خۆپیشاندان له‌پێناو ئاودا!!!! له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاوه‌وه … نه‌جم محه‌مه‌د
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- نووسەری دیکە
- Hits: 545
مرۆڤی چاخی به‌ردین مرۆڤه‌كانی نیانده‌رتاڵ سوودمه‌ندو به‌هره‌مه‌ند بوون لهئاوبهڵام مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌كوردستانێكی پڕئاوا به‌ده‌س بی ئاویه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌هره‌مه‌ند نین لهئاوكهسهرهتایترین مافه وه‌ك پێداویستی وخزمه‌تگوزاری.
دیسانهوهقهیرانی ئاو سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه له‌كوردستان وخه‌ڵكی كوردستان ده‌ستیان دایه‌وه خۆپیشاندان له‌پێناوی ئاودائهمه یه‌كه‌مین جارنیه خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست قه‌یرانی نه‌بوونی ئاوه وه بناڵێن به‌ڵكو به‌درێژایی 24 ساڵی ڕابووردوو به‌ده‌ست ئه‌م قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنن وده‌ست وپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا نه‌رم كردووه به‌ڕاستی زۆر سه‌یره دكتاتۆرترین وتۆتالیتارترین وبهربهریترین دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان به‌زیاده‌وه ئه‌م مافه‌یان دابین كردووه بۆ هاوڵاتیانیان ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندی ووڵاتدا كه‌سامانی ئاویان زۆر كه‌مه سوود له‌ئاوی ئاوه‌ڕۆكان وه‌رده‌گرنه‌وه ودوای پاكژكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه دیسانهوهپێشكهشی هاوڵاتیانی ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی لێره دهسهلاِتدارانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌و هه‌مووه سامانی ئاوه پاكژهههیهلهم كوردستانه‌دا ناتوانن سوودی لێوه‌ربگرن و پێشكه‌شی هاوڵاتیانی كوردستانی بكه‌ن.
ئه‌وه‌تا خه‌ڵكیان نوقمی قه‌یرانی نه‌بوونی ئاو كردووه له‌م كوردستانهداكهخۆی نوقمی ئاوه. . ئێستا له‌كوردستاندا سامانی نه‌وتیش ئه‌وه‌نده زۆره هه‌روه‌ك سامانی ئاو زۆر بووه ئی خۆدهتوانن ههربهفرۆشتنی نه‌وت قه‌یرانی ئاو چاره‌سه‌ربكه‌ن به‌ڵام نایانه‌وێت هه‌رچۆن خه‌ڵكی كوردستان به‌هره‌مه‌ند نیه له‌سامانه نه‌وتیه‌كه‌ی ئاواش بی به‌شی ده‌كه‌ن له‌سامانه ئاویهكهی وده‌بێت به‌رده‌وام به‌دوای ده‌به‌یه ئاو‌و ده‌به‌یه نه‌وتدا عه‌وداڵ بێت له‌م كوردستانه پڕنهوت و ئاوهداسهیره زۆر سه‌یره مرۆڤی چاخی به‌ردین مرۆڤه‌كانی نیادهرتاڵسوودمهندو به‌هره‌مه‌ند بوون لهئاوبهڵام مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌كوردستانێكی پڕئاودا به‌هره‌مه‌ندنین لهئاوكهسهرهتایترین مافهوهك پێداویستی وخزمه‌تگوزاری.
دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه خه‌ڵكیان خستۆته ئاوادۆخ وقهیرانێكهوه خه‌ڵكیان سهرقاڵكردووهبه قه‌یرانی دارایی ومووچه‌و قه‌یرانی كاره‌باو به‌نزین و ئاو هتد كهسهرهتایترین مافی مرۆڤه لهههركوی ی ئه‌م دونیایه‌دا بێت به‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ڵكیان له‌ئاوا بارودۆخێكدا ڕاگرتووه تاخه‌ڵكی بیر له شتی گه‌وره‌تر مافی گه‌وره‌تر نه‌كاته‌وه ونه‌بنه فشار‌و هه‌ڕه‌شه وتا كورسی وده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پارێزراوبێت ده‌نا ده‌بوو خه‌ڵكه‌ی كوردستان ئێستا داوای ئازادی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری وسیسته‌م وده‌ستورێكی سیكولار‌و مافی مرۆڤ و مافه گه‌وره ئینسانیه‌كانی تریان بكردایه بۆئه‌م مافانهخۆپیشاندان و نار|ِهزاییان ده ربڕیایهنهك داوای ئاو وئاوه‌ڕۆو كاره‌باو به‌نزین ومووچهوهتد بكه‌ن.
سه‌یره له‌هیچ سوچێكی ئه‌م دونیایه‌دا نه‌مان بیستووه و نه‌مانبینیوه مرۆڤه‌كان خۆپیشاندان و ڕێپێوان بكه‌ن له پێناو ئاوداو بێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و ناو كۆڵانه‌كان. . چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌رله‌م هه‌رێمه‌دا به‌هۆی قه‌یرانی نه‌بوونی ئاوه‌وه له‌یه‌كێك له‌گونده‌كان خۆپیشاندان كرا ئه‌وه‌بوو خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه سه‌ركوتكراو ته‌قه‌ش كرا له خۆپیشانده‌ران له‌ئه‌نجامدا هاولاًتیهكی گوندنشینی خۆپیشانده‌ر كوژراو گیانی له‌ده‌ست دا له‌پێناو داواكردنی ئاودا به‌ڕاستی هه‌موو مێژووی دونیا هه‌ڵده‌یته‌وه شوێنێك هه‌رێمێك ووڵاتێك نادۆزیته‌وه كهمرۆڤێك له‌سه‌ر داواكردنی ئاوی خوارن تیایدا كوژرابێت وگیانی له‌ده‌ست دابێت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا نه‌بێت. . به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه بۆ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێك كه‌هاوڵاتیانی خۆی بكوژێت وسهركووت بكات له‌سه‌ر داواكردنی مافی ئاوبهڕاستی شه‌رمه‌زاریه بۆ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێك نه‌توانێت ئاو بۆ هاوڵاتیانی خۆی دابین كات له كوردستانێكدا كه‌بۆخۆی نووقمی ئاوه به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه بۆ ده‌سه‌ڵات و حكومهتێككه هاوڵاتیه‌كانی خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ داواكردنی ئاولهههمووی سه‌یرترئه‌وه‌یه كه‌ئێستا ده‌سه‌ڵات و حوكمه‌ت و حیزبه‌كان خه‌ڵكی كوردستانیان سه‌رقاڵكردوه به پرسی سه‌رۆكایه‌تی یه‌وه تا وه‌كو خه‌ڵكی ماف وداواكاری وقهیرانهكانی له‌بیر چێته‌وه ئێستا ئه‌وان شه‌ڕی كورسی و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن نه‌ك شه‌ڕی خه‌ڵكی. . ئه‌وی له‌بیریان نه‌بێت و نه‌یناسن و حسابی بۆ ناكه‌ن خه‌ڵكیه. . ئه‌وان ته‌نها خه‌ڵكیان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌بیره وحسابی بۆده‌كه‌ن وده‌یناسن ئه‌وان خه‌ڵك وه‌ك كارت وژمارهوداتا ده‌بینن نه‌ك وه‌ك مرۆڤی خاوه‌ن ماف وبههاوئیرادهوپێداویستی مرۆیی. . ئه‌وان خه‌ڵك به‌خزمه‌تكاری خۆیان ده‌زانن نه‌ك خۆیان به‌خزمه‌تكاری خه‌ڵكی ئه‌وه‌تا خه‌ڵكیان له‌ناخۆشترین وسه‌خترین وقه‌یراناویترین بارودۆخدا ڕاگرتووهبچووكترین كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانی ناكه‌ن له‌باره‌ی باس كردن وباشكردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكیه‌وه.
به‌ڵام له پێناو ده‌سه‌ڵات وپۆست وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا ڕۆژانهسهرقاڵی كۆبوونه‌وه‌ی حكومی و حیزبی و په‌رله‌مانی و سیاسی دووقۆڵی و سی قۆڵی وچوارقۆڵی و پێنج قۆڵی و چه‌ندین قۆڵی ترن به‌ڕاستی دڵسۆز‌و خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكین وخاوه‌ن ئه‌و به‌ڵێنانه بوون كه‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌خه‌ڵكی كوردستانیان دابوو. . . ئه‌وان پێش هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی ده‌خه‌نه سه‌رشانیان به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن وده‌نگ هێنانیان وسهركهتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌چنه سه‌رشانی خه‌ڵكی ئه‌وان باری سه‌رشانی خه‌ڵكی سووك ناكه‌ن به‌ڵكو بۆخۆیان باری گرانن به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه ئاخرپۆستی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكه وا ئه‌م ههمووكۆبوونهوهیهو شهڕوههرایهی له‌سه‌رده‌كه‌ن ئاخر كورسی سه‌رۆك وسه‌رۆكایه‌تی توینێتی خه‌ڵكی تینوی بی ئاو ده‌شكێنی. . خه‌ڵكی برسی تێرده‌كات. . هه‌ژاری ونه‌داری وبی كاری وبی خانه‌و لانه‌یی ناهێڵێت. . . به‌كاره‌با ماڵه‌كان ڕووناك ده‌كاته‌وه وخه‌ونی لاوه‌كان به‌دی دێنی. . ئازادی و یه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری بۆ خه‌ڵك دێنی. . خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری به‌خه‌ڵكی ده‌به‌خشی. . ده‌ستوورو سیسته‌مێكی سیكولار په‌سه‌ند ده‌كات. . حورمه‌ت وئیراده‌و به‌ها بۆهاوڵاتیانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وه‌ك مرۆڤ ده‌ڕوانێته ژن وتوندوتیژی دژی ژنان ڕاده‌گرێت؟!وهه‌زاره‌ها ئایاو ئایای تر وه‌ڵام بێگومان نه‌خێرهیچ كام له‌مانه ناكات كه‌واته كێشه‌ی خه‌ڵك پرسی سه‌رۆكایه‌تی نیه بهڵكوپرسی خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری و مافی مرۆیی یه.