دایکی شەهیدێک . . . دایکی سۆلاڤ
- Details
- Parent Category: خانمانە نووسەرەکان
- دایکی سۆلاڤ
- Hits: 709
کـوڕم چەکــــەکەت بـــــکەرە شـــانت
بۆ رێــگای بـەرزی مـــان و نەمــانت
سنگت قەڵـــغانی خـــاکی پیــــرۆز بێ
گیانت مەشـخەڵی گـڕی نـــەورۆز بێ
نەکـەی بتـــــرسی لە وشەی مــــردن
ئـازادیت بوێت و . . گیان بەخت کردن
گیــانێ نەســـووتێ بۆ وڵاتــــــــەکەی
خـوێنێ نـــەڕژێت بۆ بەراتــــــــەکەی
ئەبێ چەوساوە و هـەر ژێـردەستە بێ
گریان و رۆڕۆ . . هـاوار بەسـتەی بێ
لە کوردســـــــــــــــتانی داگیـــرکــراوا
لەو خــــاکە پاکـــــــەی زەوت کــراوە
بـــــگرە و بــــکوژە لە داگـــیرکـەران
گیانت بەخـت کە و بیـــکە بە قـوربان
ئەوسـا من دایـکی جـــگەرسووتــاوم
بۆکـــــــــــڕووزی دێ دڵ و هـەنــاوم
قوربـــانی ئەدەین بۆ رێـی ئــــــازادی
مـــرۆڤ لە دیـــلی ئەخــەینە شــــادی
ئەبیت بە هاوڕێی ئەستێرەی ئاسـمان
نــاوت ئەهێــنین بە چـــــــەپڵەڕێــزان
بڕیـاربێت نەگریم . . فرمێسک نـاسڕم
یەخـــە و بــەرۆکی کــــراس نــــادڕم
رۆڵە ڕۆ ناکەم . . چونکە نەمـردووی
خاک بۆ مژدانەی ژین هەڵی گرتووی
فرمێسکی قەتیس قرچەی ناو جەرگم
ئەکەم بە خــەندەی سەر لێو و بەرگم
چونکە شــەهیدی بەرگی رەش ناکەم
بە خـــوێن رازاوە رەنــگی ئــــاڵاکەم
سەبریە نوری قادر ( دایکی سۆلاڤ )
سوید : ٢٢/٢ / ٢٠١٤