ئەوه به ڵگه نه ویسته له مێژووی كۆن و نوێی كورد دا، هه ر كاتێ كورد یه كڕیز بووبێت سه ركه وتنی گه وره ی به ده ست هێناوه، به ڵام مه خابن مێژوو ته جرووبه یه كی تاڵمان بۆ ده گێڕێتەوه، چونكه زۆربه ی كات گه لی كورد گیرۆده ی دووبه ره كیی سه ركرده كانی بووه و سه ركه وتنه كانی له باشترین حاڵه تدا كردووه ته شكست . 


دوای سه ركه وتنه كانی هێزی پێشمه رگه له به رهی موسڵ و ناوچه ی شه نگاڵ، جارێكی تر جیاوازیی نێوان هێزه كوردستانیه كان خۆی نمایش كرده وه و نیگه رانیه كانی هێنایه وه سه ر گۆڕه پانی سیاسیی، به تایبه تی دوای ئه وهی په یه ده ویستی له شه نگاڵدا به ناوی ئیداره یه كی ناوچه یی كانتۆنێك رابگه یه نێت، كه ناڕه زایی تووندی لایه نه كوردستانیهكانی لێكه وته وه، هه رچهنده له سه رهتادا هه ندێ لایه ن وا ده ركه وتن رازین به و كانتۆنه، مه به ستیش وا ده رده كه وت هه وڵدان بێت بۆ سنوور دانان بۆ ده سه ڵات و هه ژموونی پارتی .

ئه گه ر بمانه وێت شیكارێكی راست و درووست بۆ مه به ستی لایه نه كان و پێكهاته كان بكه ین، پێویسته له گۆشه نیگای هه ر لایه ن و پێكهاته یه كه وه بڕوانینه بابه ته كه، تا روونتر بزانین هه ر لایه نه و چۆن بیر ده كاته وه .

یه زیدییه كان :

له كاتی داگیركرانی شه نگاڵ و هاتنه ده نگی كۆمه ڵی نێوده وڵه تیی له و رووداوه مرۆییه كه به سه ریاندا هات، خواستی ئه و پێكهاته یه به ره و ئاراسته یه كی تر هه نگاوی ناوه و كاریگه ریی هه بووه له سه ر یه كپارچه یی خاكی كوردستان، به ڵام هه لومه رجه كه به م شێوه یه بووه :

1 . له گه رمه ی جه نگی شه نگاڵدا " میر تهحسین به گ " ی میری یه زیدیان رایگهیاند كه ئه وان كورد نین، گه رچی به كوردیی قسه ده كه ن، ئه وان ن هت ه وه یه كی جیاوازن .

2 . ئه وان خوازیاری ئیداره یه كی خۆیانن، كه ئه و خواسته نه ته وهیییه یان به رجه سته بكات، هه رچه نده ئه وان له م بۆچوونهیان پاشه كشه یان نه كردووه، به ڵام ئه وان ئێستا دهیانه وێت له چوارچێوه ی هه رێمی كوردستاندا بمێننهوه، چونكه :

أ. وڵاتانی خۆرئاوا پشتیوانییان ناكه ن، چونكه له و ناوچه یه دا خاوه نی به رژه وه ندیی گه وره نین هه تا له به ر ئه وه پشتیوانیی له یه زیدییه كان بكه ن .

ب. پشتیوانی داراییشیان نیه .

ج. یه زیدییه كان كۆده نگ نین له سه ر ئه و داخوازیی هی میر ته حسین به گ .

د. هه ر به ته نیا ئه وان نین كه له و ناوچه یه دا ده ژین، به ڵكو ژماره یه كی زۆر له موسوڵمان و دیان و پێكهاته ی تر له وێدا ده ژین . به بێ ویستی ئه وان ناتوانن ببنه خاوه نی ئیداره ی خۆیان.

3. هه ر بۆیه له نێوان پارتی و په كه كه شدا ئێستا پارتییان پێ باشه، چونكه :

أ. پارتی به رژه وه ندییه مادییه كانیان دابین دهكات .

ب. جوگرافیای شه نگاڵ له سه ر عێراقه و باڵی په كه كه ی سوریا ( په یه ده ) ناتوانێت خۆی به سه ر عێراقدا بسه پێنێت .

ج . پارتی هاوپه یمانی توركیایه و ئه و وڵاته ش له ولایه تی موسڵدا به رژه وه ندیی مێژوویی هه یه و ناتوانێت ده ست به رداری ببێت .

د. په كه كه پارتێكه بڕوای به بوونی فره لایهنیی نیه و مێژووی چه كداریی ئه م حیزبه و باڵه كانی له باشوور و خۆرهه ڵات و خۆرئاواش بڕوایان به خۆسهپاندن هه یه، بۆیه یه زیدییه كان ده زانن ئه و لایه نه هه ر ئه وه نده ئه وانی ده وێت هه تا ئیداره ی خۆیان به بیانووی ئه وانه وه بچه سپێنن، دواتر وه كو یه زیدیی و پێكهاته دینیی و كۆمه ڵایه تیه كانی تریش پشتگوێ ده خه ن .

هـ . په كه كه له ماوه ی ( 4 ) ساڵی شه ڕی شامدا وه كو هاوپه یمانێكی سوریا و ئێران له ناوچه كه دا ده ركه وتووه، كه واته دامه زراندنی كارگێڕییه كی له و شێوه یه به مانای فراوانبوو نی ده سهاتی ئه و دوو وڵاته یه له سه ر حسابی توركیا، له به ر ئه وه یه زیدییه كان ده زانن له م قۆناغه دا قه ده ریان له گه ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانه .

یه كێتی نیشتمانیی كوردستان :

له دوای پێكهێنانی حكومەتی هاوبه شی هه رێم یش یه كێتی هه ر به زمانی ئۆپۆزیسیۆن بوونهوه مامهڵه لەگەڵ پارتیدا دهكات، هەر بۆیه لەم جەنگەی خۆرهەڵاتی ناوه ڕاستدا هه ڵوێستی تایبه تی خۆی هه یه و وه كو هاوپه یمانی ( PKK ) ده رده كه وێت، له به ر ئه م هۆكارانه :

1. یه كێتی ده یه وێت هه ژموونی پارتی و توركیا كه م بكاته وه، به تایبه تی ده یه وێت بۆ سه پاندنی ئه جێندا حیزبیه كانی ههمیشه پارتی گوشاری له سه ر بێت .

2. هاوپه یمانی ئێران و (PKK ) و سرووشتیه له م قۆناغه شدا له گه ڵ ئهو ئیداره یه ی شه نگاڵ بێت هه رچه نده زوو پاشه كشه ی لێكرد .

3. بۆ ئه وه ی بۆچوونه كه ی بكاته منه تی سیاسیی له سه ر پارتی، داوای كۆبوونهوه ی پێنج قۆڵیی ده كات، له وێ له لایه ك ده یكاته منه تی سیاسیی كه پشتیوانیی له پارتی ده كات و له لایه كی تریش پارتی ده خاته ژێر گوشار بۆ وه رگرتنی ئیمتیازی زیاتر .

4. یه كێتی گرفتی ناوخۆیی هه یه و كۆده نگ نین له سه ر ستراتیژی هاوبه ش بۆ ناوخۆ و ده ره وه ی حیزبه كه یان، بۆیه هه ڵوێسته كانیان پاشاگه ردانیی پێوه دیاره .

5. لهم قۆناغهدا یهكێتیی بێه ێزیی خۆی به رانبه ر پارتی به هاوپهیمانێتی ئێران و PKK و حكومه تی به غدا پڕ ده كاتهوه، چونكه چه ند ساڵێكه هاوكێشه ی هێز له كوردستاندا به قازانجی پارتی شكاوه ته وه .

پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK )

ئه م حیزبه گه رچی ستراتیژیان روون نیه، به ڵام له م چه ند ساڵه دا سیاسه تیان به م شێوه یه بووه :

1. له سوریا هه ر له سه ره تای شۆڕشه وه دژایه تی شۆڕشیان هه ڵبژارد و به بیانووی بێلایه نیی بوونه لایه نگری رژێم، چونكه له نێوان رژێمی دڕنده ی به عس و خه ڵكی چه وساوه و شۆڕشگێڕی سوریادا ناكرێ لایه نێك خۆی به شۆڕشگێڕ و لایه نگری دیموكراسی له قه ڵه م بدات، به ڵام رایبگه یه نێت له و ململانێیه دا بێلایه نه !!

2. له باكووریش به بیانووی كۆبانێ باره گاكانی هوداپار ی كوردیان سووتاند، كه حیزبێكی كوردستانین و جه ماوه ریان له هه ڵكشاندایه، ئه مه ش له كاتێكدایه داوای ئاشتیی و چاره سه ری دیموكراسیی كێشه ی باكوور ده كه ن، ئایا ده كرێ لایه نێك بڕوای به دیموكراسیی هه بێت، به ڵام باره گای حیزبێكی تری سیاسیی بسوتێنێت ؟!

3. له باشووریش شه ڕی داعش مه ودای بۆ كردنه وه به شداریی ئه و شه ڕه بكه ن، ئێران كه رێگر بوو له به شداریی هێزه كانی حیزبی دیموكرات و كۆمه ڵه ی زهحمه تكێشانی كوردستانی خۆرهه ڵات، به ڵام بۆ ئه وان هیچ لارییه كی نه بوو . بۆیه ئه وان (PKK ) دهیانه وێت ئه م قۆناغه به كار به ێنن بۆ مه به ستی خۆیان، ئێرانییش نیگه ران نیه لێیان، دوای ئه وه ی چه ند ساڵێكه پژاك شه ڕی راگرتووه و بیر له كاری سیاسیی ده كاتهوه له چوارچێوه ی ده ستووری كۆماری ئیسلامیدا . ئه وه ش به رژه وه ندییه كی دوو لایه نه ی تێدایه له لایه ك هێزه مێژووییه ن ه یاره كانی كۆماری ئیسلامیی په راوێز ده خرێن و له لایه كی تریش ئێران له كه فوكوڵی سۆزی نه ته وهیی رزگاری ده بێت، چونكه هێزێكی كوردی ئه و كاره ده كات . كۆنترۆڵی گۆڕه پانه كه دهك ات و رێگه ش نادات هزری جیاخواز بمێنێ و خۆیشی وه كو ئه ڵته رناتیڤی هێزه كانی تر نیشان ده دات . ئێرانیش له م حاڵه ته دا چاره سه رێكی ناجه وهه ریی له و شێوه یه ی ده وێت كه له رواڵه تدا سۆزی نه ته وه یی له چوارده ری خۆی كۆبكاته وه و له نێوه رۆكیشدا خاڵی بێت له خواسته راسته قینه كانی گه لی كورد .

4. له م هه لومه رجهدا PKK بڕوای به سه ربه خۆیی كوردستان نیه، به ڵكو بڕوایان به چاره سه ری دیموكراسییه بۆ هه موو خۆرهه ڵاتی ناوه ڕاست و له و چوارچێوه یه شدا گه لی كورد به مافه دیموكراسیهكانی ده گات .

5. ئه م داخوازییانهی (PKK ) ش له و كاته وه گۆڕاوه كه سه ركردایه تیی ئه و پارته كه وتووه ته ده ستی باڵی عه له ویی جه میل بایك و به سێ هۆزات، كه ده بینین س وریا و ئێران هیچ مافێكی كوردیان نه چه سپاندووه، به ڵام ئه م حیزبه بێده نگه به رانبه ریان، به ڵكو هاوپه یمانیانه، كه چی رۆژانه هه ڕهشه له توركیا ده كه ن كه له حاڵه تی گفتوگۆی به رده وامدایه له گه ڵ رێبه ری PKK و كوردانی باكوور، هۆكاره كه ش ئه وه یه ئه وان وه كو تائیفه ی عه له وی ده ڕواننه پێكهاته ی سوننه ی حكومه تی توركیا .

له م هه لومه رجه شدا كه یه كێتی نیشتمانیی كوردستان و هكو تاكتیك له PKK نزیك كه وتووه تهوه، ده یه وێت ئه م نزیكبوونه وه یه له به رانب ه ر پارتیدا وه كو كارتێك به كار به ێنێت، به ڵام PKK پارتێكی وریایه ده یه وێت هه ژموونی خۆی له ناوچه ی ژێر ده سه ڵاتی یه كێتیدا فراوان بكات، چونكه ئه ویش د هزانێت یه كێتیی پێویستی پێیه تی . ئهو ه مه ترسییه كی جیدییه بۆ یه كێتی كه PKK قه ندیلی هه یه و ئێستاش ئێران بێزار بووه له ناكۆكیه كانی ناو یه كێتیی و بێهێز بوونی پێگه ی ئه و حیزبه، كه ده بێ

زوو زوو هێزی خۆی بۆ راستكردنه وه ی هاوكێشه كه به كار بهێنێت، كه دوور نیه ئێران پشتیوانیی له بژارده ی كانتۆنی PKK بكات بۆ ئه وه ی له جیاتی یه كێتیی وه كو بژارده یه ك بیری لێ بكاته وه، به تایبه تی ره زامه ندیی ئێران له سه ر بوونی هێزی PKK له به ره ی شه ڕی داعشدا چرای سه وزه بۆ ئه وه ی ئێران دژی ئه و هێزه نیه، به ڵكو له باشوور و باكوور و خۆرئاواش هاوئاههنگیی هه یه له گه ڵیدا !!