرسێك، گورگێك، كیسه‌ڵێك. . . ). جا بۆیه باشتره هیچ په‌له نه‌كه‌ین بۆ مردن یان په‌نا به‌رینه به‌ر خۆ كوشتن. . . یان هنده‌ك كه‌سی بێ ئاقڵ به مردن ده‌ڵێن (شه‌هیدبوون!!!!!) . . ژیانی مرۆڤێكی كه‌م ئه‌ندام، نه‌خۆش، پیر و په‌كه‌وته . . به هه‌ر جۆرێك بژی، باشتره له‌وه‌ی دوای مردن ببیه ده‌عبایه‌ك یان ئاژه‌ڵێك. . .
ئاخیر قسه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه هیچ په‌له‌تان نه‌بی بۆ مردن، خۆتان بۆ كه‌س به كوشت مه‌ده‌ن، چونكه مه‌سه‌له‌كه هنده ئاڵۆزه كه‌س سه‌ری لێ ده‌رناچی له پهرواردگاری زیاتر، باقی دیكه هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه‌یه، بۆ به‌رژه‌وندی خۆیان درۆ به ناوی خواوه ده‌كه‌ن.