لێم ببورە سەگە خۆشەویستەکەم،

 ئەی هاودەم و هاوخەمی هە مووکاتم

 هاوڕێی خەیاڵ و تەنهایم

 لێم ببورە، کەچەند ساتێ لەبیر خۆمم بردیتەوە،

 وام دەزانی ئەو ڕێبوارەی لەئێوارەیەکی ناوەختا

 لەدەر گای ژووی تەنهایم دەدا

 دەبێتە پەلکەزێڕینە تیشکی سەراپای جەستەم داگیر دەکا

 زەردەپەڕم بۆ دەکاتە ملوانکە

ئەستێرە،  ئەدا لەپرچی ئاڵۆز و ژاکاوم

دەمباتە قووڵایی دەریا لەگەڵ نەهەنگەکان

گەشتی ئەوینم پێ دەکا.

وام دەزانی تەمەنی ڕازاوەی بەهاردەکاتە فەرشی سەر رێگام،

 وامدەزانی شەوی پاییز چاوەکانم،

قیبلە نیگای سیحراوی دڵی ئەو دەبێ

نەم دەزانی خونچەی سەرەتای بەهارم

خەزانی دەم بای پایزە.

 

١٩ /٧ /٢٠١٥

 شیرین کافی