لەبەر ئەوەی تۆ هەیت 
هەرگیز تەنیایی 
تووخنم ناکەوێ 
باوەڕکە!
ئەی تریفەی مانگی،
ئەم شاری غوربەتە
نازانی. . .
چ سرووەیەکی و 
لەبەرە بەیاندا 
قژی تێك ئاڵۆسکاوم
ئەخەیتە سەما. . .
ختووکەی شادی بوونت
گیانم داگیر ئەکا 
تەنیا لەبەر ئەوەی تۆ هەیت 
ژیان هەر ڕۆژە، و
بەڕەنگێک پێشوازیم ئەکا
تەنیا بوونت لەژینمدا 
گشت ساتەکان بێ،
جیاوازی جوانتر و جوانتر دەکا 
ئەی نزیکتر لەڕۆحی وێڵم. . .
ئەم دووریە ژیان لەبەرچاوان،
قەشەنگ ئەکا. . .

 

لەندەن / ۱۱/۰٦/۲۰۱٥

گەشە جاف