لام وایه‌ ملوانکه‌یه‌کم له‌ملتا

یان ترووکانی ئازار له‌ناختا،

کاتێك، نه‌به‌فر ده‌بارێ و

 نه‌هه‌وا ده‌مێنێ،

تۆ سه‌ر ده‌ر ده‌که‌ی 

له‌هه‌وارێ ده‌رده‌که‌وی که‌پڕییه‌تی له‌من و 

خاڵی خالیه‌ له‌تۆ.

 

شــه‌وی ئـاڵ

ملوانکه‌یه‌کم له‌جنسی ئاو و

له‌جنسی فریشته‌ و 

سه‌وز کردنی شه‌وی تاریك و

گۆڕینی ره‌نگی چاوت،

بۆ ڕه‌نگی زمانم.

 

شــه‌وی ئاڵ

له‌شه‌ودا ملوانکه‌یه‌ک له‌نیگاکانت ده‌هۆنمه‌وه‌ و

شه‌وی خۆم و

ڕۆژی تۆی پێ ده‌ڕازێنمه‌وه‌.

 

له‌شــه‌وی ئـاڵدا

کزه‌بایه‌ک بۆ ساڵی ده‌که‌م به‌دیاری 

و 

ڕۆژی نوێی خۆم و مانگی تۆی تۆی پێده‌ڕازێنمه‌وه‌،

له‌ساڵی نوێدا،

تۆ ده‌که‌م به‌پادشای باران و

خۆشم ده‌بمه‌ که‌نیزه‌کی ماڵی به‌فر.

 

سـلێمانـی

دڵــی ڕۆژهــه‌ڵات

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.