بە بوونەی ڕۆژی قوتابیانی شاری "ئوربرو" گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خوێندەکارانی ئەم شارە دەکەین ... محەمەد مەندەلاوی
- Details
- Parent Category: نووسینی عەرەبی
- محمد مندلاوی
- Hits: 2085
هەر ساڵ لە یەکێک لە ڕۆژەکانی مانگی جۆزەردان، واتە مانگی شەشمی زاینیی، لە شاری " ئوربرو - Örebro "ی خۆشەویست، شارە جوانەکەی مەملەکەتی سوێد، بە بوونەی ڕۆژی قوتابیان، کە لە لایانی هەموو خوێندەکاران و دایک و بابان و خەڵکی شارەکە، جەژنێکی خۆش و پڕ کەیف و شادی بە ئەم ڕۆژە شکۆ دارە بە ڕێووە چوو. لاوانی کوردی ئەم شارە، بە کچ و کوڕەوە، ئەوانەی کە ئەم قۆناغە تێپەر دەکەن و ڕوو بەرەوو زانکۆ ئەکەن، لەم ڕۆژە مەزنە لە ژیانیان دا، وڵاتی خۆیان، کوردستانەکەیان قەت لە بیر ناکەن، لە ناو گۆرەپان و شەقامەکانی ئەو شارە ناو براوە، بە ئاڵا ڕەنگینەکەی کوردستان بە دەستیانەوە و بە دەنگێکی بەرزەوە هاواری خۆشی دەکەن و گورانی کوردی دەڵێن. خێزانەکانیانیش بەم بوونەیەوە کەس و کار و دوستان دەنگ دەکەن بۆ ئاهەنگ گرتنەکەیان، چ لە هۆڵی تایبەت، یان لە ناو ماڵەکانی خۆیان، بەردەمی ئەو شوێنەیش بە گوڵ و میزەڵان و چڵی داری سەوز ئەڕازێنن و ئەم لاو ئەو لای دەرگاکەیش بە ئاڵای کوردستان و سوێد، جوان و ڕازاوە دەکەن. دیسان، چەند ڕۆژێک پاش دەرچوونی قۆتابیان، کۆمەلەی کەلتووری کوردی لەشاری "ئوربرو" ئاهەنگیکی خنجیلانە ساز دەکەی بە هەڵپەڕکەو گۆرانی و خەڵاتکردنی ئەو قۆتابیانە کوردانە، کە لە قۆناغی خوێندن سەرکەوتو بوون و ناوی کورد و کوردستان بەرز و پیرۆز ڕاگرتن. هیوا دارین هەر وەکو ساڵانی پێشو و ئەم ساڵ، ئەم ڕێیە پیرۆزە لە دەرەوەی وڵات درێژە پێ بدری لە لایانی قوتابیان و خوێندەکارانی کوردانی کوردستانی گەورە و بەردەوام بێ تا بوونی ڕەوەندی کوردی هەیە لە دەرەوەی وڵات و سەر کەوتنی یەکجاری گەلەکەمان، بۆ دامەزراندنی کوردستانی سەر بەخۆ. ئێمەیش لە لای خۆمانەوە، وەکو ڕەوەندی کوردی، کە زۆربەی زۆرمان ئەندامی کۆمەلەی کەلتووری کوردیین، لەم شارە و دەوروبەری، بە بوونەی ڕۆژی قوتابیانی شارەکەمان، لە ناخی دڵەوە پیرۆز بایی لە هەموو قوتابیان و خوێنەکارانی کورد دەکەین و هیوادارین بەردەوام بن لە خەباتی زانست و ئەدەبدا، تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست لە خوێندن هەڵنەگرن.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.