هەر لەدوای بەرد باران کردنی قونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر، کۆماری ئیسلامی نەخشەی پیلانێکی وەهای کێشا کەچۆن تۆڵەی خۆی لەهەولێرو پارتی بکاتەوە، ئەو رژێمە زۆر ژیرانە کۆمەڵێک سەرۆک حیزبی بەئاشکراو نهێنی داوەتی تاران کرد و هەریەک و لەژێر پەردەیەکدا خۆیان گەیاندە تاران، ئەوەی کە خرایە هەگبەکەیان تەنها بیرۆکەکە بو دواجار بۆ ئەوەی پیلانەکە بەنهێنی بمێنێتەوەو کاری لەسەر بکرێ کۆبونەوەکانیان لەسنوری پێنجوین و سلیمانی ئەنجام دا و وەک فیشەک خستیانە سەبەتانەی خیانەتەکانیانەوە، لێرەدا کۆماری ئیسلامی ئێران شانسێکی تری هەبو ئەویش گیان لەدەست دانی (شێخ عزالدین حسێنی) کەسایەتی ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان بو ئیدی ئەنجامدانی پیلانەکەیان خستە ئەورۆژەی کە تەرمی ئەومرۆڤەیان هێنایەوە کوردستان بۆیە لە١٧ی شوبات بریاربو لەنێو ئاپۆرایەکی حیزبی جەماوەری و رێورەسمێکی شایستەدا تەرمی شێخ عزالدین بەخاک بسپێرێ هەربۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەردێ دو چێشکەی کوشت و لەگردبونەوەیەکی هێمنانەوە ئاراستەکەیان گۆری بۆ بەردەم لقی٤ولەهوتاف کێشانەوە دیسان ئاراستەکە گۆردرا بۆ شەربەردو دواجاری بۆ شەرە گوللە لەو لاشەوە کەس نەیپەرژایە سەر تەرمی ئەومرۆڤە مەزنەو ئەوەی بەدڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بو ئەنجام دراو لەو نێوەندەشدا نوکەیەک بۆیەکیەتی کرابو کە بەشێوەیەک خۆی لەهەندێ هەنگاو بوێرێ کەدەبێتە هۆی بەربەست لە ئاست پیلانەکە وبتەمەبەڵی و ئیهمالی خۆبواردن لەروی ئاسایشیەوە. . کەهەمومان بەچاوی خۆمان ئەنجامەکەیمان بینی، ئێستاش پیلانی جیابونەوەی سلیمانی هەمان بیرۆکەی ئەورژێمەیەو ئەمان کردویانە بەکارتی فشار بەڵام لەبنە رەتدا کارت نیە بەڵکو دەبێتە واقع و بیرۆکەکەی لەهەگبەی خائینان و کوردستان فرۆشاندایە. . .