هەڤاڵ مەلا (بەختیار) ئەو کەسایەتیە ڕامیاری وئەدەبییەیە کە شایەستەی گفتوگۆیە (مثير للجدل). ئەمڕۆ جەنابیان تاکە ئەندامی ڕۆشنبیرە لە نێوان ئەندامانی پۆلیت بیرۆیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. دیسان بەم ڕۆژانەی دواییە، بۆمبیکی ئایینی دیکە تەقاندەوە بە رووی ئیسلامیەکان، کە ناونیشانەکەیشی ئەوە بوو "گوشتی بەراز لە گوشتی حوشتر خۆشترە" لە ناو قسەکانی دیسان مەلا (بەختیار) تێڕوانیینیکی ڕەخنە گرانە لە مێژوو کۆکردنەوەی قورئان گرت. بەڵام پاشان کە شاندیکی زانایانی ئیسلام سەردارنی کردن کاک مەلا بە شێوەیکی نا راستە و خۆ داوای بەخشین و لێبوردن کرد، کاتی کە گوت " خودا و قورئان و پەیغەمبەر هێڵی سوورن" ئێمە بەم بوونەیەوە لێرا بە گوێرەی هزری ئیسلامی پڕسیار ئەکەین لە کاک مەڵا و ئەو هەموو کەسایەتیە ئایینیانەی کوردستان کە هەمیشە لە قسەکانیان ناوی "خودا" ئەبەن وەکو دروستکار، داهێنەر، ئایا ئایینی ئیسلام "خودا" پەسەند کردووە وەکو داهێنەر؟ (خالق) یان "خودا" لە ئایینی ئیسلام دا (ئیلاهی) مەجوسەکانە؟، چونکە ئیلاه لە ئایینی ئیسلام ناوی " اللە"ە نە خودا؟. ئایا ئەوانەی لە ئایین شارەزا نیین کاتی لە ناو قسەکانیان ووشەی "خودا" لە جاتی ناوی "اللە" ئەڵێن، ئەمە ناچی بە خانەی کفری بێ مەبەستەوە؟. هیوادارم ئەم خاڵە ڕوشن بێ بۆ هەمووان. ئەگەر بە هەڵە چوومە پیم خۆشە ڕاستی بۆم بکنەوە. هەڤاڵ بەرپرسی دەستەی کارگێری پۆلیت بیرۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یان لە نەزانی، یان وەکو "نیفاقی سیاسی"، گوت، بێ حورمەتی کردن لەو سێانە پیرۆزەکەی ئیسلام کە لە سەرەوە هاتوون "هێڵی سوور"ە. لە ڕاستیا وەکو من ئەزانم هیچ ئایینیک لای سۆسیال دیموکراتەکان " هێڵی سوور" نییە، بەڵام بێ گومان هەموو ئایینەکان لای سۆسیال دیموکراتەکان جێ ڕێزن. چونکە تۆ کاتی "هێڵی سوور" دا ئەنی بۆ شتیک ئەگەر کەسیک یان لایانیک ئەو هێڵە بەزاند بایستی بە هەموو هێزیکد ڕوو بە ڕووی بویدەوە، هەر وەکو ئەوەی کە قورئان ئەڵی لە سوورەتی "ئالی عومران" ئایەتی (١١٠): كنتم خير أمة أخرجت للناس تأمرون بالمعروف وتنهون عن المنكر وتؤمنون بالله. نەکردن (النهي) بۆ راگرتنی تاوان (معصية) کردن، ئەبێ لە ڕێ ئاخاوتن یان کردار بێ. حدیسی سەحیحیش ئەڵێ: من رأى منكم منكراً فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان. ئەگەر کەسیک یان لایانیک "هێڵی سوور"ی بەزاند بە گوێرەی تەوانا سێ هەڵبژاردە لە بەردەستتە، یان بە زەبری دەست نەهیلی ئەو شتە ڕوو بدا، یان بە قسە، یان لەناوی دڵەوە. . . ؟. ئایا مرۆڤی سۆسیال دیموکرات بە گوێرەی ئەم ئایەت و حەدیسە ڕەفتار لە گەڵ ئەو کەسانە ئەکا کە هێڵە سوورەکە ئەبەزینن؟. یان ئەم کارە تاک و ئەحزابە ئیسلامیەکانن کە پێ هەڵسن و لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان جێبەجێئەکەن؟. بێگومان ئەمە زەم وزەمکاری ڕامیاریە (نیفاقی سیاسیە) کە مەلا بەختیار ئەیکا. لە جای تر لە قسەکانی بە شاندی زانایانی ئیسلامی کوردستان گوت: ئێمە دژی دین نین، دژی ئیلحادین. ئاخر کام حزبی سۆسیال دیموکرات لە جیهان دژی ئیلحادە (بێ باوەڕ) حزبیک بەم چۆنیەتیە ئیتر سۆسیال دیموکرات نییە، ئەمە داعشە. دیسانەوە ئەڵێم، ئەوەی من ئەزانم لە بارەی سۆسیال دیموکراتەوە لە جیهان دژی هیچ هزریک نییە چ ئایینی بێ یان هی تر.

ئێستایش با بچین بۆ ناوەرۆکی بابەتەکەمان کە ئەوەیش "گوشتی حوشتری عەرەب و بەرازەکەی مەلا بەختیار"ە. بەرازی کێوی ئاژەلیکی دڕندەیە و گوشت و گیا خۆرە، بێجگە لەمانە هەموو شتیک گسکدراو و پیس دەخۆا. هەر وەکو لە نێو پەرتووکە مێژوویەکان هاتووە، فینیقیەکان و حەبەشیەکان و میسریەکان و خەڵکانی تریش پێش ئایینی جووەکان کە کۆن ترین ئایینی ئیبراهیمیە، گوشتی بەراز قەدەغە کردون، لە بەر ئەوەی پیسە و کاوێژ نایکا. لای ئەم جووانە هەر کەسیکیش دەست لە جەستەی بەراز بیدایا ئەبا خۆی بشوی. دیسان لای جووەکان شوانی بەراز ڕێ پێ نەدرا بچێتە ناو هەیکەلی پیرۆز. هیچ کەسیکیش کچی خۆی نە دا بە شوو بە کەسیک کە شوانی بەراز بێ، مەگەر لە گەڵ کچی شوانی بەراز وەکو خۆی. هەتا لای عەرەبەکانیش پێش هاتنی ئیسلام بەخێو کردنی بەراز قەدەغە بوو. ئایینی ئیسلامیش لە سێ جێ لە سێ ئایەت لە قورئان وەکو مائدة 3، نحل 115، بقرة 173(إنما حرم عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما أهل به لغير الله فمن أضطر غير باغ ولا عاد فلا أثم عليه إن الله غفور رحيم)، قەدەغەی کردووە (حرام) بەڵام پەراوێزیک هیشتووە بۆ کاتی پێویست تا مرۆڤ نەمری لە برسێەتی. سایتی" ئیسلام ویب"یش ئەڵێ لە باردۆخیک کە مرۆڤ تووشی بێ قەدەغە نییە، بەلکو بایستی بێخۆی ئەگەر نەێخۆی و لەبرسێا بمری ئەوە حسێب دەکری وەکو کەسیکی خۆ کۆژ، خۆ کۆژیش لە ئیسلام دا ئە چێ بۆ دۆزەخ. ئیمامی (تەبەری) لە تەفسیرەکەی ئەڵێ: هەر کەسیک برسێی بوو، کەوتە قات و قڕی لەم شتانە کە قەدەغە کراون بێخۆ گوناهبار نابێ. نەتەوەی کوردیش پێش بە ئیسلام بوونی گوشتی بەرازی خۆاردووە نیشانەکەیشی پەیکەرەکەی "تاقوەسانە" لە کرمانشاه لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

  لە خوارەوە پەیکەری شکارکردنی بەرازە لە تاقوەسانی کرماشان لە سەردەمی ساسانیەکان

 

ئیستایش با بچینە سەر گوشتی حوشتر، ڕاستە ئایینی ئیسلام قەدەغەی نەکردووە، بەڵام حەدیسی سەحیح هەیە کە پەیامبەری ئیسلام گوتوە دەست نوێژ بەتال ئەکا " توضؤوا من لحوم الإبل" هەر وەکو حەدیسی سەحیحی پەیامبەری ئیسلام ئەڵی کە حوشتر لە شەیتان دروست کراوە. شەیتانیش لە ئاگر دروست کراوە، ئەلەبەر ئەمەیە کاتی گوشتی حوشتر دەخۆی پێوستە دەستنوێژ بگری. لە چەندها پەرتووکی ئیسلامی هاتووە پەیامبەر گوتووە: إن لم تجدوا إلا مرابض الغنم وأعطان الإبل، فصلوا في مرابض الغنم، ولا تصلوا في أعطان الإبل، فإنها من الشياطين = ئەگەر کاتی ویستین نوێژ بکەین و جێ بۆدان نەبوو بێجگە لە گەووڕی مەڕ، یان خووساندنی حوشتر، لە گەووری مەڕ نوێژ بکەن، لە خووساندنی حوشتر نوێژ نەکەن، چونکە حوشتر لە شەیتانە؟. ئەم حەدیسە سەحیحە لە چەند پەرتووکی سەحیح هاتووە لە وانە (ابن ماجە) ژمارەی حەدیسەکە (٧٦٨). لە حەدیسی تر ئەڵێ: إن الإبل خُلقت من الشياطين وإن وراء كل بعير شیطاناً = حوشتر لە شەیتان دروست کراوە و لە گەڵ هەر حوشتریک شەیتانیک هەیە؟. دیسان لە حەدیسی تر لە زاری پەیامبەری ئیسلام ئەڵێ: إن الشيطان يجري من الإنسان مجرى الدم = شەیتان لە ناو جەستەی مرۆڤ ئەڕۆیی وەکو ڕۆشتنی خوێن؟. ئەمڕۆیش پزشک (طب) ئەڵێ ڤیڕۆسی "میزەر"ی کوشندە، ئەوەی کە لە ڕاگەیاندن پێ ئەڵین " کورونا" بە شێوەی تایبەت لە وڵاتی سعودیە هەیە هۆە سەرەکیەکەی حوشترە؟. لەبواری شیری حوشتروە پزشکان ئەڵێن: شیری حوشتر یەکەم شیرە لە ناو هەموو جۆرە شیرەکان بەخێرا میکرۆب دەگری، بە تایبەت ئەوەی پێ ئەڵێن: "الحمی المالطية - Brucella" (سوورەتا) ئەم جۆرە بیماریە ئەبێ بە هۆی نەزۆکی پیاوان و لە بارچوونی ژنانی بار دار. بیماریەکانی تر کە لە ڕێ شیری حوشترەوە مرۆڤ تووش بێ، نەخۆشی "سیلە - Tuberculosis". دیسانەوە، بیماری تریش هەیە لە ڕێ حوشتر گواستیەوە بۆ مرۆڤ ئەوەیش بیماری گەڕ بوونە؟. حوشترەکان بە تایبەت بچوکەکانیان نەخۆشی میکرۆبی " سالمونیلاتە - Salmonellosis" دەگواستیەوە. نەخۆشی تر هەیە پێ ئەڵێن " تاعوونی حوشتر - Pestis of Camel" دەگواستیەوە بۆ مرۆڤ لە ڕێ خواردنی گوشتی حوشتر. نەخۆشی تر کە پێ ئەڵێن " خوڕولەی حوشتر - Camel Pox" دەگواستیەوە بۆ مرۆڤ لە ڕێ لەیەک کەوتنی حوشتر. لە نەخۆشیەکانی تری حوشتر بیماری " شەلکە - Foot and Mouth Disease" کە لە ڕێ خۆاردنی شیرەکەی دەگواستیەوە. هەتادوایی.  

خوێنەری بەڕێز، ئێمە لەم وتارە، تایبەت مەندی هەردوو جۆرە ئاژەڵەکە بە ڕاشکاوی بۆتان باس کردین، کە ئەبینن یەکیکان بەرازە کە لە مێژە قسەی زۆر لە سەریەتی چ لەلای زانیاری داستان (میسولوجیا) چ لەلای دینەکانەوە، ئەڵێن پیسەو گوشتەکەی هەندی نەخۆشی تیایە، ئێمجا نازانم ئەمە کام جۆر بەراز کە نەخۆشی تیایە؟ چونکە چەند جۆری بەراز هەیە، ئەوەی لە وڵاتانی ئێمە کاتی خۆی بوو پێ ئەڵێن "بەرازی هار، بەرازی کێوی، یان دەشتەکی" بەڵام لە ئەوروپا و زۆر لە وڵاتانی جیهان جۆری تریش بەراز هەیە کە پێ ئەڵین "بەرازی ماڵی" هەتا بە زمانی ئینگلیزی بە بەرازی کێوی ژمارە (١) ئەڵێن (warthog - وارتهۆگ) بە بەرازی ماڵیش ژمارە (٢) ئەڵێن (pig - پیگ). سوێدیەکانیش بە یەکمیان ئەڵێن (svin - سڤین) بە دووەمەکەیش ئەڵێن(gris - گریس). ئەبینن هەتا ناوەکانیانیش جیاوازن، وەکو ئەو جیاوازیەی کە لە نێوانی مەڕ و بزن هەیە چ لە بوارەی شێوەیان چ لە بوارەی گوشتەکەیان؟. بۆ زانیاری، لە وڵاتی سوێد هەر ساڵیک سێ ملیون (٠٠٠ ٠٠٠ ٣) بەرازی ماڵی سەر بڕن، سێ کەسیش نەخۆش نابێ بە هۆی خۆاردنی گوشتەکەی.

وینەی (١) بەرازی کێویە

وینەی (٢) بەرازی ماڵیە

بەڵام حوشتری عەرەب، وەکو ئەوەی لەسەرەوە هێما بۆی کردین، کە خودی پەیامبەری ئیسلام بە جۆری باسێ کردووە کە مرۆڤ پێش ئەوەی لە گوشتەکەی بخۆ بایستی سەد جار بیری ڵێ بکا؟ پاشانیش پزشک ئامۆژگاری خۆی لەسەری وتووە کە چەند نەخۆشی دەگواسێتەوە بۆ مرۆڤ. لە ئەنجام دا ئەگەر ئایینەکە یەکیکیان قەدەغە نەکردوو بێ و ئەوی تر ڕەوا، بێگومان کاریگەری نەرێ هەردووکیان وەکو یەکن. ئایینیش لە هەندی حالەت ئەو قەدەغەیە (حرام)ە کە لەسەری یەکیکیان دا جێگیر کردووە بە شێوەی کاتی ڕێیدایە کە ڵێ بخۆن؟.

لەناو گفتوگۆکەی دا مەلا بەختیار گوتی: "چۆن یەقیینمان هەبێ کە قورئان دوای دەیان ساڵ لە کۆچی دوایی پەێغەمبەر بژێرکراوە وباقیەکەی نەسەلمێنراوە".

 ئەمن نازانم بۆ زانایانی ئیسلام یان ئەحزابە ئیسلامیەکان توورە دەبن کاتی کە کەسیک بە ڕێزەوە ڕەخنەی ئەکادیمیانە ئەگری؟ بۆ بە نووسین وڵام نادەنەوە، ئەگەر وڵامیان هەیە؟ ئەمن لێرا بەرگری لە بەڕێز مەلا بەختیار ناکەم، بەلام گەرەکمە لە بارەی قورئانەکە شتیک نیشانتان بەم بە بەڵگە، هەر لە سەردەمی خودی پەیامبەر قسە هەبوو لە سەری لە نێوانی خێڵی قورەیش، بەڵام قورئان وڵامیان دایەوە، لە سوورەتی نحل ئایەتی (١٠٣) ئەڵێ: "ولقد نعلم أنهم يقولون إنما يعلمه بشر لسان الذي يلحدون إليه أعجمي وهذا لسان عربي مبين". ئیمامی تەبەری لە تەفسیرەکەی ئەڵێ: گوتن ئەوەی فیری پەیامبەر ئەکا ئەم ئایاتانە کۆیلەیکی رومیە. کەسانی تر گوتن بەلعام ناویە. هەندی تر ئەڵێن ناوی جەبرە. هەتادوایی.

 لە خۆارەوە وینەیکی کۆنی قورئانە پێش دروست بوونی خاڵ (نقطة) ودانانی سەروبۆر (تشکیل) و بۆر (ضمة) و سەر (فتحة) و ژێر (کسرة)و پەیوەندی(همزة الوصل) و دابڕین (همزة القطع) و وەستان (سکون) و دووبۆر (تنوین).   

 

 لەبواری قورئانەکە، ئەمن باسی سەردەمی خولەفا وئەئیمە ناکەم، چونکە زۆر قسە هەیە لەسری، باسی دەسکاریی سەردەمی خۆمان ئەکەم کە ئەمەیش ڕوودا لە گرنگترین وڵاتی ئیسلامی، ئەوەیش مەملەکەتی عەربستانی سعودیە لە وێبسایتی میری وزارة الشؤون الإسلامية والأوقاف والدعوة والإرشاد" بە ناوی " موقع الإسلام، الدعوي والإرشادي" بە سەر پەرەشتی شێخ صالح بن عبد العزيز بن محمد بن إبراهيم آل الشيخ. بۆ نموونە، شێوەی دەستکاریکە: لەسوورەتی (طه) لە ناو ئایەتی (٩٤) ووشە "یبنؤم" هاتووە کە هیچ مانایک بە زمانی عەرەبی بۆی پەيدا نەکردم. چومە ناو وێبسایتی وزارەتی ئیرشادی ئیسلامی ناو براو بینیم پیتەکانی ووشەکە جودا کردووە و چەند پیتیکی خستوتە لاو چەند پیتی نوێ خستیە سەری و دەری کردووە بە شێوەیکی نوێ، ئەمەیش ڕەسمەکەیە " یا ابن أم " چەند جیاوازە بەینی "یا ابن أم"ی قورئانی وێبسایتەکە و "يبنؤم"ی قورئانی کێتابەکە؟. ئەمەیش ئایەتی (٩٤)ی سوورەتی (طه) کە ووشەی "يبنؤم" تیا هاتووە: قال يبنؤم لا تأخذ بلحيتي ولا برأسي إني خشيت أن تقول فرقت بين بني إسرائيل ولم ترقب قولي. دیسان، ناوی "امرأة" لە ناو قورئانەکە کە لە سەر کاخەزە بە "ت"ئی باز هاتووە وەها "امرأت" بەڵام وێبسایتی ناو براو گوریوە و کردویتی بە "ة"ئی بەستە، بەم شێوەیە "امرأة" ئەم تائە "ة" بە عەرەبی پێ ئەڵێن تاء التأنيث = تائى مێ. لە سوورەتی قصص ئایەتی (9) ئەڵێ: "وقالت امرأت فرعون قرت عين لي ولك لا تقتلوه عسى أن ينفعنا أو نتخذه ولداً وهم لا يشعرون". هەر وەها ووشەی "جنة" لە قورئانەکە کە لە سەر کاخەز بە "ت"ئی باز هاتووە، پێ ئەڵێن "ت"ئی کارا، بەڵام وێبسایتە ئیسلامیەکە کردویتی بە "ت"ئی بەستە "ة". لە سوورەتی واقعة لە ئایەتی (89):"فرح وريحان وجنت نعيم. " هەر وەها ووشەی "ت"ئی لعنت و رحمت و نعمت وابنت وکلمت الخ الخ الخ بە شێوەی باز هاتووە و دیسان وێبسایتەکە کردویەتی بە تائی بەستە. ناوی ئیبراهیم دەها بار لە ناو قورئان بەم شێوەیە هاتووە " إبراهِم" بدون "ی" دیسان وێبسایتە ئیسلامیەکە پیتی"ی" خستویە سەری و کردویە بە " إبراهيم". با چاویک هەڵدەن بەم دوو ئایەت کە ووشەی " کلمة" بە دوو شێوە تیا نووسراوە، یەکەم لە سوورەتی ئەنعام ئایەتی (١١٥) ئەڵێ: " وتمت كلمت ربك صدقاً وعدلاً لا مبدل لكلماته وهو السميع العليم" دووەم لە سوورەتی هود ئایەتی (١١٩) ئەڵێ: " إلا من رحم ربك ولذلك خلقهم وتمت كلمة ربك لأملأن جهنم من الجنة والناس أجمعين". ووشەی "رأى" لە ناو کتێبی قورئانەکەی سەری کاخەز بەم شێوە هاتووە " رءا" وێبسایتە ئیسلامیەکە دەست کاری کردووە و کردویەتی بە " رأى" ئەلفی مەمدود (ا) کردویە بە ئەلفی مەقصور(ی). هەر وەها لە سوورەتی غاشیە ئایەتی (٢٢) ئەڵێ: " لست عليهم بمصيطر" وێبسایتە ئیسلامیەکە سینەکە (س) کردیە بە صاد (ص) و کردیە بەم شێوازە: " لست علیهم بمسیطر" هەر وەها لە گەڵ ئایەتی (٣٧) لە سوورەتی "الطور" صادي کردووە بە سين. هەتا ئەو ئایەتەی ژمارە (١١٥) لە سوورەتی ئەنعام کە ئەڵێ ووشەکانی اللە گورانکاری ناکرێن: "وتمت كلمت ربك صدقاً وعدلاً لا مبدل لكلماته وهو السميع العليم" وێبسایتەکە پیتی "ت"ئی باز، گوری بە "ت"ئی بەستە، ئەمەیش ڕەسمەکەیە "ة" بە عەرەبی پێ ئەڵێن تائی تەئنیث= تائی مێ. بێجگە لە مانە، سەدها پیت و ووشەی تر لە قورئان هاتووە زۆر کەس هەن ئەڵێن ئەمە بە پێچەوانەی ڕێزمانی عەرەبیە، لەبەر ئەوە وێبسایتە ئیسلامیە سعودیەکە دەست کاریی کردووە.

ئەمن لێرا ئەو مافە بە خۆم نادەم کە بڵێم ئەمە هەڵەیە، چونکە ئەو تەوانای زمانی عەرەبیم نییە، بەڵام ئەمانە ئەخەمە بەر دەستی زاناکان و پسپۆرەکان تا ڕوشنیان بۆمان بکەنەوە بڵێن بۆ ئەم ووشانە وەهانە؟ بۆ بە پێچەوانەی ڕێزمانی و پێنووسینەوەی عەرەبین، بە تایبەت کاتی ئەیبینین کە وێبسایتیکی ئیسلامی شایانی رێزگرتنە و بە توانایە لە ئایین و زمانی عەرەبی دا سەدها پیت و ووشە دەست کاری کردووە کە مرۆڤ لێرا پڕسیار ئەکا ئەگەر دروستن بۆ دەستکارییان ئەکا؟.