ئەمشەو تۆی و 

چاویلکه پاکیيەکانی ڕووحم
نەم دەتوانی بێ چاویلکه 
بت بینم و

هەستت پێ بکەم
ئەمڕۆ مرۆڤایەتیم 
لەپێناو هەوەسێکی سپڵەدا 
دیت,

کەچۆن لەت لەت دەبێ

چاویلکەکانم دانان و 
دیتم چلۆن 
وەهمێکی تەڕ 
وشکایی ڕووحمی نم دایه,
دیتم چلۆن خۆشەویستی
درۆ درۆ تێک دەشکا

چاویلکەکانم دانان و 
دیتم چلۆن بێ دەستەڵات 
ڕووتی کردم عیشقێکی پووچ
پاکیم دیووه لەحەوت ئاسمان,
کەچەنده بێ ئەستێرەیه.

چاویلکەکانم داناون,
تابلۆیەکی پڕ تەرحی مێژووم دیتەوه
لەخۆم وایه بێ درۆیه, 
بەڵام ئەوه مێژوو بەمێژوو باوان
درۆ مێژوویەکی تاڵی بۆ ساز کردووی
بۆ شاعیرێکی وەك من
بێ دەستەڵات و دڵـشکاو
دونیا زیندانه زیندان

دیسان من مام و چاویلکه عيشقاویەکەم.
(بۆ دواجار چاویلکەکه م دانا)
منێکی ڕووت 
ڕووحێکی تێک شکاو 
وەهمێکی تاڵ 
تۆیەکی پڕ درۆم بینی

هەزار تۆبه لەچاویلکه.

 

2015/6/14
مهاباد

ژاکا