ئاواته خنکیندراوهکانم ... ترووسکه کوردی
- Details
- Parent Category: خانمانە نووسەرەکان
- ترووسکە کوردی
- Hits: 908
ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌مه‌رگی ئاواته‌کانم
بینی،
دڵته‌نگی،
فرمیسک میوانم بوون.
ده‌مبینی توانام نییه
سه‌یری دوێنێ و
ئێستام بکه‌م.
ئه‌و ڕۆژه‌ی عیشق
بوو بو به‌گۆڕستانی جه‌نگ،
ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌رگ هات و
نه‌وه‌ی عیشق و جوانییه‌کانی سه‌ربڕی
من له‌بێهۆشی خومدا
نغرۆ بوو بووم.
ئای بێهوده‌یی
چه‌ند نائارامم
چه‌ند بێتۆم.
ئاه خودایه
نیشتمانیکم ده‌وێ، خاڵی بێ
له‌خوێن
خاڵی بێ له‌ڕه‌شبینی.
ئه‌ی مه‌رگ هێنده
دڵڕه‌ق مه‌به و به‌رق
دابگیرسێنه.
تروسکه کوردی