بەرپرسیارێتى راستگۆیانە ئەوەیەکە بەرپرسەکان بەردەوام ڕاستگۆیانە بە دواداچوون دەکەن بۆ سەرجەم گرفت وکێشە جۆراوجۆرەکان, بەردەوام بەرپرسەکان لەناو خەڵکدان هیچ کاتێک خۆیان لەخەڵک جیاناکەنەوە تەنانەت بۆئەوخەلکانەش کە کاتى دەنگدان وڕاپرسى دەنگیان بەونوێنەرونمائیندە نەداوە,جۆرێکى تریش هەیە لەبەرپرسیارێتى کە داپۆشراوە بە میکاجى قسەى باق وبریق وبەڵینى درۆینەى جۆراوجۆروخۆڕازاندنەوەبۆقسەڕووکەش وشانۆکارییەکانى بەردەم تەلەفیزیۆن وڕادیۆوراگەیاندنەکان بەبێ ئەوەى چەندی کاتى زۆریش قسەبکەن سوودى سەلکەتوورێکى هەبێت بۆخەڵکى ناڕازى وکرێکاروزەحمەتکێش و بەشمەینەتى کۆمەڵگا,ئەمەش بۆ ئامانجى بەدەستهێنانى پلەوپایەکى دیارى کراو یان بۆبەدەستهێنانى پارەوسامان بەرێگاى نایاسایى ویان بۆ بەردەوام بوون لەجۆرى دزى و فرێوکارى بەسامانى گشتى ,لەم جۆرە بەرپرسیارێتى یە لەناوحکومەتى هەرێمى باشوورى کوردستان دا زۆرینە پێک دەهێنن کە ئەوانیش نوێنەرى حیزبەکانن کەلەحیزبە قەومى وئیسلامى یەکانن ئەوانیش پارتى ویەکێتى وبزوتنەوەى گۆڕان وئیسلامییەکانن لەناوحکومەتدا بەناوى حکومەتەوە بریاردەدەن و سیستەم بەرێوەدەبەن ,هەربۆیەشە بەدرێژایى چەندین ساڵە لەجیاتى چارەسەرى کێشەکان وپاراستنى ئەمنێتى خەڵک وڕۆژنامەنووسان وڕۆشنبیران وئازادیخوازان ویەکسانیخوازوکۆمۆنیستەکان بەپێچەوانەوە ژیانى نوسەران و ئازادیخوازویەکسانیخوازوسیکۆلاروکۆمۆنیست لەمەترسیدایە لەسەردەربرینى بۆچوون وتێڕوانینەپێشکەوتنخوازاکانیان کە تایبەتە ڕەخنەگرتن لەئاداب وسوونەتەکۆنەپەرست ودیینى ودژەمرۆڤایەتییەکان لەژێرهەڕەشەى مەرگدان هیچ زەمانەتێک نییە بۆپاراستنى گیانیان لەکاتى هەرەشەلێکردنیان لەسەرنووسینى بابەتەپێشکەوتنخوازەکانیان ,تەنانەت لەماوەى دەسەڵاتى ئەوحیزبە بۆرژواوکۆنەپەرست ودواکەوتوانەدا کەئێستاش کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان بەڕێوەدەبەن بەچەندەهالە کەسانى ڕۆژنامەنووس وسیاسى وڕۆشنبیرى کۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخواز تیرۆرکراون بەشێکى زۆر لەتاوانباران دادگایى نەکراون وبەهەزاران لەژنان وکچان ڕەشەکوژوتیرۆرکراون,سەرەڕایى هەبوونى گەندەڵى ودزینى زۆرى سامانى سەرزەوى وژێرزەوى باشوورى کوردستان بەئاشکراوئێستاش کەبەردەوامن لەدزى وبەهادەردانى سامانى گشتى کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان بەلام بەرپرسانى باڵایى حکومەتى هەرێم کەمترین کەسیان لەبەرپرسانى گەندەڵکارودزدادگایى نەکردووە,هیچ بەرپرسێکى ئەمنى وئاسایش لەسەرنەپاراستنى ئەمنێتى ڕۆژنامەنووس وکۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخوازوپێشکەوتنخوازدادگایى نەکردووە. هەربۆیەدەتوانین بڵێن ئەم جۆرەسیستەمە وحکومڕانییە کە کۆمەلگایى باشوورى کوردستان بەڕێوەدەبات لێواولێوەلەگەندەڵى ودزیى وبەفیڕۆدانى سامانى گشتى بەچەندین ساڵەدرێژەدەدرێت بەم جۆرە گوزەرانەجەهەنمەکەتەنها خەڵکى زەحمەتکێش وکرێکاروهەژارباجەقورسەکەى دەدات دەبیندرێت تائێستاش خەڵکى زەحمەتکێش وکرێکار پێویستى بەنەوت وسوتەمەنییە پێى نادەن بەلام رۆژانە پارەى نەوت وغاز کاتێک دەفرۆشێت دیارنامێنێت و کەس نازانى ئەوپارەیە چى لێدێت ,سەرەرایى بەردەوام فرۆشتنى نەوتو غاز بەلام قەیران وکێشەکان هەرزیاد دەبن بۆ کۆمەڵگاى باشوورى کوردستان ,بەچەندمانگ جارێک نیوە موچەکەش بەفەرمانبەران نادەن دەستاودەستیان پێ دەکەن ,لەکوێى ولات وکۆمەلگاکانى جیهان هەیە کە بەوڕێژەیە زۆرە نەوت وغازوبەرهەمەجۆراوجۆرەکانى ژێرزەوى وسەرزەوى هەبێت بەڵام بەرپرسانى حکومەت نەتوانن مانگانە موچەى فەرمانبەرەکانى دابین بکات ,نەتوانێت سووتەمەنى بۆخەڵک دابین بکات ,نەتوانێت کارەباو ئاووبۆخەڵک دابین بکات ,نەتواندرێت ڕێگاوبانێکى تەندروست دابین بکات ,نەتواندرێت دەرمان بۆنەخۆشەکانى کۆمەڵگادابین بکات؟؟!!!درێژەدان بەنابەرابەرى و جەوسانەوە وبێکارى و دزينى سامانى سامانى گشتى نیشانەى هەبوونى سیستەمێکى ناتەندروست ونادیموکراسى وناشارەستانى یە کەلە وڵاتێكدا زۆرترين سامانى ماددى هەبێت زۆرترين نەوت و كەرەستەى خاوى كانزايى هەبێت بەڵام خەڵكى زەحمەتكێش و رەنجدەر و خەلكى بەشمەینەتى كوردستان بە سەرماى زستان رووبەرووى كێشەى گرانى و نەبونى سووتەمەنى ببێتەوە . ئەركى حكومەتە كێشەى سوتەمەنى و سەرجەم كێشەكانى خەڵك بە زووى چارەسەربكات یان خەڵکى ناڕازى پێویستە چیتر بێدەنگ نەبن لەئاست ئەونابەرابەرى وبێکارى ودزى وگەندەڵى یە کەبەردەوامى پێدەدرێت,ڕۆژانەبەکێشەوگرفتى جۆاوجۆربەردەوام بەرۆکی خەڵکى باشوورى کوردستان دەگرێت ,پێویستە خەڵکى نارازى خۆ ڕێکخراوبکات بۆگۆڕانکارى لەسیستەمى حکومڕانى وڵات لەبەرئەوەى هەتا بێدەنگى هەبێت لەئاست قەیران وکێشەکان دزى وگەندەڵى وبەفیرۆدانى سامان وپارەى گشتى زیاتردەبێت ,ئەوەش دەکەوێتە سەربیرکردنەوەوبریاردانى خەڵکى باشوورى کوردستان بەگشتى کەئایا ڕازین وشووکرن بەقەدەرى ئەم جۆرەحکومڕانى یە کە لەلایەن ئەوجۆرەى سیستەمە وئەوجۆرەبەرپرسانەوە کۆمەڵگاى باشوور بەڕێوەبەرن بەرەو ئایندەیەکى نادیارى دەبەن پاش چەندین ساڵى تر دیسان بگوترێت بەرپرسان گەندەڵ ودزن بۆیە مووچەى فەرمانبەران نادەن یان کارەبا نییە وئاوەکانى خواردنەوە بەکەڵکى خواردنەوەنایەن ,گەنجان ولاوان خوێندن تەواودەکەن بەڵام دەچنە ڕیزى لەشکرى زۆرى بێکارانى کوردستانەوە,دیسان ڕێگاکان وچادەکان زۆرخەراپن ورووداوى زۆرى هاتووچۆیى لێدەکەوێتەوە یان فەڵان کەسایەتى سیاسى ورۆژنامەنووس دیسان تیرۆرکرا یان بەچەندەهاکێشەوگرفتى ترسەرى هەڵدا ! یاخود خەلکى ناڕازى هەنگاوەکانى بۆگۆرانکارى لە خوارەوە بۆسەرەودەست پێ دەکات بەخۆ ڕێکخراوکردن وهاتنەمەیدانى یەکگرتوانەى سەراسەرى دەست لەناودەست بۆ کۆمەڵگایەک وسیستەمى باشتر وئازادوبەرابەر دەست پێ دەکات.