كۆماره‌كه‌ی ئه‌فلاتون بوو به پێشه‌نگی ئه‌وروپا ... تاهیر محه‌مه‌د
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- تاهیر محەمەد
- Hits: 649
زۆرن ئه‌و دانا‌و بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوفانه‌ی له مێژوی مروَڤایهتیدا،كاتێك هه‌ستیان به زوڵم و چهوسانهوهونا یه‌كسانی له كوَمهڵگادا كردووه بیریان له‌وه كردوه‌ته‌وه چوَن جوَرێك له دادپه‌روه‌ری به‌رجه‌سته بكه‌ن ولهوڕێیهوه كوَمهڵگایێك بنیات بنێن تا ڕاده‌یێك مروَڤهكان تیایدا له مافه‌كانیان یه‌كسان بن.
(ئه‌فڵاتون) گه‌وره فه‌یله‌سوفی یوَنان و هه‌موو جیهان كه له نێوان ساڵانی (427-347) پ.ز ژیاوه هه‌موو توانا فكری و فه‌لسه‌فیه‌كانی خۆی له‌وه‌دا چڕ كردوه‌ته‌وه كه چوَن بتوانی كۆمه‌ڵگایێكی دادپه‌روه‌ر دروست بكات كه له په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌ناوی (كۆماری ئه‌فڵاتون) پوخته‌ی بۆچونه‌كانی تیا ڕونكردۆته‌وه كه پێیه‌وه سه‌رقاڵ بوو بریتی بوون له، (پێوه‌ره دیاریكراو‌و دووهێنده (موزاعهف) ئاكاریه‌كان،موڵكایه‌تی هاوبه‌ش (ئیشتراكی) ژنان و منداڵان وسامان،ئازادی ڕاده‌ربڕین،ئازادی ئایینی،ئازادی خۆشه‌ویستی،هاوسه‌رگیری دهولهَتی،چاكسازی وه‌چه،سنورداركردنی وه‌چه خستنه‌وه، هێنانه ئارای یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو،سۆسیالیزم دیموكراسی و هه‌وڵدانی مرۆڤ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی برایه‌تی،هه‌موو ئه‌مانه بابه‌تگه‌لێك بوون كه مێشكی ئه‌ویان داگیر كردبوو.
مرۆڤێك كه نزیكه‌ی 2400ساڵ به‌ر له ئێستا ژیابێت و بیری له كۆمهڵگهیێك كردبێته‌وه كه دادپه‌روه‌ری و سوَسیالیزم و دیموكراسی تیادا پیاده بكری بۆ ئه‌و سه‌رده‌م ئه‌گه‌ر خه‌ونیش نه‌بێت له‌وانه مه‌حال بوبێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ووردبوونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه ئه‌وه‌یه كه به‌ر له كارل ماركس و بیرمه‌ندانی تری فكری سۆسیالستی به سه‌دان ساڵ خه‌لكانێك هه‌بون بیریان له‌و بابه‌ته كردۆته‌وه،ئه‌وه‌ی جێگای باسه لێره‌دا كه پێویسته بووتری جیاوازی ماركس له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانی تری پێش خوَی و دوای خۆی ئه‌وه‌یه كه بۆچون و بیردۆزه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ قۆناغه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و یه‌كسانی و سه‌رمایه‌و مولكداری و ته‌واوی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فیه‌كانی تر به‌هاوكاری هاوڕێكه‌ی (فردریك ئینگلز) به‌شێوه‌یێكی وا پوخت داڕشت له‌و كاته‌وه بیردۆزهكهیان بوو به هه‌وێنی ده‌یان و سه‌دان شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی گه‌لان وچینه ژێر ده‌سته‌كان له پێناو ڕزگاریدا له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
دوای پیرۆسترۆیكای میخائیل گۆرباتشۆف له ساڵی 1990 كه بووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ته‌واوی بلۆكی سۆسیالستی زۆری نه‌خایاند و هه‌ر زوو بیری یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له زۆر شوێنی جیهان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و به‌گوڕو تینێكی به‌هێزتر هاتنه‌وه مه‌یدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوا‌و دژ به سۆسیالیزم كه پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كردوو وه‌كوو به‌هه‌شتێكی سه‌ر زه‌مین له خه‌یاڵی خه‌ڵكیدا وێنه‌یان كێشا بوو نه‌ك هه‌ر نه‌هاته‌دی بگره تا دی له‌سایه‌ی ووڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان و ئه‌و سیسته‌مه ئابوریه‌ی پیاده‌ی ده‌كه‌ن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی خراپتر ده‌بی و چینی پرولیتاریاو هه‌ژار تادی ههژارتردهبن و چینی ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌داره‌كانیش له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن،ئه‌م سیاسه‌ته وای كرد كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی قات و قڕی و ده‌ستپێوه‌گرتن (تقشف) نه‌گرن و بیر له گۆڕانگاری بنه‌ڕه‌تی بكه‌نه‌وه له‌م بواره‌شدا یۆنانی ووڵاته دێرینه‌كه‌ی ئه‌فلاتون بوو به پێشه‌نگی گشت ئه‌وروپاو له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 25/1/2015پارتی سیریزای چه‌پی ڕادیكاڵ به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیّكدا حكومه‌تێكی تۆكمه‌یان پێكهێنا چه‌ندین بڕیاری گرنگیان ده‌ركرد كه هه‌مووی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چینی هه‌ژارو فه‌رمانبه‌ران بوو،دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنه كه‌یان له ئیسپانیا گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو بۆ پاڵپشتی كردن له پارتی سیریزا به‌دروشمی ئیمرۆ له یۆنان و به‌یانی له ئیسپانیا ده‌یگۆڕین.
له گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاری‌و جموجۆلهدا ووڵاتانی ئه‌وروپی له‌سه‌روشیانه‌وه ئه‌لمانیاو فه‌ره‌نسا تووشی ترس و دله‌راوكی بوون و كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌كردن له حكومه‌ته ساواكه‌ی یوَنان و به‌شێوازی جیا جیا نه‌بادا ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی یۆنان كه خۆی له خۆیدا شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌یه دژی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری پڕیشكهكهی ئه‌وانیش بگرێته‌وه،دوای ئه‌وه‌ش له چه‌ندین شاری ئه‌مریكی و ئه‌وروپی وه‌كوو پاڵپشتێك بۆ پارتی سیریزای یۆنانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به‌ڕیوه‌چوو وه‌ك بڵێی كاتی ئه‌وه هاتبی دروشمه گه‌وره‌كه‌ی ماركس به‌جی بێنن كه ده‌ڵی (ئه‌ی كرێكارانی جیهان یه‌كگرن) باری ئابوری ووڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان و چاوچنۆكیان لهوڕادهیه ده‌رچووه زیاتر به‌رگه‌ی بگیری بۆیه جه‌ماوه‌ر زۆر بوێرانه بڕیاری خۆیاندا.
هه‌رچه‌نده هێشتا زووه حوكم له‌سه‌ر ئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاریه بدری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له روسیای قه‌یسه‌ری و له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا وله‌ساڵی 1917 كاتێك به‌لشه‌فیه‌كان به سه‌ركردایه‌تی لینین گه‌وره‌ترین شۆڕشی سۆسیالیستیان له مێژووی مرۆڤایه‌تی بهرپاكردو ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ریان له‌ناو برد‌و حكومه‌تی پرۆلیتاریایان دامه‌زراند،له‌وكاته‌دا هێزه كوَنهپهرستهكانی ناوخوَو دوژمنانی ده‌ره‌كی ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستان به‌ڵكوو به هه‌موو شێوازێك كه‌وتنه داڕشتنی پیلان و دروستكردنی شه‌ری ناوخۆ‌و ئاژاوه گێڕی به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌شۆڕش و له‌ناو بردنی حكومهتهساواكهیان به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌لی شۆڕشگێری ڕوسیا‌و ئازایه‌تی و زیره‌كی سه‌ركرده‌كانیان له سه‌روشیانه‌وه لینین به‌رپه‌رچی هه‌موو پیلان و هێرشێكی دوژمنانیان دایه‌وه‌و توانیان خۆڕاگربن و یه‌كێتی سۆڤیه‌تیان دامه‌زراند.
ئێستاكه‌ش كه گه‌لی یۆنان بڕیاری خۆیان داوه‌و یه‌كه‌م هه‌نگاویان ناوه به‌ره‌و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ته‌واوی سیسته‌می ئابوری و سیاسی ووڵات پێویسته له پێناو پاراستن و ڕاگرتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته مێژووییه ئازا‌و بوێر‌و چاو كراوه بن له هه‌مبه‌ر پیلانی دوژمنانی شۆڕش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر گهڕانهوهیێك به‌ره‌و دواوه دۆڕاندن و خۆكوشتنهو ده‌یان ساڵی ده‌وی تا جارێكی تر به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌نه‌وه.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
15/2/2015