کاتیک کە ئەبینم لە باکووری کوردستان ئاستی هەستی نەتەوایەتی ئەوەندە لاوازە کە کەسیکی ئەکادیمی کوردی بە ئەزموون و جیهان دیدە، کە بە چاوی خۆی ڕۆژانە ئەیبینی چۆن خوێن مژی زالمی تورکی تورانی کوردستانەکەی داگێر کردووە و گەلەکەی دەچەوسێنی، ئەم کابرایە لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بێ شەرمانە ئەچووە پاڵ پارتە تورانیەکەی "ئا، کە، پە" و پاشان کە دەسەڵات دارانی ئەو پارتە ڕەگەزپەرەستە ئەیبینن بەتۆپزی و بێشەرمانە دژی نەتەوەی خۆی ئەوستی و خزمەت بە داگێر کەر ئەکا، پلەی وەزیر پێ ئەبەخشن، ئەم کەسە هەرزانە، سەرەڕای ئەوە کە کەسێکی ئەکادیمییە، بەڵام هەستی نەتەوایەتیی بۆشە، ئاخر کەسیکی بژاردە بێ چۆن قایل بێ لە سەدەی بیست و یەک بە خۆبەدەستەوەدان بە دەسەڵاتی داگێرکەر و بێ ووڵات و بێ پێناسەی نەتەوایەتی بژێ!!. ئایا کەسیک بەم چۆنیەتیە بێ ئابڕوو نییە؟؟. لە کاتیکا نەتەوەکانی ناو جەنگەلەکانی ئەفریقا کە تا دوێنی گۆشتی مرۆڤیان خوارد ئێستا پێناسەی نەتوایەتی تایبەتی خۆیان هەیە و ئەندامن لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان؟. لەم کابرایە بێ حورمەت تر، تەلەفیزیونیکی بە ناو بانگی باشووری کوردستان هەیە، وەها نیشانی ئەدا کە کەناڵێکی تەلەفیزیونی بێ لایانە، بەڵام قەت وەها نییە، بە ئاشکرا و بە باشی دیارە سەر بە کییە و چ ڕۆلیکی خەراپ بازی ئەکا لە نێوانی کوردان؟. ئەم کەناڵە. . . پێش چەند مانگیک مێوانداری ئەو خۆ فرۆشە کرد و چاو پێکەوتن لە گەڵێ ئەنجام دا، جێ سەر سوڕمانە. ئایا، ئەوەی کە ئەم تەلەفیزیونە ئەیکرد و ئەیکا هاندانی خەڵکی کورد نییە بە شێوەیکی نە ڕاستەو خۆ بۆ خۆ فرۆشتن؟؟، کاتی کە لە سەر شاشەکەی مەیموونیک نیشان ئەدا و چاو پێکەوتن لە گڵی ئەیکا و ڕێز ڵێ ئەگری و نیشانی خەڵکی کورد ئەدا کە هیچ فەرق و جیاوازی نییە لە نێوان جاشیکی خۆفرۆش و ووڵات پارێزیکی کورد؟؟. بە تایبەت لەم ڕۆژانە کە سوپای تورکی تورانی هێڕش ئەکاتە سەر شار وگوندەکانی باکووری کوردستان عەینی کەناڵە تەلەفیزیونەکە هەموو کات لایانی تورک داگێرکەر نیشان ئەدا چ لە کاتی هێڕش کردنی سوپاکەیان بۆ سەر گەلێ کوردی بێچەک، یان لە کاتی کونگرەی ڕۆژنامەوانی بەرپرسانی تورک بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان لە بەرام بەری جیهان دا. لە بەرامبەریش، چاو پۆشی ئەکا بۆ نیشان دانی کارەساتەکانی کوردی باکوور!!. دیسان لە باکووری کوردستان، هەندی کوردی خۆ فرۆش هەن لە لایانی پارتەکەی ئەردوغانەوە ئەندامیەتی پەرلەمانی تورکییە پیان بەخشراوە!!. دیسانەوە عەینی تەلەفزیونەکە ڕێ بەم چاشە ناوبراوانە ئەدا تا پڕوپاگەندەی ژەهراوی لە نێوانی کوردان بۆ ئەو پارتە ڕەگەزپەرەستەی تورک پەخش و بڵاو بکەنەوە، کە ڕۆژانە چەکدارەکانی لە باکووری کوردستان خەڵکی کوردی بێ دەسەڵات لە ناو ماڵەکانیان بێ ڕەحمانە کۆمەڵ کوژ ئەکا. ئەم تەلەفیزیونە. . . لەوە ئەچێ تەلەفزیونیکی تورکییە لە هەرێمی کوردستان و ئێمەی کورد خەبەرمان نییە!!. ئەی کوردینە، باوەرتان هەبێ تا وەها کەناڵیکمان هەیە و وەها کەسانیکی کوردی خۆ فرۆش، کە پڕۆپاگەندە بۆ داگیر کەران و وێران کەرانی کوردستان ئەکەن، بێ گومان پارتەکەی ئەردوغانی تورانی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە نێو دڵێ شارە کوردیەکان و لە سەر ئەرزی کوردان دا دوو بەرامبەر و سێ بەرامبەری دەنگی پارتە کوردیەکان دەنگی خەڵک مسۆگر ئەکا!!. بێجگە لەوەیش، لە سەرەتای سەدەی بیستم ملیونها کوردی ڕەسەن لە باکووری کوردستان بە زەبری لولەی تفەنگ دوورخرانەوە بۆ ڕۆژئاوای تورکیا و دیسان بە ڕامیاریکی (سیاسی) ڕەگەزپەرەستانەی بێزراو کران بە تورک. بەڵام ئەمڕۆ، بە بوونەی ئەو هۆانە کە لە سەرەوە باسمان کرد، سەدها هەزار کورد. . . بەئارزووی خۆیان بوون و ئەبن بە تورک!!، لە ناو ئەمانە چەند نووسەریک و گۆرانی بێژێکی بە ناو بانگیش هەیە، کە نامەوەی لێرا ناویان بارم، بەڵام خەڵکی کورد باش ئەیان ناسی. خوێنەری بەڕێز، ئە لەبەر ئەم هۆیە و هۆیەکانی تر، ئەڵێم ئێمەی کورد پێویستمان بە شۆڕشێکی رۆشنبیریە لە سەرانسەری کوردستان، لە سەرەوەی بژاردە بەرەو خوارووی ڕەش و ڕووتی گەلەکەمان. مەرج نییە کە باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکۆ باشووری کوردستان ئازاد بن، هەموو گەلی کورد باش ئەزانی کە زانست و تەکنەلۆجیا هەر لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە زۆر پێشرەفتی کردووە، ئەوە هەموو پارتە کوردستانیەکانن کەناڵێ ئاسمانیی و وێبسایت و ئەنتەرنێت و ڕادیو و ڕۆژنامە و گۆڤاری جۆراوجوری تایبەتی خۆیان هەیە، هەموو ئەم دام و دەزگانە ئەگەر بە پێ بەرنامە و بە شێوازیکی شۆڕشگیرانە ڕێکبخریەن دەتوانن ڕۆلیکی یەکجار کاریگەریان هەبێ لە سەرکەوتنی شۆڕشی رۆشنبیری.

ئێستەیش با چاویک هەڵدەین بە دۆخی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، تا بزانین دۆخە نەرێەکەی هەر وەکۆ باکوورە یان خەراپتر؟. بێ گومان هەستی نەتەوایەتیی خەراپتر بوو. ئێوە تەماشاکەن کابرایک کورد بە ناوی (محەمەد عەلی عابد) کە لە سەردەمی دەستبەسەرگرتنی فەرەنسا لەسەر سووریا ئەبێ بە سرۆک کۆماری سووریا لە ساڵێ (١٩٣٢) تا ساڵێ (١٩٣٦). بۆزانیاری، ناوبراو نەوەی (هولو) پاشایە والی شامی، کەسێکی کورد بوو. هەر لەو سەردەمە، زۆربەی کوردەکانی ڕۆژئاوا قایل نەبوون بە نەخشەیکی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ دامەزراندنی قەوارەیکی کوردی لە دەڤەری جەزیرە!!. شیمانە هەیە، کە خوێنەری بەڕێز بڵێ ئەو کات بیری نەتەوایەتی تێگەیشتو نەبوو وەکۆ ئەمڕۆ. هەڤاڵانی بەڕێز، ئێمە باسی بژرادە ئەکەین (نُخبە)، ئەمانە بە چاوی خۆیان بینی لە دەوروبەری کوردستان، لە چوار لاوا گەلانی (دراوسێ) ووڵات دامەزرانن. لەسەرەو تورکەکان بە فێڵ بازی ووڵاتی خۆێان دامەزراند. لە خۆارەوە سووریەکان بە یارمەتی ووڵاتی داگێرکەری فەرەنسا قەوارەی خۆیان ڕاگەیاندن. لە شانی کوردستان، عێراقی دەستکرد هاتە کایەوە. لەسەرەوەی عێراقیش ووڵاتیکی نوێ بە ناوی ئێران سەری هەڵدا، هەتادوایی. هەڤاڵی خوێنەر، پاش ئەم (محەمەد عەلی)ە بە چەند ساڵیک بەتەواوی ساڵێ (١٩٤٩) دیسان کەسیک کورد بە ناوی (حسنی ئەلزەعیم) لە ڕێ کودەتاوە بوو بە سەرۆک کۆماری سووریا، سەرۆک وەزیرانەکەیشی هەر کورد بوو بەناوی (موحسین ئەلبەرازی). دیسانەوە، کەسیک کورد بە ناوی (فەوزی سەلو) بوو بە سەرۆکی سووریا لەنێوان ساڵانی (١٩٥١-١٩٥٣). با ناوی سەرۆکیکی تر بڵێن، ئەوەیش (ئەدیب حەسەن ئاغا ئەلشیشەکلی)ە، دایکی (منەوەر) خانمی بەرازیە، لە نێوان ساڵێ (١٩٥٣-١٩٥٤) دەسەڵات داشت. هەروەها هاوڕێ (خالد بەگداش) ئەمینداری گشتی پارتی کۆمەنیستی سووریا، لە دەڤەریک لە دیمەشق لەدایک بو بە ناوی (حی ئەلئەکراد) - عەرەبە ڕەگەزپەرەستەکان ناوەکەی گورین و کردیان بە " رکن ئەلدین"- لە باوک و دایکیکی کورد. کوردیکی دیکە بە ناوی (تەوفیق نیزام ئەلدین) کە سوپاسالاری سوپای سووریا بوو، براکەیشی وەزیر بوو، لە کاتی تەعریبەکە هەردووکیان شوناسنامەکانیان گێڕانەوە!!. شیمانە کەسیک بڵێ ئەوان ئەفسەری سوپا بوون و رۆشنبیر نەبوون. باشە چێ بەم برادەرە شۆڕشگیرە بڵێن!! کە ناوی (ئیبراهیم هەنانوە) کە شۆڕشی بەرپا کرد دژ بە سوپای فەرەنسا، ئایا ئەمە کوێر بوو، نەیبینی نەتەوەکەی خۆی هیچی کەم نییە لە عەرەب و عەجەم و تورک، لەسەر خاکی خۆیەتی؟ ئایا نەیتوانی لە جاتی ناوی شۆڕشەکەی کە نا شۆڕشی سووریا، ناوی بنایا شۆڕشی کوردستان؟. باشە ئەوبرادەرانە هیچی، ئەو هەموو بژاردە زانایانە و ئەکتەرانەی کورد چیانە؟!، لەوە ئەچێ کە لە ڕەچەڵەک هەر عەرەب بوونە. لەوانە زانای گەورەی ئیسلام (محەمەد سەعید رەمەزان ئەلبوتی) پێش چەند ساڵێک عەرەبەکان بە شێوازی عەرەبی خەڵاتی کردن، یەک فیشەک نانە سەری و کوشتیان. پێش ئەم ئەلبوتیە بە چەندەها ساڵ (محەمەد کورد عەلێ) هەبوو کە یەکیک لە دامەزرێنەرانی " مجمع اللغة العربية" و سەرۆکی بوو لە ڕۆژی دامەزراندنی لە ساڵی (١٩١٩) تا ڕۆژی مردنی ئەم کابرایە لە (١٩٥٣) دیسان، یەکەم وەزیری ڕۆشنبیری و پەروەردەی سووریا بوو؟. دیسانەوە، ئەکتەری بەناو بانگ (خالد تاجا) کە هەڵبەستوانی عەرەب (محموود دەرویش) پێ گوت "ئینتونی کوێنی" عەرەب. هەروەها ئەکتەری بە ناو بانگ (عەبد ئەلرەحمان ئال رەشی). هەروەها (حەسەن دەکاک). هەمدیسان (مونا واسف). هەتادوایی. ئایا ئەمانە نازانن ووڵات چییە!! یان بێ ووڵاتی چییە!!. ئایا ئەمانە ئاو ڕوویان نییە و نەبوو کە لە گەڵ رژێمێک کار ئەکەن بە ناوی عەرەب و عروبە و عگاڵ لەسەریان ئەنەن و پێناسەی داگێر کەری عەرەب هەڵگرن!!. ئەگەر ئەمە حاڵی بژاردەی گەلی کوردە، ئێدی زۆر ئاساییە ڕەش وڕووتەکانمان بن بە جاش و داربەدەستی داگێرکەران و خۆیان وەکۆ هاووڵاتیکی سووری، یان عێراقی، یان ئێرانی، یان تورکی بژمێرن. هەڤاڵانی خۆراگر، ئە لەبەر ئەم دۆخە ناڵەبارە گەلی کورد پێویستی بە شۆڕشی ڕۆشنبیریە لە سەرەوەی کۆمەڵگا بەرەو خواروو.

نۆکە با بچینە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژهەڵاتەکەی پێشەوای نەمر، تا بزانین لە سایەی ئەم هەموو پارتانە، کە ناوی جۆراوجور لە خۆیان ناوە دۆخی گەلەکەمان و هەستی نەتەوایەتیی چۆنە. خوێنەری هێژا، باوەرت بێ زۆربەی زۆری سەرکردەی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتە بێجگە لە دەوروبەری شاری سنە و مەهاباد، ئەگەر نختی بایتە خۆرو بەرەو شاری کرماشان و ئیلام و خۆار تر بەرەو دەریای کەنداو، تا ئەمڕۆ نازانن زۆربەی شارەکانی کوردی لەو دەڤەرە شاری کورد نیشینن یا نە!!. ئەمە هەڵبەستن نییە، ئەمە ڕاستیە لە گەڵ خۆم ڕوو داوە، کە ڕۆژیک لەگەڵ هەڤاڵیکیان گفت وگۆم کردم منیش لەنێوانی قسەکانم سوحبەت لەگڵم کرد گوتم پێ (شاه ئاباد) شاریکی تورک نشینە، یەک سەرە بە بێ بیرکردنەوە گوت بەڵێ ئەزانم!!. ئەمە نموونەیکە لە برادەرانی (ناسیونالیستی) کوردی ڕۆژهەڵات!!. بەڵام ئەلحەق بڵێم، ئەم کابرایە لە بوارەکانی تری زانستەکانی ژیان زۆر زیرەکە!!. بێجگە لەوەی کە گوتین سەرکردەکانی ڕۆژهەڵات نازانن زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانشتواکانیان کوردن یا نە!!. دیسانەوە، نازانن سنووری ڕۆژهەڵاتەکە لە کوێ دەستی پێ ئەکا و لە کوێ کۆتایی پێ دێ. ڕۆژیک لە ڕۆژان نە بیستینە سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی شارە کوردیەکانی کەناری دەریای کەنداو بکەن؟!، کە تا ئەمڕۆ ناوی کورد پیانەوە، وەکۆ: کوردستان. کورد شول. کوردیل. کوردشێخ. کوردیان. کوردەلان. کوردوان. موکابەرە. بەندەر دەیلەم. بەندەر گەناوە، هەتادوایی. خوێنەری بەڕێز، ئەم بێبایەخیە و فەرامۆش کردنە من نازانم هۆکارەکەی چییە؟. ئیحتمالە بۆ زانینی پێویستی بە گۆڕ هەڵتەکاندن بێ تا کاسەی سەرەکان لێکۆڵینەوە لە سەریان بکڕی، هەر وەها لێکۆڵینەوە لە سەر کوردە زیندووەکانیش بکڕی تا بگەینە ئاکام کە هۆکە چییە مڕۆڤی کورد وەها بێ باکە و هیچ بایەخ نادا بە خاک و نەتەوە و زمانی خۆی!!. بەڵام ئێستە با نموونەیک بۆتان بگێرمەوە ئەمەیش تایبەتە بە بەڕێز (خالدی عەزیزی) کە خۆی و کۆمەڵیک لە ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی - ئێران، جیا بوونەوە ڵێ و حزبیکیان دامەزراند بە ناوی حزبی دیموکراتی کوردستان بە بێ ئێرانەوە، ئێمەی ناسیونالی کورد پیمان خۆش بوو کە ناوی ئێران ڵێ لادان، کاک (خالدی عەزیزیش) بوو بە سکرتێری ئەو حیزبە، بەڵام کارەسات ئەوەیە ئەم کاک خالدە لە هەموو ڵێدوانەکانی دەها جار دووپاتی کەیەوە "کوردستانی ئێران" کاکی برا ئە تۆ حزبەکەت ناوی ئێران پیەو نییە بۆ کوردستانەکە کەی بە هێنی ئێران!!. لە بواری کەسانی ڕۆشنبیران، نووسەریکی گەورەمان هەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی (عەلی دەرویشیان) لە ناو دڵی شارە گەورەکەی کوردستان ئەژیی، لە ناو گوڵە سوورەکەی موکریان، لە ناو شاری کرماشانی خۆشەویست نیشتەجێیە، بەڵام بەداخەوە، زمانە کوردیە شیرینەکەی خۆی جێ هیشتووە و بەرهەمەکانی بە زمانی داگێرکەری بێگانە، بە زمانی نا شیرینی فارسی دەنووسی کە نیوەیی عەرەبیە!!. هەر وەکۆ لە سەرەوە باسم کرد نازانم ناتەواویەکە لە کوێە!!. هەڤاڵانی هێژا، با ئەوەیش بڵیم، ئەمن خۆمیش ووتار بە زمانی عەرەربی دەنووسم، بەڵام هەمووی بەرهەمەکانم ڕوونکردنەوە و بەرگری کردنە لە کورد و کوردستان. ئەمن بۆ یەک ڕۆژیش زمانی کوردی کە زمانی دایکە نە خوێندمە. زۆر پێم خۆشە نووسین بە زمانە ڕەسمیەکەی خۆم کە سوورانیە لە باشووری کوردستان، بە داخەوە داگێرکەری عەرەب بێ بەشم ڵێ کرد، چۆنکە شارەکەم، شاری(مەندەلی)ی تاڵانکراو هەر لەسەرەتای دامەزراندنی قەوارەی عێراقی دروستکراو کەوتە بەر شاڵاوی تەعریبی بێزراو، بە هیچ شێوەیک ڕێ نەدرا بە قوتابخانەکانی شارەکە وانە بە زمانی کوردی بە قوتابیان بڵێنەوە، دیسان، لە ساڵانی دوایی دا دەسەڵاتی سەدامی گۆر بەگۆر و حزبی بەعسی تاوانکار هەروەها قسەکردنیش بە زمانی کوردی قەدەخە کرا.

 ئێستەیش با بچین بۆ مەبەستی سەرەکی بابەتەکەمان، کە ئەمەیش دۆخی نەتەوەی کوردە لە باشووری کوردستان، بە بژارە و ڕەش و رووتەوە. خوێنەری بەڕێز، دوو سێ ساڵ لەمەو پێش، چەند ووتاریک بە زمانی عەرەبی بڵاو کردمەوە، بە پیچەوانەی ڵێدوانەکانی هەموو سەر کردەکان و مەسئوولە دواکەوتووکانمان بوو، تیا سەلماندم، کە ئێمەی کورد لە هەرێمی کوردستان بە گوێرەی بەندەکانی دەستووری یەکێتیی عێراق نەتەوەی ژمارە دوو نیین، چۆنکە دەستوورەکە ناڵێ عەرەب ژمارە یەکە و کورد ژمارە دووە. دەستوورەکە بە ئاشکرا ئەڵێ: کورد و عەرەب دوو نەتەوەی سەرەکیین لە عێراق، ئەوەیش لە بەندی (٤) لە بڕگەی (١) هاتووە کە ئەڵێ: زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی یاسایین لە عێراق. . . دیسان لە بڕگەی (ا) ئەڵێ: چاپکردنی ڕۆژنامەی یاسایی بە هەردوو زمانەکە. لە بڕگەی (ب) ئەڵێ: قسەکردن و ئاخاوتن لێکدانەوە لە بواری ڕەسمی وەکۆ پەرلەمان، ئەجومەنی وەزیران، دادگاکان، کۆنفرانسی یاسایی، بە یەکیک لە دوو زمانەکە. هەروەها، لە بڕگەی (ج) ئەڵێ: دانپیانان بە باوەڕنامە یاسایی و نامە ناردن بە هەدوو زمانەکە و چاپکردنی دوکۆمەنتە ڕەسمیەکان بە هەردووکیان، دیسانەوە لە بڕگەی (د) ئەڵێ: هەر شتی تر کە ڕەوایە بۆ نەریتی بەرامبەرێتی وەکۆ چاپکردنی دراو و پەساپۆرت و پوول، هەتادوایی. ئەم بەند و بڕگە دەستووریە پیمان ئەڵێ کە کورد وعەرەب لە عێراق دا دوو نەتەوەی سەرەکیین، هەتا دەستوورەکی سەدام حوسەینیش وەهای گوت، بەڵام سەرکردە نەزانەکانمان بە پێچەوانەی دەستوورەکە گەرەکیان ئێمە بکەن بە نەتەوەی ژمارە دوو!! ئەوکاتیش کورد مافی ژمارە دوو وەردەگری!!. ئایە ئەمانە سەرکردەن!! کاتی مافی نەتەوەی کورد بە پێچەوانەی دەستوورەکە کەم دەکەنەوە!!. خاڵیکی تر، کە سەرکردەکانمان بە پێچەوانەی دەستوورەکە بەکار ئەیبەن، ئەوەیش لکاندنی ناوی عێراقە بە ناوی کوردستانەوە چ بە قسە لە کاتی ڵێدوان چ بە نووسین چ لە ڕؤژنامەکان چ بە ‌هەڵوەسینەوەی لافیتە لە بەردەمی پەرلمانی و دام و دەزگاکانی هەرێم. لە کاتیک دا دەستوورەکەی یەکێتیی عێراق لە هیچ بەندیک یا بڕگەیکی نالێ "کوردستانی عێراق"؟. خاڵێ تر کە کاریگەری نەریی هەیە لە سەر خەڵکی کوردستان، ئەوەیش دووپات کردنەوەی سەرکردەکانە بۆ ئەو ئاوازە ناسازەیە کە بەدەنگیکی نا شیرین ئەڵێنەوە: " ئێمە بەشیکین لە عێراق" ئاخر ڕووتان ڕەش بێ کەی کوردستان بەشیکە لە عێراق!!. ئەگەر وەها بێ فەلەستین بەشیکە لە ئیسرائیل هەروەها جولانیش. یان سەحرای ڕۆژئاوا بەشیکە لە مەملەکەتی مەغریب. باکووری قوبرسیش بەشیکە لە تورکیای داگێر کەر. دورگەی (کرم)یش لە دەریا ڕەش سەر بە ڕووسیایە، هتد. هەڤاڵان، مەگەر باشووری کوردستان ئازاد نەبوو لە ساڵێ (١٩٩١)وە کاتی کە سەرۆکی عێراق بە بریاریکی سەرۆکایەتی هەموو دام و دەزگاکانی عێراق ڵێ کێاشیەوە و هەموو پەیوەندیەکان لە گەڵ باشووری کوردستان پچڕاند؟ ئەم ڕەفتارە لە لایانی عێراقەوە دانپیانانە بە کوردستانیکی سەر بەخۆی. پاش ئەم کێشانەوەیە لە کوردستان ئەوە بوو پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا لە گەڵ بەشە عەرەبیەکەی عێراق ووڵاتیکی یەکێتی دامەزرێنن لە نێوان کوردی باشوور و عەرەب لە عێراق، ئەوە بوو کە لە ساڵێ (٢٠٠٥)وە لەلایانی ٨٥٪ دەر سەدی خەڵکی عێراق ووڵاتی "یەکێتیی" قایل بوو. خوێنەری هێژا، بەگوێرەی ئەم دەستوورە کە ئاماژەمان بۆی کرد، ئەوە یەکەم جارە لە مێژووی عێراق و باشووری کوردستان پاش هاتنی ئیسلام زمانی کوردی بە شێوەیکی کارا لە زمانیکی نیشتمانی گواستیەوە بۆ زمانیکی ڕەسمی، یاسایی؟. خاڵێکی تری گرنگ پێویستە هێما بۆی بکەم، ئەوەیش بۆچونی یەکێتییە. ئایا ووڵاتیک یان هەر شتیکی تر کاتی پێ ئەڵێن یەکێتیی (ئیتحاد)، ئایا دامەزراندنی یەکێتیی بە یەک لایان ئەبێ؟؟. مەگەر خودی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنی لە چەند لایان پێک نە هاتبوو؟؟؟. بۆ زانیاری، دەستووری عێراق لە هیچ بەند و بڕگەیکی نەگوتووە عێراق ووڵاتیکی فیدرالییە؟. با خوێنەری هێژا ئەمەیش بزانی، کە زانیاری یاسایی عەرەبی یەک ناوی دیاریکراوی نییە بۆ ووشەی یەکێتیی، یان فیدڕاڵ؟؟ بەڵکۆ چەند ناویکی هەیە؟، ئەمەیش ئەوە ئەگێنی کە عەرەبەکانی بە گوێرەی ئەم چەند ناوە کە هەیانە بۆ زاراوەی "فیدڕاڵ" هەر جۆرێک بیانەوەی بۆچوونی ئەکەن؟. سەرەڕای ئەوە، هێشتا سەرکردەو ڕامیاریەکانمان (سیاسیەکانمان) ئەوانەی کە شەیدای عێراقن بێ شەرمانە هەرجار دووپاتی ئەکەنەوە، کە "ئێمە بەشیکین لە عێراق"!!. هەندی جار گوێیە گرین لەم سەرکردە نەزان و نەخوێندەوارانە کە چەند ووشەیکی عەرەبی بە شێوەیکی سەقەت فیری خۆیان کردووە، بەڵام کاتی قسە ئەکن هەندی لەو ووشە کوردیانە، یان ئەو ووشە ئوروپیانە کە هاتونەسە ناو زمانی کوردیەو، ئەم کابرانە دەمی خۆیان چەوت ئەکن و لە جاتی کە بە کوردی بڵێن پەرلەمانی کوردستان بێ شەرمانە بە شێوەزاریکی عەرەبی نا شیرین ئەڵێن:بەرلەمان!!. ئایا ئەمانە مێشکیان داگێر نەکراوە؟!، ئەی بێ دەرکەیل عەرەب پیتی پێی نییە لەبەر ئەمە ئەیکا بە پیتی بێی، ئەتۆی کورد پیتی پێی هەیە بۆ بە پیتی بێی عەرەبی ئەڵیتەوە ئەی بێـ. . . ؟. بەدبەختێکە لەوەیە کە هەندی لەمانەی کە ووشەی بەرلەمانی شێوەزاری عەرەبی دووپات ئەکەنەوە خۆیان ئەندامی پەرلەمانی کوردستانن، کاتی کە بەیانیان ئەچنە ناو پەرلەمان لە ژێر لافتەکە ئەروان کە لە سەری نووسراوە بە زمانی کوردی ڕەسەن پەرلەمانی کوردستان!!. هەر ئەم نموونانە. . . ، لە جاتی ووشەی هتادوایی، ووشەی "إلى آخره" عەرەبی بەکار ئەبەن!!. بێجگە لەمانە، هەندە ووشە و ناو بەکار ئەبەن لە فەرهەنگی کوردی بوونی نییە. بۆ نموونە یاریگای١٨ی شوبات، پڕسیار ئەکەم، ئایا شوبات مانگیکی کوردیە!! یان کورد مانگی عەرەبی بکار ئەبا!! من ئەزانم گەلی کورد بەرواری کوردی یان زایینی بەکار ئەبا. نگبەتەکە لەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەم بەروارە بەکار ئەیبا!!. دوێنی گوێەم لە یەکیک لەتەلەفیزیونەکانی کوردستان بوو لە بارە تواو بوونی پرۆژەیک قسە کرد، گوت: پردی کۆبانێ لە تشرینی یەکەم کۆتایی دێ. ئەم کابرانە. . . زمانیان کە ئەندامیکە لە ناو دەمیانە نەیان توانی بپارێزن، ئیمجا نازانم ووڵاتیک بەم گەورەییە چۆن ئەپارێزن لە دوژمنان وچاوچنۆکان!!. ئەم برادەرانە، هەڵەیان زۆر زۆرە، بە کردە و بەگوتە، بەڵام بەداخەوە ئەمەیش کاریگەری زۆر خەراپی هەیە لە سەر تاکی کورد لە بواری هەستی نەتەوایەتیەوە. ڕۆژیک بە لاویکی کورد گوتم بۆ تۆ ئەڵێ کوردستانی عێراق، بۆ ناڵێ کوردستان بە پەتی، گوت کاک محەمەد بۆ تۆ بەمن ئەڵێ، ئەوە مام جەلالە ئەڵێ کوردستانی عراق. گوتم پێ کاکی برا مام جەلال سەرکردەیە قسەکانی بەرپڕسە لەسەری، بایستی حیسابی جیهان و ووڵاتانی دەوروبەر بە باشی بیکا، هەتادوایی. بەڵام ڕەش وڕووتی کورد ئەمە نازانی ئەبینی و ئەبیستی کە بەرپڕسەکان وەها ئەڵێن ئەویش وەکۆ تووتی ئەڵێتەوە. هەر بێ باکی ئەم حزبانەیە کە ئەهێلی کوردیکی نیشتە جێ پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان؟ بچێ بۆ بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە ناوەکەی خۆی بگۆڕی لە کوردیەوە بۆ عەرەبی!!. ئەوەی ئەم کارە ئەیکا ئاکامی هەستی سووک بوون لە بەرامبەری عەرەب و تورک فارس. ئە من خزمیکم هەیە کورەکەی مەهدی ناویە کاتی عەرەبیک لە دەوبەری وستاوە بەناوەکەی خۆی مەهدی بانگی ئەکا، بەڵام ئەگەر فارسیک لە دەوروبەری بێ بە شێوەزاری فارسی بانگی ئەکا مەیتی. بەڵام کاتی کوردی لە شانی وستاوە بە کوردیەکەی خۆی بانگی ناکا!!. هەفتەی پێش ئێستە بە تەلیفون لە گەڵ کچی پوورم قسە کردم کە لە بەغدایە، لە نێوان قسەکانمان قسە هاتە پێشەوە و گوتم ساڵێ (٢٠٠٠) هاتمە سلێمانی لە کوردستان، گوت ئا بیستم کاتی هاتیتە شیمال گوتم شیمالی چی بڵێ کوردستان، پاش پێکەنینیک درێژ گوت ئا ئەزانم تۆ دووستی کوردەکانی لە سەرتای هەفتاکانەوە لەگەل کوردەکانی، گوتم پێ بۆ، ئێمە چیین ئەگەر ئەوان کوردن؟. بە سایە سەرکردەو حزبەکانمان ئە ئەمانە نموونەی کوردی سەدەی بیست و یەکەن، نازانن بەخۆیان کورد یا نە، لە کاتیکا مالکی و عەبادی و موتلەگ و نجێفی ئەڵێن کوردستان، خودی کوردەکە بە کوردستانەکەی خۆی ئەڵێن شیمال، یان عێراق!!. لە کاتیکا عەرەب و تورک و فارس ئاین و رێباز ئەکەن بە ئامراز بۆ بەرژەوەندی نەتەوەکانیان، بە چاوی خۆمان ئەبینین کوردەکە بە پێچەوانەی ئەوان، بە بێ بەرامبەر بەناوی ئاین و رێبازەوە ئەبێ بە نەوکەریان. بۆ نموونە، تەماشای شیعەکانی بەغدا و چەند شاریکی تری کوردی لە خواروو گەرمیان بکەن، بە بوونەی گوێپێنەدان لە لایانی حکومەت و پارتە کوردستانیەکانەوە بە تایبەت پارتی و یەکێتیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەستی نەتەوایەتیان لاواز تر بێ. ئەم کەمتەرخەمیە وەهای کرد کە لە ئەنجام دا خۆیان بخەنە ئامێزی پارتە شیعەکان، ئەو پارتە تیرەگەرانە کە سەرقاڵی چەقۆ تیژ کردنن بۆ سەربرینی کورد؟؟. بەداخەوە، زۆربەی زۆری ئەم کوردە شیعانە لە هەڵبژاردەکانی عێراق کوێر کوێرانە دەنگەکانیان ئەبەخشن بە کەسایەتی و پارتە شیعەکان کە هیچ خەیریکیان نییە بۆ گەلی کورد!!!.

خوێنەری هێژا، ئە لەبەر ئەم هۆانە و هەندی هۆی تر هەن کە ئێرا جای باس کردنی نییە، کورد پێوستی بە شۆڕشی ڕۆشنبیریە، تا لە ناو قوڕی دواکەوتن نەجاتی بێ و بە یەکجاری دەربچێ ڵێ. با ئەوەیش لە بیر نەچی، هەموو سەرکردە کوردەکان لە باشوور لە ڕەش و ڕووتەکان زیاد تر پێویستیان بە شۆڕشیکی ڕۆشنبیریە، چۆنکە لەم ساڵانەی دواییە لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە بە باشی ئاشکرا بوو بۆ خەڵکی کوردستان چەند گێل و گەوجن؟؟. ٠٨ ٠٢ ٢٠١٦

ڕامیارەکان مەیموونی میللەتن= الساسة قرود الشعب.

‌ئەرستوفانیس (٤٤٥ - ٣٨٦ پ. ز. )