زۆر کەس لەوانەی ئەسپی خەیاڵیان تاوداو سەبارەت بە لێشاوی پەناهەندەکان لێرەو لەوێ ڕای خۆیان دەربڕی گەلێکیان کەوتنە نێو شەپۆلی هەڵەی ستراتیجی.

زۆرمان بینی باسییان لە رۆحی فریشتەیی مێرکڵ کرد سەبارەت بەوەی کە دەرگاکانی ئەڵمانیای خستە سەر پشت بۆپەنابەران، ئەوانەی کە لە دواکەوتوترین وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراستییان بەجێ هێشتو روویان کردە ئەوروپاو بە تایبەتیش ئەڵمانیا، بێگومان نەمێرکڵ فریشتەیەو نە پەنابەرەکانیش بە مانای ووشە پەنابەرن نە نوسەرا و قسەکەرانیش بەرامبەر بەم مەسەلەیە تێگەیشتون لە مەسەلەکە.

ئەوەی پەیوەستە بە ئەڵمانیاوە دەبێت بوترێت کە سیستەمی ضەمانی تەندروستی چەندە خێر و بێری زۆرە بۆ هاووڵاتانی ئەڵمانیا لە ئەنجامدا کێشەی خۆیشی هەیە، ئەو خزمەت گوزارییانەی دەوڵەت لە بواری تەندروستیدا پێشکەش بە هاووڵاتییانی دەکات بوەتە هۆی زیاد بوونی ناوەندی تەمەن کە ٨٩ ساڵە ئەمە وایکردوە کە رێژەی پەککەوتەو کەمئەندام و بێکار بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشەرزیاد بکاو ببێتە باریکی ئێجگار قورس بەسەر دەوڵەتەوە بۆیە کاتێک حکومەتەکەی مێرکڵ بڕیای وەرگرتنی ئەم ژمارە زۆرەی دا کە نزیک دەبێتەوە لە یەک ملیۆن پەناهەندە لە یەک ساڵدا مەبەستی ئەوە نەبوو کە پرۆژەیەکی مرۆفایەتی ئەنجام بدات وەکو ئاشکرای کرد کە کاتێک ووتی ( مەکە لەوان نزیک تر بوو بەڵام ئەڵمانیا باوەشی بۆ ئەوان کردەوە) ئەمەیان تەنها پڕو پاگەندەیەکی سییاسی بۆ داپۆشینی مەسەلەیەکی دیکە کە بە بیری خۆیان وایان دانابوو هەر کەسێک لەم پەناهەندەییەی کە یەنە ناو ئەڵمانییاوە دەست بکەن بە کارکردنو لە قازانجی کاری ئەوان چەند ملیۆن کەمئەندامێک بەخێو بکەن، دیارە ئەمەشییان هەڵەیەکی گەورە بوو هەڵەکەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە نە ڕۆژئاوا لەخەڵکی رۆژهەڵات تێگەیشتون و نە رۆژهەڵاتیەکانیش لە سیستەم و یاسای رۆژ ئاواییەکان تێگەیشتون، چونکە وەکو ئاماژەمان بۆیکرد کە رێژەیەکی ئێجگار زۆری ئەم پەناهەندانە بە مەبەستی کارکردن ڕویان نەکردۆتە ئەڵمانیا بەڵکو ئەوان وا تێگەیشتون لەم ووڵاتە کە شوێنی خواردن و خەوتن و کەیف و سەفایە ئەگەر وا نەبوایە هەڵبەتە دابەش دەبوونە سەر دەیان ووڵاتی ئەوروپا بیئەوەی تەنها و تەنها ئەڵمانیا بکەن بە قیبلەگای خۆیان، ڕووداوەکانی سەری ساڵی شاری کۆلین ئەمەمان بۆ دەسەلمێنێت کە ژمارەیەک لەمانەی کە ئەسلەن هیشتا ئەڵمانییەکان تێنەگەیشتون لە بنچینەی بیرکردنەوە و لایەنی سییاسیان و بە پەلە مافی پەناهەندەییان بۆ مۆرکردون. ئەم ڕووداوە قێزەونەی کە بە تایبەت پەنابەرە عەرەبەکان ئەنجامییان داوە کە گومان دەکرێت بەشێکی زۆریان داعش بن یان بیروباوەڕی پیسوپۆخڵی داعش لە مێشکیاندا چەسپاوە چونکە تەنها هەڵگری ئەو بیرو باوەڕە چەپەڵە وا بیردەکەنەوە کە ئافرەتی خەیرە عەرەب دەسکاریان حەڵاڵە.

ئەمەی کە ڕوویدا لە ئەنجامدا قازانجی ئەڵمانیا دەکەوێتەوە وا دەکات کە دەوڵەت بۆ جاریکی دیکە پێش ئەوەی هەنگاوێکی وا بنێت دووجار بیر بکاتەوە و بە زووترین کاتیش ئەم ملێۆنە پەناهەندەیە بدات لە بێژەنگێکی تابیەت و هەرچی خەڵتە هەیە فڕی بداتە دەرەوەی بازنەکە، خۆ ئەگەر وا نەکات داهاتوویەکی پڕلە تڕاژیدییا چاوەروانی وولاتەکەیان دەکات کە مەحاڵە ڕێگە بدەن دروست ببێت.

دیارە لە ئەنجامدا تەڕو ووشک پێکەوە دەسوتێن و بەزەحمەت تاڵی ڕەش لە سپی جیادەکرێتەوە، ژمارەیەک لە پەناهەندەکات بافتی خۆیان وەردەگرن و ژمارەیەکی تریشییان بە تاوانی ئەوان دەسوتێن و هەرچییان کردوە گەردەلوولی ڕووداوەکەی کۆلین لەگەل خۆئ دەیبات.

دیارە لە ئاییندەشدا قسەی ترمان دەبێت لەم بارەیەوە.