پێشکه‌ش به‌ڕووحی دایکم

 وه‌ك سنۆبه‌ره‌که‌ی شار،

یان وه‌ك په‌ڵه‌هه‌وره‌که‌ی

ئاسمانی تۆ،

تۆ پێم بڵێ: کامیانیت کام؟

تۆ گوڵه‌ ئه‌رخه‌وانییه‌که‌ی،

یان پرسه‌که‌ی، شاری؟

تۆ له‌کام، نیگای شار و

له‌کام گه‌ڕه‌ك و کۆڵان و

شه‌قامدا،

بوو به‌هه‌ڵــم و وه‌ك به‌فر توایته‌وه‌

ناو ئینجانه‌که‌ی مه‌رجانه‌ و

بوویته‌وه‌ به‌سه‌ڕابترین

مه‌خلوقی شار و

کۆڵانه‌کانت پڕکرد،

له‌ته‌پ و تۆزی

دوای مردن.

 

له‌جیاتی خۆت،

ورده‌ پیاسه‌ و تریفه‌ی مانگت

کرده‌ سه‌ڕاب و

منت له‌لێڵیدا کرده‌

غوبار.

 

سلێمانی

دڵــی ڕۆژهــه‌ڵات

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.