هەمو دەزانین کە ناوچەکەمان دووچاری چ بارێکی سیاسی ئابووری عەسکەری هاتووە، سەرتاپای ڕۆژهەلاتی ناوێن دەکوڵێ، قەیرانەکان بە هەموو شێوەکانیەوە ڕوو لە پەرەسەندنێکی نەرێتییە، سەرەڕای ئەمانە دەبینین سەرلێشیواو وگومان لێکراو دەستبەتاڵان خەریکی گێڕانەوەی ئاژاوەیەکن لە وولاتەکەماندا لەژێر ناونیشانی گۆڕینی دەستوور لە کاتێکدا ئێمە هەر وولاتیش نین هێشتا.

هەندێ لایەن هەن دوو دڵۆپە خوێنییان پێشکەش ئەم ووڵاتە نەکردوە ئامادەش نین دڵۆپە خوێنێک بڕێژن هاتوون لە ئامڕازەکانی مییدیادا هەرایەکئ بێمانایان بەرپاکردوە بێ ئەوەی ئامانجێکی دیاریان دەست نیشان کردبێت، بەڵێ بێ ئامانج سەری خەڵكییان کاس کردوە، ئەمەش گەر مرۆف بییەوێت وەفدێک یان ناونیشانێک دیاری بکات ئەڵێ (سوڕانەوە لەناو بازنەیەکی بەتاڵ ) باشە ئەو خەڵکەی کە ناویان لە خٶیان ناوە سیاستمەدارو چالاکوان لەم مەیدانەدا دەیانەوێت لە کۆتایدا چی بە ئێمە بڵێن، سیستەمی پەرلەمانی!؟ واتا رێك وەکو سیستەمەکەی جعفری و عبادی و مالیکی ئەوەی لە بغدایا دەبینین کە ئەم وولاتەی کردۆتە دواکەوتووترین ووڵات لە ڕیزبەندی ووڵاتانی دونیادا، یان وەکو دەڵین نامەکە هەر لەناو نیشانی زەرفەکەیەوە دەخوێنرێتەوە . یان مەبەست جەماعەتی ڕاکردوانی ناو بازنە بەتاڵەکە دەزانن کە هێزە گەورەکەی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە سایەتییە بێ وێنەکەی کوردستانیش (مەسعود بارزانیە) هی ئەوان بێت و سەرۆکیش هەر لەوان بێت بۆیە نازانن چی بکەن، چی بڵێن، چۆن ڕەفتار بکەن. دەیانەوێت دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کەم بکەنەوە، دەی باشە وا کەم کرایەوە لەو کاتەدا دەسەلاتەکان دەدرێت بەسەرۆکی حکومەت، ئێ لەم کاتەدا چیمان گۆڕی هەر وەکو لەتیف هەڵمەتی گەورە دەڵێت ( چیمان گۆڕی/ ئاو یان بۆڕی!) ئێ سەرۆکی حکومەت لە کێ دەبێت هەر لە پارتی دەبێت کەواتە ڕاکردوانی نێو بازنە بەتاڵەکە دەبێت لەبەرامبەر ئەو پەندە جۆش دامێنن کە دەڵێت ( کەروێشکت دەوێت ئەوە کەروێشک، ئاسکت دەوێت ئەوە کەروێشک) (نوقتە)