لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا . . وێنە بوونی هەبووە . . مرۆڤی سەرەتایی بە هۆی هێلکاری و وێنەکێشانەوە، گوزارشتیان لە مەبەست و لە نیاز و راز و لە هیواکانیان و، لە توانا و لە پێویستییەکان و، لە کێشەکانی خۆیان کردوون و، بە کەسانی دەوروبەری خۆیان گەیاندوون . هەندێ لە زانایان، سەرهەڵدانی وێنەکیشان بۆ زیاتر لە پانزە هەزار ساڵ بەر لە زاینی دەگەڕێننەوە . . لە زۆر شوێنی جیهاندا لە سەر دیواری ئەشکەوتەکان و پەرستگاکان و تاتەبەردی هەڵکۆڵراودا . . بە سەدان وێنە و هێما و نەقشی بابەت و مەبەست جۆراوجۆریان دۆزیونەتەوە . . کە مێژووەکانیان بۆ چەند هەزار ساڵێک بەر لەم سەردەمە دەگەڕێنەوە .

پێش ئەوەی مرۆڤ وشە و رستە و زمان و نووسین دابهێنێت . . مرۆڤی سەرەتایی بە هۆی هێلکاری و وێنەکێشانەوە لە یەکتری گەیشتوون و خواست و مەبەستەکانیان گەیاندوون . . تا گەیشتوونەتە داهێنانی نووسینی مێخی و هیرۆگلیفی و داهێنانی پیت .

وێنە هۆیەکە لە هۆیەکانی دەربڕین و گەیاندن . . گوزارشت لە سۆز و هیواکان و، لە هەڵچوونەکانی ناخی مرۆڤ و، لە سەرنج و تێڕوانین و، لە زادەی بیر و هۆشی و، لە رەفتارەکانی و، لە ئاست و لە رێژەی توانا و زیرەکی مرۆڤ و، لە هاوسەنگیی دەکەن .

وێنە ئاوێنەی ژیانی مرۆڤە .

زانای مەزن و بلیمەت ( سیگمۆند فرۆید )دەڵێت : " لە دوای خەون، هونەر و وێنە، رێگایەکی دانپێنراوە، بۆ چوونە قووڵایی ناخی زۆر ئاڵۆزی مرۆڤەوە . . "

لە نێو کۆمەڵی کوردەواری کۆندا داهێنان و چاڵاکی هونەری بە مانا باڵاکەی زۆر لاواز بووە، تابلۆ کێشان و پەیکەرتاشی بە پێی پەیرەو کردنی ئاینی شتێکی حەرام و بەدیۆم و نەگریس بووە ئەم دیاردەیەش هەموو نەتەوەکانی ناوچەکەی گرتبووە بە تەنیا پەیوەست نەبووە بە میللەتی کوردەوە،

ووشەی هونەر بەو چاڵاکی و بەرهەمانە دەووترێت، کە لە لایان دەستەی مرۆوە دادەهێنرێن لە بواری وێنە کێشان و داتاشین و بیناسازی و نواندن و گۆرانی و سەماو هەڵپەرکێ و هتد، ، ، ، ، هەردەم هونەرو ژیان هاوکێشەیەک پێکدەهێنن و هەر یەکەیان لە ئاستی خۆیەوە کار لەوی تریان دەکات، ، ، بۆیە ژیان قەوارەی هونەر لە قۆناخ و سەردەمێکی تایبەتیدا دەست نیشان دەکات، لە هەمان کاتیشدا هونەر بە تارایەکی جوانکاری رەوتی ژیان و خواست و ئارەزوو هەست و نەستی مرۆڤ بەرجەستە دەکات،

لاتینیە کۆنەکان ووشەی هونەریان دەدایە پاڵ هەموو کارو پیشەیەکی دەستکرد، کە کارامەیی تێدا بکرایە وەک دروستکردنی شت و مەک و کارو باری پیشەسازی و پەیکەر تاشی و نوژداری لە چاخەکانی ناوەڕاستدا وشەی هونەر بۆ وەسفکاری دەستوورو رێزمانی و ژێر بێژی و فەلەک ناسی و تەلەسمبازی بەکار دەهێنرا، ئەم پێناسە کردنەش تا سەردەمی شەیکسپیر درێژەی کێشا .

فرعەونەکان لەسەردەمی خۆیاندا درکیان بەبونی ئەم بەشە کردوە و پیدەچێت میشکی مرۆڤیان کردبێتە وە بەتەواوەتی لێکۆڵینەوەیان لەچاوی سێیەم کردبێت، هەربۆیە ئەم چاوەیان وەک هێمای خواوەند “حۆرس” بەکارهێناوە و لەزۆرێک لە پەیکەرو وێنەکانیشیاندا بەدیدەکرێت،

کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتی بڕیاری دا پەیکەر و نیگاری عیسا و مریەم بکێشرێت و لەوەیشەوە نەرێتیكی دەوڵەمەندی نیگاری ئیکۆنەیی پەیدابوو. بەڵام کەنیسەکانی ڕۆژئاوا باوەڕیان وابوو نیگارکێشان خزمەت بە بتپەرستی بکات. پاپای فاتیکان جۆرجی گەورە، ساڵی 600 ی زایینی داوای کردووە دوژمنایەتیی نیگارکێشان نەکرێت و هەمان کاتیش نەگەیەندرێتە ئاستی پەرستن. ئەنجوومەنی ئاینیی فرانکفورتیش ساڵی 794 مۆڵەتی داوە نیگار و پەیکەرسازی و کێشانی نیگاری عیسا و یارانی بۆ مەبەستی پەروەردەیی بەکار بهێنرێت. ئەم ڕەوتە هەروا درێژەی کێشا تا کەنیسەی کاتۆلیکی لە سەرەتای سەدەی سیازدەیەمدا قەدەغەی سەر نیگار و پەیکەری هەڵگرت. مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی نیگار و پەیکەردا لە ئایینی یەهوودیشدا زۆر جیاواز نییە لەوەی لای ئیسلام و مەسیحی هەیە. ئەم سێ ئایینە ئیبراهیمییە (ئیسلام و مەسیحی و یەهوودی)، لە ڕوانگەی ترس لە خواوە نیگار و پەیکەریان قەدەغە کردووە و لەو پێناوەدا و بەناوی خواوە توندوتیژییان نواندووە.

ئەوەی لە جیهانی هونەری رۆژئاوا هەیە ساڵانە سەدان پەرتووک و کارتۆن لەسەر پێغەمبەران بۆ منداڵانی تەمەن بچووک درووست دەکەن، توانیویانە بە شێوەیەکی جوان ئاشنای ئایینی خۆیان بکەن .

که‌نه‌دا

دەریا رەواندزی