نامه نامۆكان - نامه‌ی پانزه یه‌م ... دانـــهر
- Details
- Parent Category: خانمانە نووسەرەکان
- دانەر
- Hits: 1179
هاوڕێ هه‌موو ساتێكی ئه‌مشه‌و پڕه له نهێنی وئازار. . هیچ پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم بیر ئه‌كه‌مه‌وه به‌ڵام نازانم له چی ؟!ئه‌گریم نازانم بۆچی ؟! ئه‌نوسم نازانم بۆ كێ !. . ئاخر تۆ ته‌نها خه‌یاڵی . . خه‌یاڵێكی برۆنزی !. . خۆ ناكرێت عاشق بم به تۆ . . به پاڵه‌وانی عاله‌مه خه‌یاڵی یه‌كه‌م . . به نامۆیهكی ناو نامه نامۆكانم !. . وه‌ره ده‌ستم بگره با سه‌ما بكه‌ین سه‌مایه‌كی شێتانه من تا دوا پله‌ی مه‌ست بوون مه‌ستم . . وه‌ره بمخه‌ره ئه‌ودیو ده‌رگای نهێنی یه‌كان خۆت ئه‌زانیت كه من ناوه‌ستم تێپه‌ڕ ئه‌بم له سنوره‌كان . . من به‌رزتر ئه‌فڕم هه‌میشه ئه‌وه‌تام له سه‌رو ئه‌ستێره‌كان . . به‌ڵام تۆ ژه‌هرێك له ناو خوێنتا هاتووچۆ ئه‌كات ئه‌ویش ترسه . . ترس هه‌نگاوت پێ ئه‌نێت . . ترس هه‌ناسه‌ت پێ ئه‌یات . . ترپه‌كانی دڵت ترسه. . ته‌نانه‌ت ترس نوێژت پێ ئه‌كات !. . سه‌یره تۆ چ دیارییه‌كی ترسناكی بۆ ناو دڵی فریشته‌یه‌ك !. .
ئه‌ی خه‌یاڵه برۆنزی یه‌كه بێ ده‌نگیت پڕه له تاریكی هه‌ر له دوا هه‌ناسه‌كانی مه‌رگ ئه‌چێت. . هه‌ر وه‌ك كۆتایی 2014 له دوا ساته‌كانی ئه‌مشه‌و . . مه‌رگ وه‌ك دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی ژیان پڕه له ژانی بێ ئارامی تۆش ئه‌ی خه‌نده شیرین هه‌ندێك كات له خه‌وی ناخۆشی مناڵێك ئه‌چیت زۆر جیاواز تر له پێكه‌نینه‌كه‌ی . . هاوڕێ حه‌زم له بێده‌نگی یه به‌م ژاوه ژاوه بێزارم نازانم به ناو مرۆڤه‌كان بۆ وا ئه‌كه‌ن ؟!عهقلهكان له كوێ ون بوون ؟بۆچی فریشته‌كان ئه‌بن به تارمایی و به‌ره‌و ئاسمان سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن كه‌چی شه‌یتانه‌كان هه‌میشه له سه‌ر زه‌وی ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن كه‌ش و هه‌وا پڕ ئه‌كه‌ن له بۆنی باروت و به‌ها جوانه‌كان وه‌ك و ته‌رمێك ئه‌نێژن . .
هاوڕێ دڵم هێنده‌ی دوری تۆ ئازار ئه‌چێژێت . . دوریت بووه به تابلۆیه‌كی بێ ناونیشان و شێوه‌كاره‌كان به نیازن پێشانگای بۆ بكه‌نه‌وه . . شاعیره‌كان له ڤیستیڤاڵێكا ئه‌یخوێننه‌وه‌و
منیش له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی خه‌یاڵ هه‌موو شه‌وێك به دیار مۆمێكه‌وه هێمن هێمن وه‌ك دوایین ووشه ئهتنوسمهوه. . كه بهیانینیش خۆر هه‌ڵدێ وه‌ك شه‌ونمی سه‌ر گه‌ڵاكان به‌ده‌م گوڵه‌وه پێئهكهنم پێكه‌نینێكی به‌رده‌وام به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕۆژه‌كان . . ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه هه‌میشه تۆی تیا ونیت وه‌ك ون بوونی هه‌ناسه‌كان . .
دانـــهر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.