هه‌راجكردنی تابلۆ بۆ كڕینی شیر بۆ ئاوه‌ره‌كان"پیشانگه‌ی مناڵانی خۆر"
- Details
- نووسەرەکان
- Hits: 321
به دروشمی به كڕِینی تابلۆیه‌ك مناڵێك رزگار ده‌كه‌یت له‌مردن.. .
هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار حاجی خانم و شیلان جه‌بار و زی لهپیشانگهیهكی هاوبه‌شدا كه چه‌ندین تابلۆی ناوه‌زه‌ی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتن له‌پێناو كڕینی شیر و پێداویستی منداڵانی ئاواره له‌كوردستان.
شایه‌نی باسه به‌رنامه‌ی پیشانگاكه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
*ئاڤا هۆما وه‌ك خانمه نوسه‌رێك كتێبه نوێكه‌ی خۆی به‌ناوی " Echoes from the other Land" ده‌فرۆشێت بۆ مناڵانی ئاوهرهو ده‌قێكی شایسته به‌و هه‌ڵمه‌ته پێشكه‌ش ده‌كات.
*په‌یمان شوكورڵاهی مۆزیك ژه‌ن به ژه‌نینی سه‌نتور پیشانگاكه ده‌ڕازێنێته‌وه.
هه‌موولایه‌ك ئاگادارن كه زیاد له ملێونێك ئاواره به‌هۆی زه‌بروزه‌نگ و كاولكاریی هێزه وهحشیگهرهكانی داعشه‌وه رژاونه‌ته خاكی كوردستانه‌وه، هه‌ر له‌ئاواره یه‌زیدییه‌كانی شه‌نگاله‌وه تاده‌گاته كوبانی و رۆژئاوا‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان ئاواره‌ی كوردستانن. نیشتیمانیش به روحیه‌تێكی مرۆڤدۆستانه‌و ژیاندۆستانه باوه‌شی گه‌رمی هاوخه‌می و هاوده‌نگی بۆ كردونه‌ته‌وه و هه‌موولایه‌ك له‌هه‌وڵی دابینكردنی هاوكاریی و هاوخه‌می گه‌وره‌دان بۆ دابینكردنی لایه‌نی كه‌می پێداویستییه هه‌نوكه‌یی و ژیانییه‌كانی ئه‌و ئاوارانه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هونه‌رییه‌ی شیلان جه‌بار و حاجی خانم و زی به‌شێكه له‌و هاوخه‌مییه هه‌میشه‌ییه بۆ مرۆڤایه‌تی.
رێكه‌وتی:رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/2/2015
كاتژێر: 2:30 بۆ 4:30 پاش نیوه‌ڕۆ / هاتن بۆ هه‌موانه
سوپاسی هاوخه‌می و هاوده‌نگیتان ده‌كه‌ین