(موممتاز حەیدەری) دانەری ئەدەبیاتی بەرگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی ژنانی کوردە ... شە ماڵ عادل سەلیم
- Details
- Parent Category: نووسینی عەرەبی
- شەماڵ عادل سەلیم
- Hits: 734
لەدوا ژمارەی گۆڤاری (لەیلا قاسم لەیلا زانا) دا کە لە ٨ی ئاداری ئەم ساڵ و بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان لە شاری هەولێری خۆشەویست دەرچوو، ، ڕۆژنامەنووسی گەورەی کورد مامۆستا حەیدری تابلۆیەکی رەنگینی وێنەو خەبات و بەرخۆدانی پۆڵێک پێشمەرگەی ئافرەتی کوردستانی نەخشاندووە و گۆڤارەکەی تایبەت بە شەهیدە ئافرەتە سەربەرزەکانی کوردستان کردووە، کە تا ئێستا لەمێژووی کۆن و نوێی بزاڤی رزگاری خوازی کورد، هەرگیزشاکاری لەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە ....!!
کاک موممتاز، بە (موممتازی) مێژوو بۆ نەوەکانمان تۆمار دەکات، هەربۆیە (لەیلا قاسم لەیلا زانا ) بۆتە ناسنامەی راستەقینەی خەبات و بەرخۆدانی ژنانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان ....
(لەیلا قاسم لەیلا زانا ) ئەو لاپەڕە پڕشنگدارەیە کە سبەی رۆژە، کاتێک (ئەمڕۆ دەبێتە مێژوو) ، گۆڤاری (لەیلا قاسم لەیلازانا ) لەداگای مێژوو دێتە قسەو هاواردەکات و دەڵێت :
ئەو میللەت و خاکەی کە داگیرکەرانی بەسەر چوار وڵاتدا دابەشی كردوون ، موممتاز حەیدەری لە ( لەیلاقاسم لەیلا زانا )دا کۆی کردونەتەوەو و سنورە دەستکردەکانی بەیەک دەنگ و یەک رەنگ و یەک هەڵوێست تێکوپێک دا و پێش هەرهەموو کەس و لایەن و حزبێکی کوردستانی جاڕی کوردستانی گەورەی دا، خەبات و کێشەی ئافرەتانی لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بە دۆکۆمێنت کرد و دۆزی ڕەوای گەلەکەمانی بەهەموو جیهان ناساند ....
بەڵێ درەنگ یا زوو، خۆری ئازادی و یەکگرتن و یەک پارچەیی لە ئامێزی( لەیلاقاسم لەیلازانا ) هەڵدێ و مەدالیای شهرهف ومەردایەتی و راستگۆیی و ڕێزلێنانیش بە کاک مومتاز دەبەخشرێت ...!!
بەڵێ ...بەڵێ کاک موممتاز : ژنان هێزی ژیانن ....!!
( لەیلا قاسم لەیلا زانا )ش ئەو روناکییەیە کە تاریکی و کۆیلایەتی لەگۆر دەنێت و ئازادی بۆ ژنان و سەرجەم مرۆڤایەتی بەدەست دێنێت ...
لەکۆتایدا دەڵێم :
کاک موممتازبەکاروکردەوەو خەباتی درێژخایەنی بۆ هەموومانی سەلماند، کە دانەری ئەدەبیاتی بەرگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی ژنانی کوردە لە هەرچوارپارچەی کوردستانی لە خاچ دراومان، ( لەیلاقاسم لەیلازانا ) ش شاهیدی ئەم راستیەن ..
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.