ژیان لای من ... شیرین کافی
- Details
- Parent Category: خانمانە نووسەرەکان
- شیرین کافی
- Hits: 781
ژیان لای من لە چاو شارکێی مناڵان دەچێت من دەستە ووردەکانم خستە سەر چاوەکانم
تا هاوڕێکانم خۆیان حەشاربدەن من ملی ڕێگا تاریکەکەم گرت ئەوڕێگایەی کە تا ێستا ا
هه رتاریک و تاریک تر دە بێ من بە شوێن پەلکە زێڕینەدا وێڵ بوم دەمویست پڕدەستەکانم
بکەم لە ڕنگە ئاڵاوواڵاکەی تا بتونم کراسێکی ئاو دامانی لێیدروست بکەم
لە کراسەکەی نەشمیلی دراوسێمان دایکی بە میهرەبانیەوە کەزیەکانی بۆ شانە دەکرد
باوکی دەستەکانی ماچ دەکردو پیرۆزبای لێ دەکرد منیش هەروەک هەمیشە بەسەر قۆڵی
کراسە چڵکنە پینە کراوەکەم فرمێسکەکانم دەسڕی ودەستەکانم تونتر دەنوقان
تاڕەنگەکانی لە ناو دەستمدا کاڵ نەبێتەوە وام دەزانی پەلکە زێڕینە لە خەودا کراسێکی
ئاو دامانم بۆ دە دوورێ