هەر چەند عەرەبەکان گەمژەن، بەڵام وتەیکیان هەیە لە سەر سەرکردە کوردەکان زۆر ڕاستە، ئەڵێن: " الأكراد يجيدون كل شيء ‌ألا السياسة = کوردەکان هەموو شت ڕێ ئەبەن بێجگە لە ڕامیاری" لە ڕاستیشدا هەر وایە، لە ڕەفتاری هەرزەکارانە و وتەی نا مەسئوولانەی سەرکردە و بەرپرسەکانمان، بە ڕاشکاوی دیارە، کە وتەی عەرەبەکان ڕاستە و زۆریش ڕاستە، کە ڕامیاری کردن ڕێ ناوەن. پاش ساڵی (2003) و ئازاد کردنی عێراق لە لایانی سوپای ئەمەریکاوە و نووسینی دەستووری هەمیشەیی بۆ عێراق و پاشان بە ڕاپرسی گشتی لە ساڵی (2005) پەسەند کرا لە لایانی زۆربەی زۆری عێراقیەکان و هەرێمی کوردستان، کە ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی قەوارەی عێراقی نوێ، نەتەوەی کورد هەندی لە مافەکانی لە ناو دەستووری هەمیشەیی عێراقی (فیدراڵ) دەچەسپێنی. عەرەبەکانیش، بە سننیەکانیان و شیعەکانیان و جیهانگەریەکانیان (عەلمانی) هەر پاش یەکەم خولەکی واژوو کردنی دەستوورەکە، بە پێچەوانەی بڕگەکانی ئیش دەکەن و لێدووان ئەدەن، بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و پارتەکانیان تا هەندیکیش بۆ بەرژەوەندی نەتەوەکەیان. با چەند نموونەیک بهێنمە کایەوە، لە دەستوورەکەی عێراق، قەت ناڵێ عێراق ووڵاتیکی عەرەبیە، بەڵام هەموو عەرەبەکان لە عێراق بە سننەکانیان و شیعەکانیان لە لێدووانەکانیان ئەڵێن: "العراق بلد عربي= عێراق ووڵاتی عەرەبانە" هەر وەکو لە سەرەوە گوتین، ئەمە پێچەوانەی دەستوورە. دیسانەوە، دەستوورە (فیدراڵەکەی) عێراق، ئەڵێ: عێراق ووڵاتیکی ئیتحادیە. بەڵام عەرەبەکان بەپێچەوانەی بڕگەکانی و دژ بە نەتەوەی کورد هەر ئەڵێن عێراقی ناوەندی (مرکزي) ئەمەیش بە مانای کە هێشتا بریار (قرار) لە دەستی عەرەبە لە بەغدا. هەتا ناوچە دابڕاوەکان، کە دەستوورەکە بە نا حەق پێ ئەڵێ، ناوچە کێشە لە سەرەکان، بەڵام عەرەبەکان بە مەیش رازی نیین، پێ ئەڵێن ناوچە ناکۆک لە سەرەکان، ئەم جارەیش بیانووکەیان، کە نازانم لە چ فەرهەنگیک عەروبی هاوردیانە، کە ووشەی "کێشە لەسەر" لە نێوان دوو ووڵاتی سەر بەخۆی بەکار دەبری، ئێ باشە، ئێوە گەوج بوین کاتی لە ناو دەستوورەکە بینین و واژووتان لە خواریەو کرد و قەبوولتان کرد! کارەساتیش ئەوەیە کە ئەم کەسانەی کە واژوو دەستوورەکەیان کرد سوێندیان خۆراد کە هەموو ئەو بڕگانە کە لە ناو دەستوورەکە هاتووە جێ قەبوولە لایان و نابێ قەت بە پێچەوانە لێدووان بدەن یان کار بکەن!!. هەتا لە بواری ناونانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە لە دەستوورەکە هاتووە. بەڵام دیسانەوە، ئەوان بە پێچەوانەی دەستوورەکە لێدووان ئەدەن و ئەڵێن: سەرۆک وەزیرانی عێراق. لە ڕاستیا کێشەکە لە سەر ناوەکە نییە، بەڵام لە سەر ڕایگرتنی دەسەڵاتە کە لە ڕەستە یەکەمەکە هاتووە، کاتی کە ئەڵێ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە مانای کە ئەو لە خۆیەوە ناتوانی بڕیار دەر بکا، ناچارە رای زۆرینەی وەزیرەکان لە ئەنجومەنی وەزیران وەربگری تا لە تەوانای بێ بڕیار دەربکا؟. لە بەر ئەمەیە کە ئەوان بە پێچەوانەی دەستوورەکە لێدووان ئەدەن، ئە ئەمە ئەساسی کێشەکەیە. خوێنەری بەڕێز، عەرەبەکان هەموو ئەم دەستدرێژیانە ئەکەنە سەر دەستوورکە، لە بەر ئەوەی کە تا دەتوانن لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد کەم بکەنەوە، ئەگەریش پیان بکری، ئەم جارە بە دەستی شیعەکان، هەر هەموو مافە دەستووریەکانیان هەڵوەشیننەوە و دوو بارە ئەنفالیان ئەکەن.           

لایانە کوردیەکانیش هەر وەکو عەرەبەکان، بە پێچەوانەی بڕگەکانی دەستوورەکە و سیستمی ڕامیاری ئیش دەکەن، بەڵام، هەڵاوگەڕاو (بالمقلوب)، دژ بە بەرژەوەندی نەتەوەکەیان. بۆ نموونە، دەستوورەکەی عێراق لە هیچ بڕگەیکی لە بڕگەکانی ناڵێ عەرەب نەتەوەی ژمارە یەکە و کورد نەتەوەی ژمارە دووە، کەچی زۆربەی زۆری سەرکردە و بەرپرسەکانی کورد و ئەندامانیان لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەڵێن ئێمە نەتەوەی ژمارە دووین؟. پڕسیار ئەکەین، ئەبێ ئەمانە تا ئەم ئاستە ساویلکەن، کە نازانن کاتی تۆ ژمارە دوو بێ مافی ژمارە دوو وەردەگری؟. لە کاتیکا دەستووری عێراقی بە ڕاشکاوی ئەڵێ: زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی ڕەسمی عێراقن. بە مانای، کە هەردووکیان تەنها دوو نەتەوەی سەرەکی ئەم ووڵاتەن، هیچ کامیان ژمارە یەک نییە، تا ئەوی دیکە ژمارە دوو بێ؟. دیسان، لە هەموو لێدووانەکانی بەرپرسانی کورد بێ شەرمانە ئەڵێن: "کوردستانی عێراق". لە کاتیکا هیچ بڕگەیکی دەستوورەکەی عێراق، ناڵێ کوردستانی عێراق. ئایا ئەم لێدووانانە بە پێچەوانەی دەستوورەکە نییە؟. ئایا ئەمە دژ بە بەرژەوەندی نەتەوەی کورد نییە؟، کە بە نا حەق کوردستانەکەی بە پێچەوانەی دەستووری (فیدراڵ) ئەچەسپێنن بە قەوارەی عێراقەوە، ئەو قەوارە دەست کردەیە کە ئینگلیزەکان لە (1920) پێکیان هینا بۆ بەرژەوەندی خۆیان. خوێنەری هێژا، ئەم لێدووانانە. . . بەس نەکرد، دیسانەوە لە سەر دەرگای پەرلەمانی کوردستانیش ناوی ووڵاتە هێشتا داگیر کەرەکەی نییوەی خاکی باشووری کوردستان هەڵیواسینە وەکو دان پیانان کە باشووری کوردستان بەشیکە لە خاکی عێراق و موڵکی حەلال و زەلالی عەرەبە!. پێش چەند ساڵیک ووتاریکم بە زمانی عەرەبی بڵاو کردەوە بە سەروتاری:" أطالب برلمان إقليم كوردستان برفع اسم العراق من واجهته". لە ڕاستیا، لەم لێدووانانە لاوازتر و بەدتر، لێدووانەکەی ئەو ڕۆژی ئەو کابرایە. . . ؟ کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە لە لیستی گۆران، کاتی لە تەلەفیزیونەکەی ڕووداو بە دەنگیکی بەرز و ناخۆش گوت:" هیوادارم وامان لێنەکەن داوای هەرێمێکی سەربەخۆ بۆ سلێمانی بکەین". ئەم قسە ناشیرین و نا مەسئوولە، لای زۆربەی نەتەوەییکانی کورد (Nationalist) وەکو خیانەت کردن لە پرسی کورد حسێب دەکرێ. ئەم وتە هەرزەکارانە، لە جاڕدانی شەڕی ناو خۆ مەترسیدار ترە بۆ نەتەوەی کورد لە هەرێمی کوردستان، چونکە شەڕ مانگیک یان ساڵیک دڕێژە ئەدا پاشان هەر کۆتایی پێ دێ، بەڵام ئەم کابرایە بە بەهانەی نە هاتنی چەند لیتری بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی، جاڕی جیا بوونەوەی بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەکا. ئەگەر خەڵکی سلێمانی و پارتە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان بەراستی پارتی نەتەوایەتین، بایەت لە دادگا شکایەت لە سەر ئەم کابرایە تۆمار بکەن، چونکە ئەم کابرایە ئەمین نییە لە سەر ئەو پلە وپایە و پێگەیە کە بەدەستیەوەیە. دیسان، تا کەسیکی تر وێرای وەها لێدووانی. . . نا مەسئوولانە نەبێ دژ بە یەک گرتووی گەلی کورد لە باشووری کوردستان. لە کۆتایی پرسیار ئەکەین، ئایا ئەمە گۆران کاریەکەی بزوتنەوەی گۆرانە کە ویستی بیکا بۆ هەرێمی کوردستان!!!.